کامیار سابیر
هه‌ر چاودێرێکی سیاسیی له نزیکه‌وه ئاگاداری رووداوه‌کان بێت‌و له‌ناو شاره‌کانی کوردستاندا بێت، هه‌ست به بوونی بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراوانی ناڕازیی‌و په‌ستدژ به‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات. ئه‌م جووڵانه‌وه جه‌ماوه‌رییه له زۆرینه‌ی شوێنه‌کانی کوردستان دژ به ناعه‌داله‌تییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی شه‌پۆل ده‌دات. من پاش چه‌ندین ساڵ دابڕان له کوردستان، ده ڕۆژه گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌و هه‌رسێ شاری سلێمانیی‌و هه‌ولێرو که‌رکوک‌و به‌شێک له قه‌زاو ناحییه‌کانیان گه‌ڕاوم ، له‌گه‌ڵ سه‌دان خه‌ڵکی جۆراوجۆری شوێنه جیاوازه‌کاندا گفتوگۆ‌و قسه‌وباسم کردووه. به‌شێوه‌یه‌کی گشتیی خه‌ڵکله سیمبۆڵ‌و کارێکته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بێزاره. ناعه‌داله‌تیی، به‌ڕاده‌یه‌کی ئه‌وه‌نده زۆر هه‌ستپێده‌کرێ که منداڵێکی ژیری 12 ساڵیی به ئێسک‌و گۆشت‌و خوێنییه‌وه هه‌ستی پێده‌کات.
خه‌می سه‌ره‌کیی‌و خولیای هه‌میشه‌یی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی به‌گشتیی‌و هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسیی، ته‌نها‌و ته‌نها که‌ڵه‌که‌کردنی پاره‌و پێکه‌وه‌نانی سامانی ناشه‌رعیی‌و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی چاوچنۆکانه‌یه. مرۆڤ ده‌توانێ بڵێ له هیچ شوێنێکی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه به‌ئه‌ندازه‌ی کوردستان کۆنتراکتچیی سیاسیی میلیۆنێر‌و بیلیۆنێری حیزبیی‌و مافیایی‌و میلیشیایی تێدا نییه. مرۆڤ بێزی له رابردووی خۆی‌و گه‌له‌که‌یشی ده‌بێته‌وه کاتێ ده‌بینێ ئه‌و هه‌موو قوربانییه درا، که‌چیی کۆمه‌ڵێ بازرگانی تێرنه‌خۆری سیاسیی‌و کۆمه‌ڵێ کۆنتراکتچیی حیزبییبه‌شی هه‌ره زۆری داهات‌و ده‌رامه‌تی نیشتمانیی بۆ خۆیان‌و حیزبه‌کانیان‌و سه‌رکرده باڵاکانی حیزب ده‌به‌ن. هه‌ر ڤێلاو پاڵاس‌و کۆشکی حه‌فتا‌و هه‌شتا ژووریی‌و ته‌لاری بڵندی به‌رپرسه حیزبییه‌کانه به‌ئاسماندا هه‌ڵده‌شاخێن. هه‌ر پرۆژه‌و ره‌زوباغ‌و کێڵگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی به‌رپرسه‌کانه‌و په‌لوپۆ ده‌هاون. هه‌ر ره‌وه ئۆتۆمبیلی دوا مۆدیلی کۆمه‌ڵی بازرگانی سیاسییه‌و خۆیان راده‌ده‌ن‌و ناز به‌سه‌ر زه‌وییدا ده‌که‌ن‌و خۆڵ‌و ته‌پوتۆز ده‌که‌ن به‌سه‌روچاوی خه‌ڵکی هه‌ژارو که‌مده‌رامه‌تی ئه‌م گه‌له خێر له‌خۆ نه‌دیوه‌دا.
له‌ناو ئه‌م بێدادیی‌و ژیانه بێویژدانه‌دا بزوتنه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایی به‌رین په‌یدا بووه‌و قوڵپ ده‌دات. بزوتنه‌وه‌یه‌ک له هه‌موو چین‌و توێژ‌و ئاسته جیاوازه کۆمه‌ڵایه‌تیی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و مه‌زهه‌بییه‌کانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌و وێڵه به شوێن تۆڵه‌ی دێمۆکراسیی‌و ئازادییه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌و میلیۆنێر‌و بیلیۆنێره سیاسییه‌کانی کوردستان. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه که خۆی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و لیستی گۆڕاندا ده‌بینێته‌وه خه‌ریکه به رێگه‌ی دێموکراسییبه‌ڕه له‌ژێر پێی ده‌سه‌ڵاتدا بکێشێته‌وه، یان لای که‌م خه‌ریکه ببێ به ئۆپۆزیسیۆنێکی کارا‌و هه‌موو ساتێک په‌نجه به‌چاوی کوێریده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌دا بکات.
