دوژمنان ده‌یانه‌وێت كه‌ركوك بگێڕنه‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌عس

تاڵه‌بانی: دوژمنان ده‌یانه‌وێت كه‌ركوك بگێڕنه‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌عس
مام رۆسته‌م: تاڵه‌بانی تائێستا له‌به‌غدا ره‌شی نه‌خستۆته سه‌ر سپی بۆ كه‌ركوك
ئا: بارام سوبحی
سكرتێری یه‌كێتی له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كه‌ركوك، داوا له‌مه‌ڵبه‌نده‌كانی كه‌ركوك ده‌كات یه‌كڕیزیی حیزبه‌كه‌ی بپارێزن‌و خه‌ڵكی هانبده‌ن بۆ به‌شدارییه‌كی فراوان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. له‌به‌رانبه‌ردا هه‌ڵسوراوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كه‌ركوك، مام رۆسته‌م ده‌ڵێت "یه‌كێتی ده‌مێكه كه‌ركوكی له‌ده‌ستداوه".
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، سكرتێری یه‌كێتی سه‌ردانه‌كانی بۆ شاری كه‌ركوك چڕكردۆته‌وه. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ئاوێنه گه‌یشتون، رۆژانی 27و 28/12/2009، تاڵه‌بانی له‌كه‌ركوك بووه، له‌رۆژی یه‌كه‌مدا له‌خانوه‌كه‌ی خۆی بووه له‌گه‌ڕه‌كی عه‌ره‌فه‌و چاوی به‌هیچ به‌رپرسێكی حیزبی‌و حكومی كورد نه‌كه‌وتوه، به‌ڵام له‌ڕۆژی دووه‌مدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ رێكسختنه‌كانی حیزبه‌كه‌ی ئه‌نجامداو وتی "دوژمنانی دیموكراتی ده‌یانه‌وێت باری كه‌ركوك بشێوێنن‌و بیگێڕنه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێشوو كه سه‌رده‌می دیكتاتۆرییه‌ته".
به‌ڕای چاودێرانیش مه‌به‌ستی زۆربه‌ی وته‌كانی تاڵه‌بانی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، به‌ئامانجگرتنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی پارێزگای كه‌ركوك كه بۆ ئاوێنه هاتووه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی 28/12 كه ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و عیماد ئه‌حمه‌دو سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئاماده‌بوون، تاڵه‌بانی وتویه‌تی "دوژمنانی عێراق‌و دیموكراسی، ده‌یانه‌وێت ده‌سكه‌وته به‌دیهاتوه‌كانمان بخه‌نه به‌ر مه‌ترسی له‌ناوچوونه‌وه". پاشتر وتویه‌تی "دوژمنانی عێراقی نوێ، ده‌ستیان به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده دژی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی عێراق‌و كورد كردووه".
تاڵه‌بانی كه بڕیاره سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی عێراق له‌كه‌ركوك بكات، له‌به‌شێكی قسه‌كانیدا وتویه‌تی "ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی هه‌ڕه‌شه له‌هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌ره‌ی دیموكراتی ده‌كه‌ن، به‌هه‌مانشێوه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر كورد". له‌به‌رئه‌وه داوای له‌ڕێكخستنه‌كانی كردووه به‌هه‌موو توانایانه‌وه هه‌وڵ بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنی داهاتو بده‌ین، چونكه "دوژمنانی دیموكراتی ده‌یانه‌وێت باری كه‌ركوك بشێوێنن‌و بیگێڕنه‌وه بۆ سه‌رده‌می پێشوو كه سه‌رده‌می دیكتاتۆریه‌ته".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه "دوژمنانی كه‌ركوك ده‌یانه‌وێت مادده‌ی 140 په‌كبخه‌ن، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نێوان نه‌ته‌وه‌كانی كه‌ركوكیش نه‌هێڵن". له‌به‌رئه‌وه داوای له‌خه‌ڵكی كه‌ركوك كردوه د‌رك به‌و راستییانه بكه‌ن‌و به‌به‌شداری فراوانیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه.
سكرتێری یه‌كێتی داوای له‌مه‌ڵبه‌نده‌كانی سنوری كه‌ركوكی حیزبه‌كه‌ی كردووه خه‌ڵكی هۆشیار بكه‌نه‌وه بۆ به‌شداری فراوان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، داوای پاراستنی یه‌كڕیزی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی كردووه. هه‌روه‌ها به‌پێویستی زانیوه كورد دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزانه‌دا بكات كه بڕوایان به‌دیموكراتی‌و عێراقی نوێ هه‌یه، چونكه "به‌بێ دیموكراتی ناتوانرێت پارێزگاری له‌ده‌سكه‌وته به‌دیهاتووه‌كانی گه‌لی كورد بكه‌ین، هه‌روه‌ها ئه‌و داوایانه‌ش به‌دیبێنین كه تائێستا به‌دینه‌هاتون".
به‌ڕای به‌شێك له‌چاودێران، مه‌به‌ستی وته‌كانی تاڵه‌بانی له"هێزی دژه دیموكراتی"، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی راپۆرته‌كه‌ی له‌پلنیۆمدا بڵاوكرده‌وه‌و هێرشێكی توندی كرده سه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فای سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌كه.
هه‌ڵسوڕاوی دیاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كه‌ركوك، مام رۆسته‌م له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه له‌وه‌ڵامی وته‌كانی تاڵه‌بانیدا وتی "ئه‌گه‌ر دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵی‌و ناعه‌داله‌تی‌و دزیی‌و خراپه‌كاریی، به‌دژه دیموكراسی بزانرێت، ئه‌وا ئێمه فیعله‌ن واین". وتیشی "گۆڕانێك نه دژه تیرۆر‌و ئاسایش‌و پۆلیس‌و پاره‌و چه‌كداری هه‌بێت، نه‌زانی‌و ناحاڵیبونه ئه‌گه‌ر به‌دژه دیموكراسی له‌قه‌ڵه‌م بدرێت".
مام رۆسته‌م پێیوایه "ئه‌وه نیشانه‌ی ئیفلاسیه. سه‌رۆك كۆمار له‌بری ئه‌وه‌ی خه‌ریكی ماده‌ی 140و كێشه‌كانی تری كورد بێت له‌به‌غدا، بئاڵێته ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك له‌كۆمیته‌كانی خۆی بهێنێت‌و بڵێت ئه‌مانه گۆڕانن". ئه‌و حاڵه‌ته‌ش "به‌په‌له‌قاژه‌ی" حیزبه‌كه‌ی له‌كه‌ركوك ناوده‌بات. بڕوای خۆشی پیشاندا به‌وه‌ی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی عێراقدا كه‌ركوك له‌ده‌ستدات، چونكه "ده‌مێكه له‌ده‌ستیان داوه". یه‌كێتیشی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه په‌نای بردۆته به‌ر "كوشتن‌و هه‌ڕه‌شه‌و رفاندنی خه‌ڵكی". له‌كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا وتی "پێموایه تاڵه‌بانی تائێستا له‌به‌غدا، ره‌شی نه‌خستۆته سه‌ر سپی بۆ كه‌ركوك".
|