"لیستی داخراو روی دووه‌می دیكتاتۆریه‌ته"

■ ئا: بارام سوبحی
به‌رپرسانی كه‌ركوك بۆچونی جیاوازیان له‌باره‌ی چۆنێتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی كه‌ركوك‌و عێراقه‌وه هه‌یه. عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كان داواده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردن به‌لیستی كراوه بێت‌و كوردیش به‌ڕاشكاوی بۆچوونی خۆی له‌وباره‌یه‌وه ناخاته‌ڕوو. له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی عێراق‌و هه‌ڵبژاردنی چاوه‌ڕوانكراوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا، مقۆمقۆیه‌كی گه‌رم له‌ناو به‌رپرسان‌و سیاسه‌تمه‌داراندا له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنه‌كه هه‌یه، چونكه به‌شێكیان پشتیوانی له‌لیستی كراوه‌و دابه‌شكردنی عێراق بۆ چه‌ند پارێزگایه‌ك ده‌كه‌ن، هه‌ندێكی دیكه‌ش دژی ده‌وه‌ستنه‌وه. لێدوانی مه‌رجه‌ع‌و پیاوه ئاینیه‌كانیش زیاتر ئه‌م باسه‌ی جوڵاندوه. ئه‌ندامی لیستی عه‌ره‌بی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، محه‌مه‌د خزر غه‌رب جبوری، پێیوایه لیستی داخراو دوچاری "شكستێكی گه‌وره" هاتووه. بۆیه داواكاره له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتودا لیستی كراوه په‌یڕه‌و بكرێت. بۆ سه‌ركه‌وتویی سیستمی لیستی كراوه‌ش، نمونه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقی هێنایه‌وه كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ئه‌نجامدراو تیایدا لیستی كراوه په‌یڕه‌و كرا. هه‌رچه‌نده تائێستا به‌ڕه‌سمی پارله‌مانی عێراق شێوازی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقی یه‌كلانه‌كردۆته‌وه‌و یاسایه‌كیشی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌رنه‌كردوه. به‌ڵام محه‌مه‌د جبوری، بۆچونی وایه ۆربه‌ی پارله‌مانتاره‌كان له‌گه‌ڵ لیستی داخراودان، له‌به‌رئه‌وه‌ی "ته‌نها بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندییه كه‌سیه‌كانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه". به‌رپرسه توركمانه‌كانی كه‌ركوك، راشكاوانه‌تر هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی شێوازی لیستی كراوه‌و داخراو ده‌خه‌نه روو. به‌جۆرێك لیستی داخراو به‌جۆرێكی دیكه له‌دیكتاتۆرییه‌ت ناوده‌به‌ن. ئه‌ندامی لیستی توركمانی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، نه‌جات حسێن، له‌وباره‌یه‌وه وتی "لیستی داخراو روی دووه‌می دیكتاتۆریه‌ته. چونكه ده‌نگده‌ر ناچار ده‌كات چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو هه‌ڵبژێرێت". هه‌روه‌ها به‌گومانه‌وه له‌هه‌ڵوێستی ئه‌ندامانی پارله‌مانی ده‌ڕوانێت كه خۆیان ساغ ناكه‌نه‌وه له‌وه‌دا كه ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن چۆن ئه‌نجام بدرێت. به‌سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌یوت "بۆچی ئه‌ندامانی پارله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان لیستی كراوه بێت، به‌ڵام بۆ پارله‌مان ده‌ترسن‌و ده‌یانه‌وێت لیستی داخراو بێت". ناوبراو، كه لێپرسراوی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامییه، بڕوای وایه زۆربه‌ی پارله‌مانتاره‌كان له‌گه‌ڵ لیستی داخراودان، به‌ڵام كاتێك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه ده‌رده‌كه‌ون "ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ لیستی كراوه‌داین". پاشتر پارله‌مانتاره‌كانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه "له‌كارو فرمانیاندا دۆڕاون‌و ته‌نها بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه". بۆیه داواكاره پارله‌مانتاره‌كان رێز له‌ڕای شه‌قامی عێراقی بگرن‌و لیستی كراوه په‌سه‌ند بكه‌ن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژی 8/10 لیژنه‌ی باڵای نوێنه‌رایه‌تی لیستی ئیئتیلافی نیشتیمانی عێراقی، كه پێكهاتبوون له‌پارتی توركمان ئیلی، ره‌وتی چاكسازیی نیشتیمانی، نوسینگه‌ی شه‌هید سه‌در، ئه‌نجومه‌نی باڵا، رێكخراوی به‌در، كۆبونه‌وه. