"ئه‌مه‌ریکاش کێشه‌ی که‌رکوکی پێچاره‌سه‌ر ناکرێت"

■ ئا: عه‌دنان کۆچه‌ر
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو له‌یه‌کێک له‌هۆتێله‌کانی له‌نده‌ن، له‌کۆنفڕانسێك که بۆ کێشه‌ی ئێران به‌سترابوو. هه‌لێك ره‌خسا که تیایدا به‌هاوڕێیه‌تی چه‌ند دۆستێك که ماوه‌یه‌که هاوکارمن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێن پرۆژه‌یه‌کی به‌جینۆساید ناساندنی (ئه‌نفال) پێشکه‌ش به‌کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا بکه‌ین، دیدارێک له‌گه‌ڵ(ریچارد پێرل) رێکخڕا که ناوبراو به‌یه‌کێك له‌ئه‌ندازیاری روخانی سه‌دام حسێن. له‌سه‌رکرده ناوداره‌کانی پارتی کۆماری‌و ئیداره‌یی ئه‌مه‌ریکای سه‌رده‌می بوش ده‌ژمێردرێت‌و له‌که‌سه دیاره‌کانی چه‌ند ساڵی رابردوو بووه. له‌م دیداره تایبه‌ته‌دا ریچارد پێرل بۆ ئاوێنه ده‌دوێت.
- سه‌ره‌تا سڵاو، دیاره له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردوو له‌واشنتۆن بەڕێزتمان بینی له‌گه‌ڵ(سینا‌تۆر مایکل هۆندا) باسی ئه‌وه‌مانکرد که چۆن ئێمه‌ی کورد بتوانین وا بکه‌ین ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکاو کۆنگرێس تاوانه‌کانی(سه‌دام)ده‌رهه‌ق به‌کورد له‌ئه‌نفال‌و کیمیابارانکردنی شار‌و دێهاته‌کانمان وه‌کو (جینۆساید) بناسرێت. * سوپاس، به‌س ده‌مه‌وێت بزانم تۆ لێره ده‌ژیت یان له‌کوێ؟ چونکه من تۆ له‌هه‌موو شوێنێک ده‌بینم. -من له‌له‌نده‌ن ده‌ژیم، به‌ڵام زۆر هاوڕێم له‌واشنتۆن ده‌ژین‌و دایکم له‌کوردستان ده‌ژی. زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسی پێیانوایه تۆ که‌سێک بوویت له‌داڕێژه‌ری بڕیاری سیاسی له‌هه‌شت ساڵی حکومڕانیه‌تی کۆماریه‌کان به‌تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری که له‌ماوه‌ی رووخانی سه‌دامدا تۆ به‌رپرسێکی دیاری ئه‌وکاته بوویت بۆیه ده‌کرێت پرسیاربکه‌ین ئێستا چۆن عێراق ده‌بینی. * من گه‌شبینم‌و زۆر دڵخۆشم ئێمه ده‌ورمان هه‌بوو له‌ڕزگارکردنی عێراق‌و سه‌دام رووخا‌و خه‌ڵک ئازادبوو، چونکه عێراق ده‌وڵه‌تێکی ده‌و‌ڵه‌مه‌نده‌و خه‌ڵکی خوێنده‌واری زۆره، هیچ عوزرێک قبووڵ ناکرێت که داوا‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بکات بۆ رۆژانی رابردوو که ئازادی مرۆڤه‌کان پێشێل بکرێت. - به‌ڵام خه‌ڵکانیک پێیانوایه که ئێستا له‌کوردستان خه‌ڵکانێک گله‌یی له‌م دوو حیزبه ده‌که‌ن که شه‌ڕی ناوخۆیان کرد‌و چه‌ند ساڵێکه ئێوه پشتگیریان ده‌که‌ن؟ * پێشه‌کی که‌س ناتوانێت ئه‌و حیزبانه به‌راورد بکات له‌گه‌ڵ سه‌دام‌و قه‌ت شتی واناگوترێت. سه‌باره‌ت شه‌ڕی حیزبه‌کان له‌کوردستان وا به‌ئاشکرا دیاره ئه‌م دوو حیزبه رابردوویان له‌دوا به‌جیهێشتوه ئێستا به‌یه‌که‌وه کار ده‌که‌ن. - باشه بابگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر تاوانه‌کانی سه‌دام حسێن ده‌رهه‌ق به‌کوردو کوشتنی (فه‌یلیه‌کان‌و بزرکردنی هه‌شت هه‌زار بارزانی)و پرۆژه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال‌و کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه، ده‌کرێت هاریکارمان بیت که بتوانین به(جینۆساید) بناسرێت له‌کۆنگرێس؟ * وشه‌ی ( جینۆساید) مانایه‌کی گه‌وره ده‌به‌خشێت، من لاریم نیه له‌وه‌ی وشه‌ی (قه‌تڵ‌وعامی) بۆ دانێم من وشه‌ی جینۆساید به‌کاردێنم کاتێک وڵاتێک یاخود نه‌ته‌وه‌یه‌ک بیه‌وێت به‌به‌رنامه گه‌لێک یاخود نه‌ته‌وه‌یه‌ک بنبڕبکات‌و هه‌وڵبدات بیانسڕێته‌وه، سه‌دام حسێن هه‌وڵیداوه تاوانی گه‌وره بکات که‌س ناتوانێت تاوانه‌کانی له‌بیر بکات. - به‌ڵام ئێمه‌ی کورد پێمانوایه جینۆساید کراوین؟ * وایه. ئێوه وایده‌بینن که‌س له‌بیرینه‌چوه که کورد به‌ده‌ست سه‌دامه‌وه ناخۆشیان دیوه، زۆر گرنگ نییه پێیده‌ڵێن چی (قه‌تڵ‌وعام) بێت یان (جینۆساید) خه‌ڵکه‌کان کوژران‌و سه‌دامیش دادگایی کرا. - به‌س دادگای باڵای تاوانه‌کان‌و په‌رله‌مانی عێراق وه‌کو (جینۆساید) ئه‌و ره‌فتارانه‌یان ناساند؟ * من کێشه‌م نیه‌و دژیشی راوه‌ناستم. - به‌ڵام تۆ ئاماده نیت وشه‌ی (جینۆساید) به‌کاربهێنی؟ * ره‌نگه ماناکان له‌شوێنی جیا جیادا به‌شێوه‌یه‌ک به‌کاربێت که من خۆم زۆر ئاگام له‌به‌کارهێنانی وشه‌کانه‌و (قه‌تڵ‌وعام) کردنی کورد وشه‌یه‌کی باشه‌له‌م کاته‌دا که قسه‌کانمان ده‌که‌ین. - به‌ڵام زۆربه‌ی رێکخراوه‌کانی وه‌ک (جینۆساید واچ، ئه‌نته‌رناشناڵ ۆف جینۆساید سکاله‌ر)و (جینۆساید نێتۆرک)و که‌سایه‌تیه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ئه‌وروپا وه‌کو (جینۆساید) ده‌یناسن، من زۆر سه‌رسام بووم که تۆ ناته‌وێت وه‌کو (جینۆساید ) بیناسێنی؟ * ره‌نگه ئێستا که‌متر له‌سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ئه‌مه‌ریکاو رۆژنامه‌کانی تاوانه‌کانی سه‌دام ببیستیت، به‌ڵام کاتی خۆی‌و ئێستاش ئێمه پێمانوابووه که سه‌دام هاوڵاتی ده‌کوژێت یان قه‌تڵوعامیان ده‌کات به‌کوردو عه‌ره‌ب‌و موسڵمان‌و مه‌سیحیه‌وه، سه‌دام خه‌ڵکی عێراقی کوشتووه به‌بێ جیاوازی. - باشه ئێوه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌چاوی خۆتان ده‌بینن که کێشه‌کانی (شیعه‌و سوننه‌و کورد) چه‌ند زۆرن ئایا بیرتان له‌وه نه‌کردۆته‌وه که پرۆژه‌که‌ی ( بایدن) جێبه‌جێ بکه‌ن‌و عێراق دابه‌ش بکه‌ن بۆ سێ وڵاتی کۆنفیدراڵی؟ * وا باشتره له‌بری ئه‌وه، بیر له‌عێراقێکی یه‌کگرتووی به‌هێز بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوچه‌که‌دا ببێته نموونه بۆ پێکه‌وه ژیانی جیاوازییه‌کان‌و دیموکراسی. - باشه ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر که‌رکوک‌و کێشه‌کانی، خۆشتان باش ده‌زانن که سه‌دام حسێن چ تاوانێکی کردوه له‌گۆڕینی (دیموگرافی) که‌رکوکدا؟ * که‌رکوک کێشه‌یه‌کی زۆر ئاڵۆز‌و ترسناکه. ره‌نگه له‌هه‌موو کاتێكدا ببێته کێشه‌و پرۆسه‌ی دیموکراسی عێراق بوه‌ستێنێت. هه‌موو لایه‌ک داوا‌ی که‌رکوک ده‌که‌ن‌و کێشه‌که به‌ئێمه چاره ناکرێت، ده‌بێت عێراقیه‌کان خۆیان کێشه‌ی که‌رکوک چاره بکه‌ن، من باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌مه‌ریکا کێشه‌ی که‌رکوکی پێ چاره‌سه‌ر بکرێت. - زۆر باس له‌دامه‌زراندنی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازیی هه‌میشه‌ی ده‌کرێت له‌عێراق‌و کوردستان به‌تایبه‌ت کورده‌کان زۆر پێشوازیی له‌کارێکی وا ده‌که‌ن؟ * پێویسته ئێمه له‌شوێنێک بین که پێشوازیمان لێبکه‌ن، دیاره کورد پێشوازی گه‌رمیان لێکردوین‌و کوردستان تاکه شوێن بووه که ئێمه سه‌ربازه‌کانمان هه‌ستیان به‌دڵخۆشی کردووه، من ئه‌گه‌ر سه‌رۆك کۆماربم له‌كۆشکی سپی بڕیاری دانانی ئه‌م بنکه سه‌ربازیه ئه‌ده‌م. - ئه‌گه‌ر ئاگادار بیت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدراو بۆ یه‌که‌مجار له‌هه‌رێمی کوردستاندا ئۆپۆزسیۆن هاته په‌رله‌مانه‌وه‌و توانی یه‌ك له‌سه‌ر چوار ده‌نگه‌کانی خه‌ڵك بهێنن، چۆن له‌م روداوه ده‌ڕوانن؟ * ئه‌وه شتێکی باش بوو، چونکه ئێوه‌ش ده‌بێت وا هه‌ست بکه‌ن که ده‌توان به‌ئازادانه ده‌نگ بده‌ن، ده‌نگه‌کانتان به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت‌و شتێکی زۆر مۆدێرنه که را‌ی جیاواز هه‌یه. - به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان به‌ئێمه داوه ئێستا ده‌سه‌ڵات له‌شوێنی کاریان ده‌ریانده‌کات‌و نان‌بڕاو دەکرێن؟ * من خۆم شتی وام نه‌بیستوه‌و ناشزانم چه‌ند راسته. به‌ڵام پرسیارێك: ده‌سه‌ڵات چۆن ده‌زانێت کێ ده‌نگی داوه‌ته کێ؟ من سه‌رسامم به‌وه‌ی شتی وا ده‌بیستم هیوادارم شتی وا روو نه‌دات، چونکه سه‌ره‌تایه‌کی خراپ ده‌بێت به‌تایبه‌ت بۆ ئێوه که له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی دیموکراسیه‌تدان.
|