ده‌رباره
سایتی ئاوێنه نیوز، سایتێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی سیاسیه، له‌هه‌مانكاتدا هه‌واڵه جۆربه‌جۆره‌كانی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌رزشی، هه‌مه‌ڕه‌نگ ...هتد بڵاوده‌كاته‌وه.
ئاوێنه هه‌ڵده‌ستێت به‌روماڵكردنی سه‌رجه‌م هه‌واڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی كوردی تێدایه، ئه‌مه جگه له‌هه‌ندێ له‌هه‌واڵه گرنگه‌كانی عێراق‌و ناوچه‌كه.
ئاوێنه كه له‌ساڵی 2006وه ده‌ستبه‌كار بوه، سه‌ر به‌كۆمپانیای ئاوێنه‌یه بۆ چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه.
كۆمپانیای ئاوێنه، كۆمپانیایه‌كی سنوورداره له بواری میدیا‌و بڵاوكردنه‌وه‌دا كارده‌كات. موڵكی كۆمه‌ڵێك وه‌ربه‌رهێنه، كه ئامانج‌و بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئاوێنه كۆی كردوونه‌ته‌وه، له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه "كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ناتوانن ئازاد بن، تا له‌ڕووی دارایی‌و ئابوورییه‌وه ئازاد نه‌بن له ده‌سه‌ڵات‌و داموده‌زگا ره‌سمییه‌كان". لێره‌شه‌وه پرۆژه‌یه‌كه بۆ هاندانی وه‌به‌رهێنانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌بواری میدیادا.
كۆمپانیای ئاوێنه، جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی سایتی ئاوێنه‌یه، هه‌ریه‌ك له‌ڕژنامه‌ی ئاوێنه‌و گۆڤاری ئاوێنه‌كانیش بڵاوده‌كاته‌وه‌و له‌ڕێشیانه‌وه كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كات خزمه‌تگوزاریی زانین‌و به‌ئاگابوون پێشكه‌شی هاوڵاتیان بكات.
سایتی ئاوێنه نیوز ده‌یه‌وێ ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو‌و نیوتراڵ. ده‌یه‌وێت سه‌كۆیه‌ك بێت بۆ گه‌یاندنی پێشنیار‌و بیروڕا جیاوازه‌كان‌و ره‌گ داكوتانی كولتووری جیاوازی‌و یه‌كتری قبوڵكردن له‌پێناوی هێنانه ئارای زه‌مینه‌یه‌ك بۆ پێكه‌وه‌ژیانی گرووپه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه، به‌جۆرێك كه مه‌نتیقی دیالۆگ‌و لێكتێگه‌یشتن، جێگه‌ی پێكدادان‌و توندوتیژی بگرێته‌وه.
ئاوێنه نیوز خاوه‌نی هه‌ڵوێستێكی ره‌خنه‌ییه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌و جیهان. هه‌وڵ ده‌دات بڵندگۆی ئه‌و ده‌نگانه بێت كه له‌به‌ر بێ ده‌رفه‌تی، كه‌س نایان بیستێ. واته كه‌ناڵێك بێت بۆ به‌ده‌نگ هێنانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ناڵێكیان نییه ده‌نگی تێدا هه‌ڵبڕن.
سایتی ئاوێنه نیوز پرنسیپ‌و ئه‌خلاقه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی رۆژنامه‌وانی به‌بنه‌ما‌و بناغه‌ی كاری خۆی ده‌زانێت. هه‌وڵده‌دات به‌پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌می رۆژنامه‌وانیی به‌دواداچون‌و هاوسه‌نگ متمانه‌ی وه‌رگر به‌ده‌ست بێنێت.
















