له‌سۆرانی مامه حه‌مه‌وه بۆ ئه‌حمه‌د میره، دوای ئه‌و كێ؟

■ ئا: ئاوێنه
پیلانی كوشتنی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین ئه‌حمه‌د میره، له‌دوای كوشتنی سۆران
مامه حه‌مه‌وه دارێژراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار به ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه له‌و كاته‌وه‌ی
به‌رپرسی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی گۆڤاری لڤین سۆران مامه حه‌مه له شه‌وی21/7
له‌لایه‌ن ده‌ستێكی نادیاره‌وه له‌به‌ر ماڵی خوشكه‌كه‌یدا له‌كه‌ركوك كوژرا، به
ئه‌حمه‌د میره سه‌رنوسه‌ری گۆڤاره‌كه وتراوه ئاگاداری خۆی بێت‌و پیلان هه‌یه
بۆ كوشتنی ئه‌ویش.
به‌پێی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسییه نه‌ك ئه‌منی، نه‌خشه‌ی
كوشتنی میره له سه‌ره‌تای مانگی ئابه‌وه ئاماده‌بووه‌و ته‌نها جێبه‌جێكردنی
ماوه، به‌ڵام ئه‌م نه‌خشه‌یه سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلول.
جگه له‌م سه‌رچاوه سیاسییه، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه
به‌كرده‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی ئه‌حمه‌د میره له ناوه‌ڕاستی ئه‌یلوله‌وه
ده‌ستپێده‌كات. له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌یلولدا ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی، میره
ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌و پێیده‌ڵێن «هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی له‌سه‌ر ژیانت هه‌یه‌و
پێویسته ئاگاداری خۆت بیت». ئه‌م سه‌رچاوه تایبه‌ته‌ی ئاوێنه ئاماژه‌ی
بۆئه‌وه كرد كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان رێنومایی خۆپاراستنیان به ئه‌حمه‌د میره
داوه، له‌وانه له‌كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌ی له‌ماڵه‌وه خه‌ڵكی له‌گه‌ڵدا بێت،
چوارده‌وری قه‌ره‌باڵغ بێت، به‌كۆڵانی چۆڵدا هاتوچۆ نه‌كات، رێگای هاتوچۆكردنی
بگۆڕێت‌و ته‌نها به‌یه‌ك رێگادا هاتوچۆ نه‌كات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌م سه‌رچاوه تایبه‌ته، له‌م كاته‌دا كه
تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیرنه‌كراون مه‌ترسییه‌كه زۆر گه‌وره بووه له‌سه‌ر ژیانی
میره، چونكه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ته‌نها زانیاریان له‌سه‌ر پیلانی كوشتنه‌كه
هه‌بووه، به‌ڵام كه‌سیان له‌ئه‌نجامده‌رانی كاره‌كه ده‌ستگیرنه‌كردووه.
ئاوێنه زانیویه‌تی پیلانی بانده‌كه وا دڕێژراوه كه كاری كوشتنه‌كه
له‌سلێمانی ئه‌نجام بدرێت، له‌یه‌كێك له‌م شوێنانه(له‌كۆلانه‌كانی گه‌ڕه‌كی
شۆڕشی نزیك نوسینگه‌ی لڤین، باخچه‌ی به‌رده‌م گه‌ڕه‌كی فیرعه‌ونه‌كان لای
پاركی ئازادی، له‌نزیك چاخانه‌ی شه‌عب له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری سلێمانی).
یه‌كه‌م رۆژی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ش هه‌وڵدراوه له‌رۆژانی 21و 22/9دا میره
بكوژن. تا ئه‌م كاته باری ئه‌منی میره زۆر خراپ بووه، چونكه كه‌س
له‌تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیرنه‌كراوه.
بـــه‌پێی ئه‌و پیلانه‌ی دارژێراوه بۆ كوشتنی میره، رۆژی 28/9ش یه‌كێك بووه
له‌و رۆژانه‌ی دانراوه كه كاره‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام له‌م رۆژه‌دا
میره چووه بۆ هه‌ولێر‌و له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی سه‌د رۆژنامه‌نووسی تردا میوانی
سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی بوون له‌سه‌ری ره‌ش. هه‌روه‌ها یه‌كه‌م رۆژی
جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش یه‌كێك بووه له‌و رۆژانه كه پیلانه‌كه‌ی تیا جێبه‌جێبكرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاوێنه كه‌تووه له‌و سه‌رچاوه تایبه‌ته‌ی
خۆیه‌وه، دوان له‌م تۆمه‌تبارانه له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م
ده‌ستگیكراون‌و دانیان به‌تاوانه‌كانیاندا ناوه‌و تێكڕای به‌ڵگه‌نامه‌و
دانپیانانه‌كانیان به وێنه‌گرتنی ڤیدیۆییه‌وه له‌ئاسایشی سلێمانییه.
ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ده‌ستگیكراون، یه‌كێكیان خه‌ڵكی سلێمانییه، به‌ڵام دانیشتوی
رانیه‌یه، ئه‌وی تریان دانیشتوی رانییه. به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی
ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی كه‌وتۆته ئه‌ستۆ (بكوژه‌كه)، له‌ڕووی داراییه‌وه باری
دارایی خراپه‌و ئه‌و ده‌زگا ئه‌منییه سوودی له‌م ئیفلاسییه وه‌رگرتووه‌و وه‌ك
سه‌ره‌تا بڕێك پاره‌ی باشیان به‌م كه‌سه داوه‌و بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی پێبكه‌ن.
تێكڕای پیلانه‌كه وا داڕێژراوه كه میره به ده‌مانچه‌ی ئاسایی بكوژرێت،
به‌ڵام دواتر بكوژه‌كه پێشنیاری كردووه كه به‌ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ بكوژرێت،
چونكه ئه‌حمه‌د میره به پێ هاتوچۆ ده‌كات نه‌ك به ئۆتۆمبیل.
ئه‌و سه‌رچاوه سیاسیه‌ی ئاوێنه پێیوایه په‌یوه‌ندی حیزبه‌كان‌و كێشه‌ی نێوان
حیزبه‌كان هه‌ر چییه‌ك بێت‌و چۆن له‌ژووره داخراوه‌كانی نێوانیاندا چاره‌سه‌ری
ده‌كه‌ن‌و چه‌ند رێككه‌وتنی ستراتیژیان هه‌بێت، ئه‌وان خۆیان ئازادن، به‌ڵام نابێت
ئه‌م جۆره كێشانه له‌سه‌ر حسابی ئازادی‌و ژیانی رۆژنامه‌نوسان چاره‌سه‌ر بكرێت
بۆیه ده‌بێت تۆمه‌تباران بدرێنه دادگا‌و له‌دادگایه‌كی ئاشكرادا محاكه‌مه
بكرێن، چونكه مه‌سه‌له‌ی تیرۆكردنی رۆژنامه‌نوسان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌گه‌ر
سنورێكی بۆ دانه‌نرێت.
هه‌فته‌ی رابردوو هه‌واڵی هه‌وڵی تیرۆكردنی میره له‌میدیاكانه‌وه بڵاوه‌وه،
به‌ڵام ئاسایش نه هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه، نه به‌درۆشی خستۆته‌وه.
ئاوێنه تێكڕای ئه‌م زانیاریانه‌ی له رۆژی 20/10ه‌وه له‌لایه، به‌ڵام ئاسایشی
سلێمانی‌و گشتی تائێستا ئاماده‌نین هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه
بده‌ن.
هه‌رچی سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین، ئه‌حمه‌د میره‌یه چه‌ند رێكخراوێكی نێو
ده‌وڵه‌تی له‌وانه ئه‌منستی ئه‌نته‌رناسیوناڵ په‌یوه‌ندی پێوه‌كردووه‌و كار
بۆكێشه‌كه‌ی ده‌كات، هاوكات 26/10 سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان په‌یوه‌ندییان
پێوه‌كردووه‌و به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركردووه‌و وابڕیاره له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له‌هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه كۆببنه‌وه.
|