"هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش له‌كه‌ركوك راگرێت"

ئا: بارام سوبحی
پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك، ناڕه‌زایی عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام كورد به‌پێكهێنانی ئه‌و هێزه خۆشحاڵه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوكیش ده‌ڵێت "هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت پێكهێنانی ئه‌و هێزه رابگرێت". ساڵی رابردوو، فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق، پێشنیاری پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌شی كوردی – عێراقی – ئه‌مه‌ریكی بۆ پاراستنی ناوچه جێناكۆكه‌كان كرد. له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیش ئه‌و پێشنیاره له‌سنوری پارێزگای موسڵ چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌چه‌ند رۆژی داهاتوشدا ئه‌و هێزه له‌كه‌ركوك ده‌ستبه‌كاربێت.
گڕگرتنی به‌رمیله باروته‌كه هێزه توركمانییه‌كان پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش ره‌تده‌كه‌نه‌وه. هه‌ندێكیان داوای هێنانی عه‌ره‌بی له‌باشورو ناوه‌ڕاسته‌وه ده‌كه‌ن. هه‌ندێكی دیكه‌شیان داوای چه‌كداركردنی توركمانه‌كان ده‌كه‌ن. بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توركمان، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا باس له‌وه‌ده‌كه‌ن له‌ته‌موزی 2008 پێشنیاری ئه‌وه‌یان كردوه هێزی عێراقی له‌باشورو ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ كه‌ركوك بهێنرێت "به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی ئیداره‌ی باكورو پارله‌مانه‌كه‌ی‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك‌و فه‌رمانده‌ی پۆلیس، ره‌تیانكرده‌وه". به‌ڕای ئه‌و پارته پێكهێنانی ئه‌و هێزه بۆ "لاوازیی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێته‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن پێكهێنانی ئه‌و هێزه له‌دوای گره‌نتیه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه بۆ كورد، پاش په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی "كه‌ركوك له‌سه‌ر سینیه‌كی ئاڵتونی بدرێته‌وه كورده‌كان"، ئه‌وه‌ش به‌گڕگرتنی "به‌رمیله باروته‌كه" ناوده‌به‌ن‌و ده‌ڵێن "ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و به‌رمیله‌ش هه‌موو عێراق به‌شه‌ڕی ئه‌هلی گیرۆده ده‌كات، نه‌وه‌كو ته‌نها كه‌ركوك". له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پارتی توركمان ئیلی ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن كه پێشمه‌رگه‌و زۆربه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك كوردن. ئه‌وه‌ش واده‌كات ئه‌و هێزه زیاتر ره‌نگێكی كوردی به‌خۆوه بگرێت‌و شه‌رعیه‌تیش به‌هێزی پێشمه‌رگه ببه‌خشێت. له‌به‌یاننامه‌ی ئه‌و پارته‌دا هاتووه "ئه‌و هێزه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی‌و ئه‌منی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت". هێزه هاوبه‌شه‌كه له‌چه‌ند فه‌سیڵێك پێكدێت: هه‌ر فه‌سیلێك له‌سه‌د كه‌س پێكدێت كه 33 پێشمه‌رگه‌و 33 پۆلیسی فریاكه‌وتن‌و 33 سوپای عێراق‌و یه‌ك ئه‌مه‌ریكی له‌خۆده‌گرێت. هێزه‌كه‌ش له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت كه دوو ئه‌ندامی كورد‌و دوو عه‌ره‌ب له‌خۆده‌گرێت‌و ئه‌مه‌ریكییه‌ك سه‌روكاری ده‌كات. توركمان ئیلی، ده‌ڵێن "داواكارین له‌بنچینه‌وه ئه‌م هێزه ره‌تبكرێته‌وه، یاخود توركمان به‌شدار بكرێت له‌ڕێگه‌ی ته‌رخانكردنی 33 ئه‌ندام له‌پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌نه‌ته‌وه‌ی توركمان". تۆرهان موفتی، سه‌ركرده له‌به‌ره‌ی توركمانی پێیوایه بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه "دانپێدانانه به‌بوونی ناوچه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ر له‌كه‌ركوك". باسی له‌وه‌شكرد زۆربه‌ی سوپا‌و پۆلیسی كه‌ركوك كوردن "له‌به‌رئه‌وه پێویست به‌بڵاوبوونه‌وی هێزی هاوبه‌ش ناكات". بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێزێكیشی له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقی به "ته‌جاوزكردن" بۆ سه‌ر ده‌ستور