وێڕای ره‌وایی سیاسیی‌و ئابووریی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، به‌ڵام کۆمه‌ڵی کێماسیی تێدا به‌دی ده‌کرێ‌و ناکرێ بۆ که‌سێکی بێلایه‌ن‌و خاوه‌ن‌ویژدانی زیندوو بێده‌نگییان لێبکات. ئه‌و کێماسییانه‌ی ئه‌م‌وتاره‌یش ده‌یخاته روو، به‌قازانجی دوورمه‌ودای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناوچه‌کانی یه‌کێتییدا ئه‌وه‌ی به‌زۆنی ینک ناسراوه، ،به‌هۆی هه‌ندێ که‌سی باڵاده‌ستی گۆڕانه‌وه، زیاتر له بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئه‌نتی یه‌کێتیی ده‌چێ، تا له بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئه‌نتی ناعه‌داله‌تیی بچێ، مرۆڤ ئه‌گه‌ر له‌ڕووی مۆراڵی سیاسیی‌و ئێسیکی مرۆییه‌وه قسه له‌سه‌ر دێمۆکراسیی ناوچه‌کانی ینک بکات‌و به‌راوردی بکات به‌ناوچه‌کانی پ‌د‌ک، دوو دنیای جیاوازه. له سلێمانیی‌و گه‌رمیان‌و که‌رکوک ده‌نگی لایه‌نگران‌و هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دلێرتر‌و زوڵاڵتر‌و پڕ له‌نه‌ڕه‌تره تا به هه‌ولێرو بادینان ده‌گات. ئایا ئه‌و ئیستیفزاز‌و عه‌نته‌ریاته‌ی هه‌ندێ له هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان ده‌یکه‌ن، ده‌وێرن یان ده‌توانن له هه‌ولێر بیکه‌ن؟ بێگومان وه‌ڵامه‌که‌ی روونه که ناتوانن‌و نا‌وێرن.
ناکرێ تۆڵه‌ی شه‌خسیی‌و شه‌ڕی سایکۆلۆژیی خۆهه‌ڵساندنه‌وه‌و خۆكڕینه‌وه‌ی هه‌ندێ کۆنه سه‌رکرده‌ی یه‌کێتیی که ئێستا له گۆڕاندا خۆیان مه‌ڵاس داوه سواری پشتی ئه‌م شه‌پۆلی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه ببێ! ناکرێ مه‌راقی سیاسیی‌و خه‌فه‌تی سیاسیی‌و فه‌شه‌لی سیاسیی هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی سیاسیی‌و عه‌سکه‌ریی کۆنه کادیره‌کانی ینک‌و تازه کادیره‌کانی گۆڕان، بزوێنه‌رو داینه‌مۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بێت‌و بانگه‌شه‌ی نوێبوونه‌وه‌و گۆڕانبکه‌ن‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکبۆ ئه‌جێنداکانی خۆیان به‌کاربهێنن.
دواتر مرۆڤی سیاسیی‌وردو به‌ویژدان ده‌بێ ئه‌و دۆخه‌ی یه‌کێتیی بخوێنێته‌وه که له‌ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆ‌و 31 ی ئاب‌و رێکه‌وتنی ستراتیژیی دوو بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وای پدک‌و ینکه‌وه، چۆن پیره یه‌کێتیی گرمۆڵه کردووه؟ هه‌نووکه‌ش کۆمه‌ڵێ سه‌رکرده‌ی یاخیی له‌یه‌کێتیی بیانه‌وێ له‌م ناوچانه‌ش شه‌ڕی مان‌و نه‌مانی هه‌یبه‌تی حیزبیی له‌گه‌ڵدا بکه‌ن! ئه‌مانه نه‌ک به‌قازانجی ستراتیژیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نییه، به‌ڵکو له کورتماوه‌دا گۆڕان تووشی ساتمه‌ی سیاسیی ده‌کات‌و له دوور مه‌وداشدا متمانه‌ی سیاسیی ده‌دۆڕێنێ.
