كه‌ركوك به‌ره‌و ململانێیه‌كی سیاسی توند ده‌چێت

■ ئا: بارام سوبحی
ئه‌ندامی كوتله‌ی عه‌ره‌بی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، بورهان مه‌زهه‌ر ئه‌لعاسی، رایگه‌یاند ئەمەریکیه‌كان زیاتر مه‌یلیان به‌لای پارته كوردییه‌كاندا هه‌یه‌و داهاتوی كه‌ركوكیش به‌ره‌و ململانێی سیاسی توند ده‌چێت. هه‌روه‌ها پێیوایه ته‌ده‌خولی وڵاتانی ئیقیلیمی بوه‌ته هۆی سه‌قامگیری كه‌ركوك. وتیشی "خه‌ڵكی كه‌ركوك ماندوی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراقن".
له‌دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئاوێنه، شێخ بورهان كه یه‌كێكه له‌كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی هۆزی عوبێد له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك، نیگه‌رانی خۆی له‌وه ده‌رده‌بڕێت كه عه‌ره‌به سوننه‌كانی سنوری كه‌ركوك به‌لایه‌نگیری تیرۆر‌و پاشماوه‌ی به‌عسیه‌كان ناو ده‌برێن. داواكاریشه ئەمەریکیه‌كان هه‌ڵوێستی خۆیان له‌گوێگره‌وه بۆ بڕیارده‌ر بگۆڕن. بۆچاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوكیش پێیوایه به‌وه ده‌كرێت كه‌ركوك بكرێته شارێكی ئابوری‌و له‌سیاسه‌ت دابماڵرێت.
"به‌عسیمان تیانییه"
بنه‌ماڵه‌ی بورهان مه‌زهه‌ر، كه له‌قه‌زای حه‌ویجه نیشته‌جێن‌و خۆشیان زۆر به‌دۆستی كورد ده‌زانن. زیاتر به‌كشتوكاڵه‌وه خه‌ریكن، "له‌رابردوو ئێستا‌و داهاتودا جگه‌له كشتوكاڵ هیچی ترمان نییه". له‌سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا، وتی "نامه‌وێت موجامه‌له بكه‌م‌و ده‌مه‌وێت به‌راشكاوانه بدوێم"، چه‌ند جارێكیش ئه‌وه‌ی دوپاتكرده‌وه. پاشان باسی له‌وه‌كرد له‌دوای روخانی رژێم هاتۆته ناو دنیای سیاسه‌ته‌وه، كه له‌وكاته‌دا "ته‌رازوی پرۆسه‌ی سیاسی به‌لای لایه‌نێكی سیاسی‌دا كه‌وت، نه‌وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك". وتیشی "له‌وكاته‌دا باره‌گای پارته عه‌ره‌بییه‌كان بریتی بوو له‌دوكانێكی ساده".
ناوبراو، كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دبلۆمه له‌بواری كارگێڕی یاساییدا، هۆكاری ناوبردنی به"شێخ" ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له‌هۆزێكی عه‌ره‌بی ناسراوه، وتیشی "له‌گه‌ڵ رێزمدا زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگای عێراقی عه‌شایه‌رن". له‌ئێستاشدا بڕوای وایه كۆمه‌ڵگای عێراقی زه‌مه‌نی تاك حیزبی تێپه‌ڕاندوه‌و به‌ره‌و فره‌حیزبی هه‌نگاو ده‌نێت. ئینجا ره‌خنه‌ی له‌وه‌گرت كه باره‌گایه‌كیان هه‌بوه‌و به‌تۆمه‌تی "بونی چه‌كی شاراوه "تیایدا پشكنراوه‌و لێیان سه‌نراوه‌ته‌وه‌و ئێستاش كراوه‌ته باره‌گای یه‌كێك له‌حیزبه كوردییه‌كان.
شێخ بورهان، نیگه‌رانه به‌تۆمه‌تباركردنی عه‌ره‌به سوننه‌كانی سنوری كه‌ركوك به"كۆنه به‌عسی‌و تیرۆریست". هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌شی كه ده‌كرێته سه‌ر ناوچه‌كانیان. بۆیه ده‌ڵێت "هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی پێكهاته‌كانی عێراق له‌دامه‌زراندنی حیزبی به‌عسدا به‌شداربون، كه‌چی هه‌ر ئێمه (عه‌ره‌بی سوننه)تۆمه‌تبارین به‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌عس ده‌كه‌ین". دواتریش وتی "به‌ڵام سوپاس بۆخوا به‌عسیمان تیانییه". بۆچونیشی وایه تۆمه‌تباركردنی عه‌ره‌ب به "تیرۆریست" بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی "عه‌ره‌ب له‌بری به‌شداری له‌به‌ره‌ی به‌رگری له‌خۆكرندا بمێننه‌وه".