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ئاوێنه گه‌یشتوون، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئه‌و لایه‌نانه پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی كراوه راگه‌یاندوه‌و دواشیانكردوه عێراق بكرێته چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌وه. هه‌روه‌ها داواشیانكرد لیستی ئیئتیلاف پێشنیاری یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌كه‌ركوك بكات، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركوك بكرێته چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه. هه‌ر له‌هه‌فته‌ی رابردوودا، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و ئه‌كادیمی‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌تی عه‌ره‌بی له‌كه‌ركوك كۆبونه‌وه. پاش كۆبونه‌وه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركردوه‌و وێنه‌یه‌كیان بۆ ئاوێنه ناردوه. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، داواده‌كه‌ن هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عێراق له‌كه‌ركوك دوانه‌خرێت. هه‌وڵیشبدرێت به‌زوترین كات هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجام بدرێت. ته‌نانه‌ت پێشنیاری ئه‌وه‌شیان كردوه، ئه‌گه‌ر بكرێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عێراقدا ئه‌نجام بدرێت. ئه‌و كه‌سایه‌تیه عه‌ره‌بانه، پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی كراوه راگه‌یاندوه‌و داواده‌كه‌ن هه‌ر پارێزگایه‌ك بكرێته بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن. جگه‌له‌وه داواده‌كه‌ن كه‌ركوك بارێكی تایبه‌تی هه‌بێت‌و سه‌ر به‌هیچ هه‌رێمێك نه‌بێت‌و ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌بێت. پاشتر ده‌ڵێن "داوا له‌سه‌رۆكی كوتله سیاسیه‌كان ده‌كه‌ین، كه‌ركوك له‌سازش‌و موزایه‌ده‌ی هه‌ڵبژاردن دوربخه‌نه‌وه". لایه‌نی كوردی له‌كه‌ركوك له‌ئێستادا سه‌رقاڵی لێكدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نه باش‌و خراپه‌كانی لیستی كراوه‌ن. بۆیه به‌رپرسانی كورد له‌لێدوانه‌كانیاندا به‌ڕاشكاوی هه‌ڵوێستی خۆیان بۆ پشتیوانی له‌سیستمی لیستی كراوه یاخود لیستی داخراو راناگه‌یه‌نن. ئه‌ندامی لیستی برایه‌تی له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، شێرزاد عادل، ئاماژه به‌وه ده‌كات لیستی كراوه چه‌ند خه‌سڵه‌تێكی باشی هه‌یه. له‌وانه: ده‌نگده‌ر ده‌توانێت پاڵێوراوێكی گونجاو هه‌ڵبژێرێت، نه‌وه‌كو ده‌نگ به‌لیست‌و قه‌واره‌و پارتێكی دیاریكراو بدات. هه‌ر له‌لیستی كراوه‌دا ئه‌و كه‌سه‌ی لای هاوڵاتیان ناسراو لێهاتو نییه، ئه‌سته‌مه بگاته پارله‌مان. لیستی كراوه دادپه‌روه‌ریی له‌دابه‌شكردنی جوگرافی بۆ كاندیده‌كان به‌پێی پارێزگاكان تیایه، چونكه له‌لیستێكی داخراودا ده‌كرێت چه‌ند كاندیدێكی یه‌ك پارێزگای تێدابێت‌و پارێزگاكانی تری په‌راوێز خستبێت، به‌ڵام له‌لیستی كراوه‌دا ئه‌وه ناكرێت. شێرزاد عادل، هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كاتێك لیستی داخراو په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئه‌وا ده‌نگی هیچ لیستێك به‌فیڕۆ ناچێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لیستی كراوه‌و چه‌ند بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت ئه‌وه روده‌دات. له‌وباره‌یه‌وه، وتی "له‌لیستی كراوه‌دا هه‌ندێك ده‌نگی حیزب‌و پێكهاته بچوكه‌كان، له‌چه‌ند پارێزگایه‌كی دیاریكراودا به‌فیڕۆ ده‌چێت".
|