ناکرێ یه‌کێتیی وه‌ک پڵنگێکی بریندار‌وایه‌و هه‌ندێ هه‌رزه‌کاری گۆڕانیش بێن ئیستیفزازی بکه‌ن‌و شه‌قامه‌کانی به‌رده‌م باره‌گاکانیان دابخه‌ن‌و که‌سیش لێیان نه‌پرسێته‌وه! یه‌کێتییه‌ک که به‌خاراوترین میلیشیای چه‌کداریی کورد ناسراوه‌و به‌شێکی زۆری سه‌رکرده‌کانی گۆڕان رۆڵیان له زه‌بروزه‌نگی مێژوویی ینک دا هه‌بووه، ئێستا ئه‌م هاوکێشه هه‌ستیاره نه‌خوێننه‌وه که یه‌کێتیی له‌نێوان مان‌و نه‌ماندا راگڕتووه. فه‌رامۆشکردنی ئه‌م خاڵه هه‌ستیاره، نه‌خوێندنه‌وه‌ی رابردووه‌و به‌رچاولێڵیشه بۆ داهاتوو.
گۆڕان ئه‌گه‌ر به‌ڕاستیی ده‌یه‌وێ گۆڕان بکات، پێویسته قورسایی خۆی بخاته شاری هه‌ولێره‌وه. چۆن کاتی خۆی به‌شێک له‌سه‌رکرده‌کانی ئێستای گۆڕان‌و ئه‌وسای یه‌کێتیی به لایه‌نه ئیسلامیی‌و چه‌په‌کانیان ده‌گوت، ئه‌وه‌ی له‌سلێمانیی ده‌وێرن بیکه‌ن، له‌هه‌ولێر نا‌وێرن بیکه‌ن. هه‌نووکه خۆیشیان هه‌مان میتۆدیان گرتووه‌ته به‌ر. به‌دڵنیاییشه‌وه تا هه‌ولێر گۆڕانی تێدا نه‌کرێ‌و تانوپۆی سیاسیی ئه‌و شاره نه‌گۆڕدرێ ، هاوکێشه سیاسییه سه‌ره‌کییه‌کانی کوردستان‌و عێراق - کوردستان ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا نایات.
خاڵێکی تری لاوازی گۆڕان، خه‌ریکه ببێ به‌چه‌ترێک هه‌رچی تۆراو‌و ده‌ستپیس‌و پیاوخراپێکی لایه‌نه سیاسییه‌کانی تره له‌خۆ ده‌گرێ. ناکرێ له‌به‌ر زۆروبۆریی، کرێدتی جه‌ماوه‌ریی‌و باوه‌ڕی خه‌ڵک بدۆڕێنیت.
هه‌رچی پارچه زه‌وییه‌کی‌وه‌رنه‌گرتبێ، له‌ولا ده‌گه‌یه‌کی لێدرابێ، له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کی یه‌کێتییدا نه‌گونجابێ، هه‌نووکه به رابه‌ر‌و هه‌ڵسوڕاو‌و کادیری پێشکه‌وتووی گۆڕان به‌خه‌ڵک بناسرێن.
که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن‌و بانگه‌شه‌ی لیسته‌کان بۆ ئه‌وه‌یه زۆرترین‌و چالاکترین‌و باشترین‌و ئازاترین‌و خاوێنترین‌و شاره‌زاترین‌و پسپۆرترین‌و نیازپاکترین کاندید بخرێنه پارله‌مانی عێراقه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رسه‌ختانه داکۆکیی له مافه ره‌واکانی گه‌لی کوردستان بکه‌ن. به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌می گیرفانی خۆیان‌و خزموکه‌سوکاریان، له‌پێش خه‌می خه‌ڵکه‌وه دابنێن.
گومانی تێدا نییه، زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگده‌رانی گۆڕان له چین‌و توێژه که‌مده‌رامه‌ت‌و مامناوه‌ندییه‌کانه. راسته رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له ده‌وڵه‌مه‌نده خاوه‌ن‌ویژدان‌و خاوه‌ن مۆراڵه‌کانی کوردستانی له‌گه‌ڵدایه، به‌ڵام زۆرینه هه‌ر ره‌شوڕووت‌و زوڵملێکراو مافخوراوانی چین‌و توێژه جیاوازه‌کانی کوردستانه، که دڵ‌و ده‌روونی گۆڕان پێک ده‌هێنن.