ماندوی ده‌ستی سیاسییه‌كانین
ئه‌لعاسی، كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه، ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای كه‌ركوك‌و عێراق ده‌گرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه خزمه‌تی هاوڵاتیان بكه‌ن. ده‌ڵێت "پێموایه خه‌ڵكی كه‌ركوك‌و به‌تایبه‌تی عه‌ره‌ب، ماندوی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی عێراق‌و ئه‌و سیاسیانه‌ن، كه نازانرێت له‌كوێوه ته‌مویل ده‌كرێن". پاشان وتی "ئه‌وه بۆ ماوه‌ی ته‌مه‌نی دوو نه‌وه ده‌چێت، سود له‌تواناو شاره‌زایی گه‌نجه‌كان نه‌بینراوه. كوفره ده‌بینین خاوه‌ن بڕوانامه‌كان بێكارن‌و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌سوڕێنه‌وه، یاخود ده‌چن له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات خزمه‌تده‌كه‌ن".
وه‌كو كه‌سێكیش كه سه‌رقاڵی كشتوكاڵه‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ‌و ئاودێرییه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌ئێستادا كێشه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ركوك له‌كێشه‌ی ناكۆكی موڵكایه‌تی‌و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر زه‌وی كشتوكاڵیدا ده‌بینێته‌وه، چونكه به‌بڕوای ئه‌لعاسی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و كێشانه هه‌ندێك بڕیاره كه "ناحه‌قیه به‌رانبه‌ر دانیشتوانی كه‌ركوك‌و بووه‌ته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی به‌روبومی كشتوكاڵی له‌كه‌ركوك به‌تایبه‌تی‌و عێراق به‌گشتی".
ته‌وه‌رێكی دیكه چاوپێكه‌وتنه‌كه، كه هه‌ندێكجار پێكه‌نین‌و خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ی عه‌ره‌بی ده‌یبڕی، باسكردن بوو لەڕۆڵی ئەمەریکا. كه به‌بڕوای ئه‌و كه‌سایه‌تیه عه‌ره‌به، ئەمەریکیه‌كان هه‌رچه‌نده خاوه‌نی هه‌موو بڕیار‌و ده‌سه‌ڵاتێكن له‌عێراقدا، به‌ڵام له‌كه‌ركوكدا زیاتر وه‌كو ته‌ماشاچییه‌ك مامه‌ڵه‌یان كردوه‌و زۆرتر "مه‌یلیان به‌لای پارته كوردییه‌كاندا هه‌بووه". بۆیه به‌پێویستی ده‌زانێت ئەمەریکیه‌كان بمێننه‌وه‌و هاوكارییان بكه‌ن بۆ "بۆ راستكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هه‌ڵه، كه له‌دوای 2003 له‌كه‌ركوكدا رویانداوه". دوای كه‌مێك وه‌ستان، ئینجا وتی "هه‌ستده‌كه‌م عێراق كێشه‌ی دووه‌مه به‌لای ئیداره‌كه‌ی ئۆباماوه، به‌ڵام سیاسه‌تی ئەمەریکا، سیاسه‌ته‌و ئێمه ناتوانین دیاری بكه‌ین".
ململانێكان توندتر ده‌بنه‌وه
هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له‌سیاسه‌تمه‌داره عێراقییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سلبی باس له‌ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ته دراوسێكان بۆ ناو كاروباری عێراق ده‌كه‌ن. به‌ڵام شێخ بورهان پێیوایه ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌و هه‌وڵه‌كانی سوپای عێراق كه له‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان پێكهاتوه، بوه‌ته مایه‌ی سه‌قامگیری باری ئه‌منی كه‌ركوك، به‌ڵام وتیشی "هیچ شتێك رازیمان ناكات".
به‌رده‌وام میدیاكان‌و ده‌سه‌ڵاتداران باس له‌كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌كه‌ن، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌و كێشه‌یه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟ له‌وه‌ڵامدا شێخ بورهان ده‌ڵێت "به‌ڕای من چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌ركوك له‌سیاسه‌ت دابماڵرێت‌و بكرێته شارێكی ئابوری‌و بارودۆخی سه‌رجه‌م عێراق سه‌قامگیر بێت، ئینجا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت". پاشان وه‌كو ره‌خنه‌یه‌ك له‌وه‌زعی ئێستا، وتی "به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌ركوك به‌ده‌ست ته‌نها هێزێكه‌وه بێت، ئه‌وا كێشه‌كه وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و چاره‌سه‌ر نابێت".
سه‌باره‌ت به‌تێڕوانینی بۆ ئاینده‌ی كه‌ركوك له‌چه‌ند ساڵی داهاتودا، شێخ بورهان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات له‌ساڵانی داهاتودا ململانێ سیاسیه‌كان له‌سه‌ر كه‌ركوك "زیاتر‌و توندتر ده‌بن، به‌ڵام ململانێی پشت په‌رده. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وت ئاسان نییه". هاوكات پێیوایه "ململانێی سه‌ربازی له‌ئاینده‌دا له‌سه‌ر كه‌ركوك رونادات، چونكه كاتی به‌سه‌رچوه". بۆ به‌ڵگاندنی قسه‌كانیشی نمونه‌ی ئه‌وه‌ی هێنایه‌وه له‌ساڵانی رابردودا هه‌وڵی زۆر بۆ هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی تایه‌فی دراوه، به‌ڵام "په‌روه‌رده‌ی رۆڵه‌كانی عێراق، رێگه‌ی له‌و شه‌ڕه گرت".
|