ستاف
ستافی ئاوێنە نیوز
سەرنوسەر:
دانا ئەسعەد

سه‌رنوسه‌ری سایتی ئاوێنه نیوزه. سه‌ره‌تا له‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی كاری كردوه‌و دواتر یه‌كێك بوه له‌دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای ئاوێنه.
پێشتر له‌چه‌ندین داموده‌زگای رۆژنامه‌وانی ناوخۆ‌و نێوده‌وڵه‌تی كاری كردوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كوردستان‌و ناوه‌ڕاستی عێراقی ئه‌كادیمیای رۆژنامه‌وانی ئه‌لمانی-عێراقیه.
له‌ساڵی 1979 له‌كه‌ركوك له‌دایك بوه.
هەواڵسازی سیاسی:
محەمەد حسێن

هه‌واڵسازی سیاسی سایتی ئاوێنه نیوزه‌و خوێندكاری زانكۆی ئه‌مه‌ریكیه له‌شاری سلێمانی.
پێشتر له‌چه‌ند رێكخراوێكی ناحكومی كاری كردوه، ئه‌مه جگه له‌كاری وه‌رگێڕان كه سێ كتێبی له‌و بواره‌دا هه‌یه.
خاوه‌نی چه‌ندین وتاری ئه‌ده‌بی‌و ره‌خنه‌ییه. له‌گۆڤاره‌كانی ئاینده، رامان، نه‌وشه‌فه‌ق، هه‌نار‌و زۆرێك له‌رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی تردا بابه‌تی بڵاوكردوه‌ته‌وه.
یه‌كه‌مێن په‌یامنێری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی بوه له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان، ئه‌مه جگه له‌وه یه‌كێكه له‌دامه‌زرێنه‌رانی رادیۆی ده‌نگ له‌كه‌لار‌و ماوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌كانی ئه‌و رادیۆیه بوه.
ساڵی 1979 له‌كه‌لار له‌دایك بوه.
هەواڵسازی سیاسی:
میران عوسمان
هه‌واڵسازی سیاسی سایتی ئاوێنه نیوزه‌و له‌ئێستادا خوێندكاری به‌شی رۆژنامه‌وانی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانیه.
له‌ساڵی 2004وه ده‌ستی به‌كاری رۆژنامه‌وانی كردوه له‌هه‌ریه‌ك له‌رۆژنامه‌كانی هاوڵاتی‌وئاسۆ‌و سایتی سبه‌ی‌و هاوڵاتی كاری كردوه‌و چه‌ندین وتاری له‌رۆژنامه‌كانی كۆمه‌ڵ‌و ئاسۆ‌و كوردستانی‌و نوێ‌و ئاڵای ئازادی بڵاوكردوه‌ته‌وه.
ساڵی 1984 له‌سلێمانی له‌دایك بوه.
بەرپرسی بەشی بیر‌و را:
حەمە رەشید فاروق

ره‌شید فاروق توفیق ناسراو به حه‌مه‌ره‌شید
به‌رپرسی به‌شی بیروڕای سایتی ئاوێنه نیوزه.
پێشتر له‌چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی راگه‌یاند كاری كردوه‌و بۆ ماوه‌یه‌كیش به‌رپرسی به‌شی بیروڕای رۆژنامه‌ی ئاوێنه بوه.
له ساڵی 1991 له ئیزگه‌ی گه‌لی كوردستانه‌وه ده‌ستی به‌نوسین كردوه ، پاشان له‌رۆژنامه‌كانی هاوڵاتی، ئاوێنه، هه‌واڵ، سپێده‌و كوردستانی نوێ‌و تاری بڵاوكردۆته‌وه، له گۆڤاره‌كانی سیاسه‌تی ده‌ولی، سه‌رده‌م، سه‌رده‌می ره‌خنه‌و كه‌وانه‌و چیا‌و منداڵی سه‌رده‌م.. هتد، نوسینی بڵاوكردۆته‌وه‌و ئه‌م به‌رهه‌مانه‌شی به‌چاپ گه‌یاندوه:
كوردستان كۆڵۆنییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، دڵڕه‌قی‌و بێده‌نگی، كۆماری ترس، بنه‌ماكانی تۆتالیتاریزم، ده‌رباره‌ی توندوتیژی، سایكۆڵۆجیای ده‌سه‌ڵات، رێویه‌كی سه‌یر، چیرۆكی وڵاته دوره‌كان
ده‌رچوی به‌شی كشتوكاڵه.
ساڵی 1961 له‌شاری كه‌ركوك له‌دایك بوه.
بەرپرسی بەشی وەرزش:
هیوا مەلا قادر

هیوا محه‌ممه‌د قادر ناسراو به‌هیوای مه‌لا قادر
به‌رپرسی به‌شی وه‌رزشیی سایتی ئاوێنه نیوزه.
له‌ساڵی 2001وه له‌رادیۆی یه‌كگرتو ده‌ستی به‌كاری رۆژنامه‌وانی وه‌رزشیی كردوه‌و دواتر بوه به‌سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه سپۆرت.
پێشكه‌شكار‌و بێژه‌ری وه‌رزشییه له‌كه‌ناڵێ ئاسمانیی سپێده. ده‌رچوی به‌شی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانیه.
له‌ساڵی 1980 له‌سه‌یدسادق له‌دایك بوه.
گرافیک دیزاینەرو بەرپرسی بەشی مەگەزین:
رەنج شوکری

گرافیك دیزاینه‌ری سایتی ئاوێنه نیوزه.. لەهەمانکاتدا بەشی مەگەزینیش بەڕێوە دەبات
ماوه‌ی 10 ساڵه له‌بواری دیزاین‌و نه‌خشه‌سازی كار ده‌كات. دیزاینه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی‌و
ئاوێنه بوه‌و له‌ئێستادا دیزاینه‌ری گۆڤاری ئاوێنه‌كانه.
ده‌رچوی به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانیه. ماوه‌یه‌ك وانه‌بێژی دیزاین بوه
له‌به‌شی رۆژنامه‌وانی په‌یمانگای ته‌كنیكی سلێمانی.
له‌ساڵی 1982 له‌سلێمانی له‌دایك بوه.
وێب ماستەر:
سەردەشت عەزیز

وێب ماسته‌ری سایتی ئاوێنه نیوزه. له‌ساڵی 2007وه له‌كۆمپانیای ئاوێنه كارده‌كات‌و
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوسینی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌شه.
له‌ساڵی 2009وه، وه‌ك راهێنه‌ر‌و یاریده‌ری راهێنه‌ر له‌سه‌نته‌ری میدیای سه‌ربه‌خۆ له‌كوردستان كارده‌كات.
ساڵی 1984 له‌ناحیه‌ی زه‌رایه‌نی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی له‌دایك بوه.
