ناوبرد. توركمانه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌پێی ده‌ستوری عێراق، سنوری ئه‌رك‌و كاره‌كانی پێشمه‌رگه‌ی دیاریكراوه كه پاراستنی هه‌رێمه. بۆیه ده‌ڵێن "هێزی پێشمه‌رگه مافی ئه‌وه‌ی نییه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم كاربكات". ئه‌ندامی توركمانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، حه‌سه‌ن تۆران پێشنیارده‌كات له‌بری ئه‌و هێزه، حكومه‌تی عێراق هه‌ستێت به‌فراوانكردن‌و پشتیوانی هێزه عێراقیه‌كان له‌كه‌ركوك‌و هێزێكی عێراقی به‌ناوی هێزی كه‌ركوك پێكبێت. هێزبه‌خشین به‌سوپا هه‌فته‌ی پێشوو له‌ئۆفیسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان پێكهاته‌كانی ئه‌نجومه‌ن‌و فه‌رمانده‌ی سوپا‌و پۆلیس‌و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كورد پشیوانی خۆی بۆ پێكهێنانی هێزه هاوبه‌شه‌كه ده‌ربڕی‌و عه‌ره‌ب‌و توركمانیش ره‌تیانكرده‌وه. ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، محه‌مه‌د كه‌مال باس له‌وه‌ده‌كات تێكه‌ڵكردنی ئه‌و هێزانه هێزێكی راسته‌قینه ده‌به‌خشێته سوپا. له‌به‌رئه‌وه‌ی "له‌پاراستنی ئارامیی‌و ئاسایش له‌ناوچه‌كانی كه‌ركوك، به‌ر له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، به‌شدار ده‌بێت". هه‌روه‌ها به‌به‌ڵگه‌یه‌كی لێكده‌داته‌وه كه "دڵنیایی ئه‌وه ده‌داته كورد، كه سوپای نوێی عێراق سوپای هه‌مووانه". به‌رپرسه ئه‌منییه كورده‌كانی كه‌ركوك، رونیده‌كه‌نه‌وه پێكهێنانی ئه‌و هێزانه له‌چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنێكی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و عێراق‌و ئه‌مه‌ریكایه. به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك، عه‌مید سه‌رحه‌د قادر وتی "تائێستا بیرۆكه‌كه جێبه‌جێنه‌كراوه، به‌ڵكو له‌قۆناغی راهێنان‌و ئاماده‌كارییه‌و ناشزانین چ كاتێك ده‌ستبه‌ركار ده‌بن‌و به‌ڕوونی شوێنه‌كه‌یان نازانین". له‌باره‌ی ناڕه‌زایی عه‌ره‌ب‌و توركمانه‌كان له‌پێكهێنانی ئه‌و هێزه، وتی "هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت جێبه‌جێكردنی پێكهێنانی ئه‌و هێزه بوه‌ستێنێت".
پێشمه‌رگه حیزبییه عه‌ره‌به‌كان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، پێشمه‌رگه له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ر به‌حیزبه كوردییه‌كانن، له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا رێگری له‌ده‌نگده‌رانی عه‌ره‌ب بكه‌ن‌و بێلایه‌نی خۆیان نه‌پارێزن. پارله‌مانتاری كوتله‌ی عه‌ره‌بی سه‌ربه‌خۆ، عومه‌ر جبوری هێما بۆ ئه‌وه‌ده‌كات به‌پێی ماده‌ی 121 ده‌ستوری عێراق، پێشمه‌رگه بۆی نییه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم كاربكات، له‌به‌رئه‌وه "بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، پێشێلكردنی ده‌ستوره". هاوكات وتیشی "پێشمه‌رگه سه‌ر به‌حیزبه كوردییه‌كانن، له‌به‌رئه‌وه له‌كاره‌كانیاندا بێلایه‌ن نابن، به‌و هۆیه‌وه رێگه له‌و ده‌نگده‌رانه‌ی سه‌ر به‌حیزبه‌كانیان نین ده‌گرن به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بچن". به‌شێكی دیكه له‌عه‌ره‌به‌كان له‌و بڕوایه‌دان پێكهێنانی ئه‌و هێزه پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌منیی نێوان حكومه‌تی عێراق‌و ئه‌مه‌ریكایه كه به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه ده‌بێت كۆتایی ساڵی داهاتوو، ئه‌مه‌ریكا عێراق جێبهێڵێت. ئه‌ندامی گروپی عه‌ره‌بی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، محه‌مه‌د خه‌لیل جبوری، وتی "وه‌كو عه‌ره‌ب پێكهێنانی ئه‌و هێزه‌مان ره‌تكرده‌وه، چونكه ئه‌وه پێشێلكردنی رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌منی نێوان عێراق‌و ئه‌مه‌ریكایه". محه‌مه‌د خزر كه ئه‌ندامێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه، ده‌ڵێت "ئه‌و هێزه كێشه له‌نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركوكدا دروست ده‌كات". وتیشی "ئامانجی راسته‌قینه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه نازانین. ئێمه‌ش پێویستمان به‌هێزی عێراقییه، نه‌وه‌كو هێزێك له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌وه بهێنرێت".
|