به‌پێی هه‌واڵێکی ئاوێنه، هه‌ر ئه‌ندام پارله‌مانێکی عێراقیی ساڵانه 56 ده‌فته‌ر دۆلار‌وه‌رده‌گرن. وێڕای کۆمه‌ڵی ئیمتیازاتی تر که هیچ پارله‌مانتاری وڵاتێکی تر ئه‌و غه‌زوبه‌زه‌ی بۆ رۆنه‌کرانه‌وه. خه‌ریکه شه‌ڕی چوونه پارله‌مانی عێراق ببێ به‌شه‌ڕێک که له‌پێناو پاره‌و ئیمتیازاتدا کاندیده‌کانی یه‌ک لیستیش خه‌ریکی شکاندن‌و لێدانی یه‌کتری بن. گۆڕان ده‌بێت زۆر‌ورد‌و کارامه بێت له هه‌ڵبژاردنی کاندیده‌کانی بۆ پارله‌مانی عێراق. به بڕوای ئه‌م وتاره پێویسته ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌چنه پارله‌مانه‌وه ئه‌م خاڵانه‌یان تێدا بێت.
که‌سانی نه‌فس به‌رز بن له ئاست پاره‌دا‌و گومانی ئه‌وه‌یان لێنه‌کرێت که خۆیان به‌رامبه‌ر به پاره بدۆڕێنن، ئه‌گه‌ر نا، سه‌ره‌ڕای پاره‌و ئیمتیازاتی زۆری ئه‌ندام پارله‌مانیی،بۆی هه‌یه لایه‌نه‌کانی تر به‌پاره بیانکڕن.
به‌و پاره‌و ئیمتیازاتانه‌ی وه‌ریده‌گرن، که‌شخه‌یی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا نه‌که‌ن‌و خه‌ریکی بازرگانیی‌و که‌ڵه‌که‌کردنی سامان نه‌بن. ئه‌و پاره زۆره‌ی وه‌ریشی ده‌گرن، پاره‌ی خه‌ڵکه‌و به‌ده‌نگی خه‌ڵکبه‌و شوێنه گه‌یشتوونه. پێویسته به‌شێکی زۆر له‌پاره‌کانیان بۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی یان بۆ لیسته‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌کی شه‌فاف ته‌رخان بکه‌ن.
بچووکترین له‌که‌ی دزیی‌و گه‌نده‌ڵیی‌و ده‌ست‌و داوینپیسییان تێدا نه‌بێ‌و ریکۆردێکی گه‌شیان له ژیانێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه هه‌بێ.
بواری پسپۆڕییه‌کانیان کارا‌و کاریگه‌ر بێت‌و بڕوانامه‌ی ساخته‌و علوجیان نه‌بێ‌و به‌پێی نازناوه ئه‌کادیمییه‌کانیان پسپۆریی‌و کارامه‌ییان تێدا هه‌بێ .
عه‌ره‌بییه‌که‌یان دووکه‌ڵ نه‌کات‌و ئینگلیزییه‌که‌یان هه‌ر بایی چاک‌و چۆنییه‌کی سه‌رپێی نه‌بێ‌و به نووسین‌و به‌ئاخافتن ئه‌و دوو زمانه زۆر به باشیی بزانن.
ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی کوردستانی عێراق ده‌کرێ به سه‌رده‌می دوای ئاشبه‌تاڵ بچوێنرێ. ئه‌وکات زۆرینه‌ی خه‌ڵکی رۆشنیبر‌و ئازادییخواز‌و چینه هه‌ژارو که‌مده‌رامه‌ته‌کان‌و ده‌وڵه‌مه‌نده ویژدان زیندووه‌کان، له ده‌سه‌ڵاتی خێڵه‌کیی‌و حیزبی قائید پڕ بووبوون‌و به‌دوای ئەڵترنه‌تیڤێکی تردا ده‌گه‌ڕان. کۆمه‌ڵه‌ی مارکسیی لینینیی‌و دواتر کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران ئه‌و چه‌تره سیاسیی‌و ئایدیۆلۆژییه بوو که به‌شێکی زۆری خه‌ڵکی کوردستانی له‌خۆی کۆکرده‌وه‌و به‌گژ موسته‌حیلدا چوونه‌وه. هه‌رچه‌نده پاش تێداچوونی شه‌هاب‌و هاوڕێکانی‌و دواتریش ئارام، کۆمه‌ڵه شکستی خوارد .هه‌ندێ سه‌رکرده‌ی ئێستای ینک‌و گۆڕان، کۆمه‌ڵه‌یان به‌کارهێنا بۆ مه‌رامه شه‌خسیی‌و ئایدیۆلۆژیی‌و حیزبییه‌کانی خۆیان، به‌ڵام جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌وسا‌و جه‌ماوه‌ری گۆڕانی هه‌نووکه لێکچوونێکی زۆر له‌نێویاندا هه‌یه.
