باڵه‌كه‌ی تاڵه‌بانی له‌كه‌ركوك گۆڕانكارییه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ره‌تده‌كه‌نه‌وه

■ ئا: ئاسۆ شوانی
كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، بڕیاری ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری له‌پۆسته حیزبی‌و حكومییه‌كانی كه‌ركوكدا ده‌دات. كه زۆربه‌ی به‌رپرسانی سه‌ر به‌باڵی تاڵه‌بانی ده‌گرێته‌وه، بۆیه ئه‌و بڕیارانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندیش جه‌غت له‌وه ده‌كاته‌وه كه «گۆڕانكارییه‌كان جێبه‌جێده‌كرێن». دوای زنجیره كۆبونه‌وه‌كانی تاڵه‌بانی له‌كه‌ركوك له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌داو بوونی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر له‌ئه‌دای به‌رپرسانی یه‌كێتی. كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌ره‌قه‌یه‌ك بۆ گۆڕانكاری له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیدا له‌كه‌ركوك ئاماده ده‌كات‌و له‌كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی رۆژی 15/9/2009دا ده‌یخاته روو، كه خۆی له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌ند مه‌كته‌بێكی یه‌كێتی‌و لابردنی چه‌ند به‌رپرسێكی حكومی‌و گواستنه‌وه‌ی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دبسی یه‌كێتی بۆ جێگری لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستن ده‌بینێته‌وه. به‌ڵام هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی بڕیاری لابردنیان دراوه پێیانوایه ئه‌و بڕیاره بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی یه‌كێتی نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستی دیكه‌ی له‌پشته‌وه‌یه. به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتیمانییه‌كانی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك، حه‌مه سور دوشیوانی، كه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌به‌كه‌ی دراوه تا له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ند تێكه‌ڵ بكرێته‌وه، بۆ ئاوێنه‌ی رونكرده‌وه ژماره‌یه‌ك كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند خاڵێكیان بۆ زیاتر چالاككردنه‌وه‌ی یه‌كێتی‌و كرانه‌وه به‌ڕووی جه‌ماوه‌ردا پێشنیاركردوه. به‌ڵام پاشتر «به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خاڵ‌و پێشنیارانه‌ی ئێمه‌وه، باس له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چه‌ند مه‌كته‌بێك ده‌كرێت». دوشیوانی، كه پێشنیاركراوه بكرێته لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دبسی یه‌كێتی، پێیوایه ئێستا یه‌كێتی له‌هه‌موو كات زیاتر پێویستی به‌كاری ئه‌و مه‌كته‌بانه هه‌یه. بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌به‌كه‌شی ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی «هه‌وڵێكی زۆر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان هه‌یه، ره‌نگه پێیان خۆش نه‌بێت كه ئه‌م مه‌كته‌بانه ئاوه‌ها چالاكن». وتیشی «ئه‌و لێدوانانه‌ی كه ده‌درێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌كته‌بانه، دووره له‌ڕاستیه‌وه«. وه‌كو كادرێكی یه‌كێتیش ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر پۆست‌و پله‌یه‌ك كه یه‌كێتی بیداتێ. مه‌كته‌بی كاروباری توركمانی، یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و ده‌زگایانه‌ی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك دراوه. لێپرسراوی مه‌كته‌به‌كه، ره‌مه‌زان حاجی ره‌شید، رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ردوو ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌كه‌ركوك، رزگار عه‌لی‌و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، هه‌ندێ زانیاری «هه‌ڵه«یان داوه‌ته كۆسره‌ت ره‌سوڵ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه بكات. كه به‌ڕای ناوبراو «له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌ركوك‌و یه‌كێتی نییه». پاشان وتی «ئه‌و دوو كه‌سه زۆر مه‌به‌ستیانه ئه‌و دوو مه‌كته‌به هه‌ڵوه‌شێته‌وه، چونكه مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان له‌پشت ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه هه‌یه. هه‌رچه‌نده ئه‌و مه‌كته‌بانه زۆر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌ركوك‌و یه‌كێتین». وتیشی «به‌داخه‌وه ئه‌و دوو كه‌سه، به‌ئه‌ندام سه‌ركردایه‌تی نازانم. چونكه كه‌وتونه‌ته ته‌سریح دانی بێبنه‌ما بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن». حاجی ره‌شید، باس له‌وه‌ده‌كات هیچ كادرێكی یه‌كێتی جگه له‌و دوو به‌رپرسه هیچ یاداشتێكیان نه‌داوه‌ته مه‌كته‌بی سیاسی بۆ گۆڕانكاری. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نییه ئه‌و كێشانه بكه‌ونه سه‌ر روپه‌ڕی رۆژنامه‌كان‌و داواكاره له‌ڕێگه‌ی كۆبونه‌وه‌و پره‌نسیپه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت. هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات مه‌كته‌به‌كه‌ی‌و مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌بڕیاری مام جه‌لال كراونه‌ته‌وه‌و هه‌ر كاتێكیش ئه‌و بیه‌وێت ده‌توانێت هه‌ڵی بوه‌شێنێته‌وه «ئێمه‌ش هه‌ر كادری یه‌كێتین». له‌به‌رانبه‌ردا، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، ئاماژه به‌وه ده‌كات گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ركوك له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی یه‌كێتیدایه كه سه‌رانسه‌ری كوردستان‌و كه‌ركوكیش ده‌گرێته‌وه. ده‌ڵێت «پێده‌چێت بڕیاری گۆڕانكارییه‌كان پێویست به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال نه‌كات، چونكه مه‌كته‌ب سیاسی بۆ ئه‌و كاره راسپاردوه». راشیگه‌یاند جگه له‌هه‌واڵی لابردنی عه‌مید هه‌ڵكه‌وت له‌به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش‌و لیوا جه‌مال له‌به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك‌و دانانی عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر له‌جێگه‌ی، هه‌موو ئه‌و گۆڕانكارییه‌كانی تر كه باس ده‌كرێن راستن‌و جێبه‌جێده‌كرێن. له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵاوه، ره‌مه‌زان حاجی ره‌شید، وتی «پێم سه‌یره لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی، ئه‌و هه‌واڵه ناڕاستانه پشتراستده‌كاته‌وه. چونكه تائێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ئارادا نییه». به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك، عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر، ئاشكرایكرد ئاماده نییه پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركوك وه‌ربگرێت، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی تایبه‌ت به‌خۆی، وتی «هه‌رچه‌نده تائێستا به‌ڕه‌سمی هیچم پێنه‌وتراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌جێگه‌كه‌ی لیوا جه‌مال دابنرێم». به‌ڕای چاودێرێكی سیاسی، هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه له‌لای هه‌ندێك به‌رپرسی یه‌كێتی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ پێشنیاری كردوه‌و تیایدا داوای زیادكردنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی پۆستی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دبسی كردوه، كه سه‌ر به‌باڵه‌كه‌ین. به‌ڵام داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌كته‌بانه‌ی كردوه، كه لێپرسراوه‌كانی سه‌ر به‌باڵی تاڵه‌بانین. به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كه‌ركوك، عه‌مید هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵا، هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی بۆ ئاسایشی سلێمانی به‌بێبنه‌ما ناوده‌بات‌و ئاماده‌یی خۆشی راده‌گه‌یه‌نێت بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر كارێك یه‌كێتی بیداتێ، چونكه «من كادری ئه‌و حیزبه‌م‌و له‌كوێ دامبنێن به‌لامه‌وه ئاساییه».
|