ئه‌م لێکچوونانه له‌مانه‌دا یه‌کده‌گرنه‌وه:
دژی مۆنۆپۆلکردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌ک یان دوو بنه‌ماڵه‌و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانیانه‌وه. دژی عه‌قڵییه‌تی ئاغاوات‌و ده‌ره‌به‌گایه‌تیی‌و چاوچنۆکیی هه‌ندێ سه‌رمایه‌داری حیزبیی‌وکۆنتراکچی میلیشیایی، دژی حیزبی قائید‌و سه‌رکرده‌ی قائیدی زه‌رووره‌ورابه‌ری هه‌تاهه‌تایی، دژی ئه‌و بڕیاره گرینگانه‌ی چاره‌نووسی گه‌لێکی پێوه‌به‌ستراوه له‌لایه‌ن یه‌ک حیزب (دوو حیزب)و یه‌ک بنه‌ماڵه(دوو بنه‌ماڵه)و یه‌ک پیاوی سیاسیی (دوو پیاوی هه‌نووکه) ه‌وه. دژی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی شۆڕش‌و گه‌ل‌و ده‌رامه‌تی نیشتمانیی‌و دابه‌شکردنی عادیلانه به‌سه‌ر ته‌واوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا.
هه‌ر ئه‌مه‌شه به‌شێکی زۆر له کۆمه‌ڵه دێرینه‌کان‌و جه‌ماوه‌ری ره‌شوڕووت‌و که‌مداره‌مه‌ت‌و هه‌ندێ پاره‌داری خاوه‌ن‌ویژدان‌و ده‌وڵه‌مه‌ندی خاوه‌ن مۆراڵ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندان‌و ده‌نگی خۆیان به‌و لیسته ده‌ده‌ن. چه‌ند به‌رپرسیارییه‌کی مێژوویی گه‌وره ده‌که‌وێته سه‌ر شانی ئه‌م لیسته‌و ئه‌و کاندیدانه‌ی سبه‌ی رۆژ ده‌چنه پارله‌مانی عێراق‌و به به‌ڵێنه‌کانیان پابه‌ند ده‌بن! هاوکات پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه نیشتمانیی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، پێویسته که‌رامه‌تی تاکی کورد، مافی خوراوی یه‌ک یه‌ک هاونیشتمانانی کوردستان به‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌به جیاوازه‌کانه‌وه‌له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی کورد‌و کۆنتراکچییه حیزبییه‌کان‌و پاره‌خۆره‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه بگه‌ڕێندرێته‌وه.
سه‌ره‌کییترین خاڵ بۆ گۆڕان ئه‌وه‌یه، ئه‌و کاندیدانه‌ی ده‌یان نێرێت بۆ به‌غدا، ده‌بێ ئه‌وه‌نده مه‌عده‌نێکی پاک بن، ئه‌وه‌نده چالاک‌و دڵسۆزبن، تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی پارله‌مانی عێراق‌و کوردستان، هیچ له‌که‌یه‌کی ئه‌وتۆ به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر سبه‌ی ئه‌وانیش خه‌ریکی خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن‌و گه‌نده‌ڵیی بن‌و ته‌وه‌زه‌ل‌و برابچووک بن له به‌غداد‌و له گۆشه‌یه‌کی پارله‌ماندا قینج بده‌نه‌وه‌و قوڕوقه‌پ بکه‌ن‌و له‌کوردستانیش دروشم‌و حه‌ماس بفرۆشنه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنێکی تردا سزای خۆیان‌و لیسته‌که‌یشان ده‌دات. مچونکه بمانه‌وێ‌و نه‌مانه‌وێ گۆڕان ئه‌مجاره‌ش‌وه‌ک هێزێکی کارا‌و ئۆپۆزیسیۆن ده‌رده‌که‌وێ. گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات ده‌بێ بۆ هه‌ڵبژاردنێکی تر هه‌ڵبگیردرێ. کارنامه‌ی کاندیده‌کانی گۆڕان‌و به‌رنامه‌ی گۆڕان، زامنی ده‌سته‌به‌رکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا.