زیاتر له 1050 كۆمپانیای بیانی له هه‌رێمی كوردستاندان، كه زیاتر له 50%یان توركین‌و ساڵانه ملیۆنه‌ها دۆلار قازانجیان ده‌ستده‌كه‌وێت، په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت "كوردستان له‌ڕووی ئابورییه‌وه داگیر كراوه".
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكان له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی‌و پیشه‌سازی، په‌روین نوری عه‌زیز به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند، كه ژماره‌ی كۆمپانیا توركییه‌كان له‌هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا له‌سه‌روو 500 كۆمپانیاوه‌ن، ئه‌و وتی "9650 كۆمپانیا هه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستاندا، له‌م ژماره‌یه 1050 كۆمپانیایان بیانین، زیاتر له50%ی ئه‌مانه‌ش كۆمپانیای توركین، كه هه‌ر له‌كۆمپانیای سیكوریتی‌و خزمه‌تگوزاری تایبه‌ته‌وه بگره تیایه‌تی تا كۆمپانیای نه‌وت‌و خۆراك‌و به‌ڵێنده‌رایه‌تی".
پسپۆڕی بواری ئابوریش دكتۆر مو‌سا محه‌مه‌د، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه "له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا به‌پێی ئه‌و داتا‌و زانیارییانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان، كۆمپانیا توركییه‌كان زیاتر له 5 ملیار دۆلار قازانجیان له‌هه‌رێمی كوردستاندا كردووه".
مو‌سا وتی "ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ورده‌كاریی ته‌واوی زۆرێك له‌گرێبه‌سته گه‌وره‌كانی وه‌ك نه‌وتیش ئاشكرا ناكرێن‌و روون‌و دیار نین تا قسه‌یان له‌سه‌ر بكرێت".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هه‌میشه كۆمپانیا توركییه‌كان له‌هه‌ر كار‌و پرۆژه‌یه‌كدا پێیانده‌درێت سلفه‌ی 20%یان پێده‌ده‌ن، واته هێشتا كه هه‌ر هیچیان نه‌كردووه‌و له‌ده‌ستپێكردندان له‌پرۆژه‌یه‌كی 100 ملیۆن دۆلاریی 20 ملیۆن دۆلار له‌پێشه‌وه وه‌رده‌گرن".
مو‌سا وتی "ئه‌و ئیشانه‌ی كۆمپانیا توركییه‌كان ده‌یكه‌ن كۆمپانیا خۆماڵییه‌كان سه‌د ده‌ر سه‌د ده‌توانن له‌هه‌ندێك بواردا له‌وان زۆر به‌وردتر‌و به‌بڕێكی تێچوونی كه‌متر‌و كوالێتی باشتریشه‌وه جێبه‌جێی بكه‌ن، بێئه‌وه‌ی سلفه‌ی پێشه‌كیش وه‌ربگرن".
ئه‌و وتیشی "من به‌ئه‌زمون بینیومه، بۆ نمونه شه‌قام هه‌یه له‌م كوردستانه‌دا سایدێكی توركه‌كان كردویانه به 18 ملیۆن دۆلار‌و سێ خه‌تیشه، كه‌چی هه‌مان شه‌قام‌و سایته‌كه‌ی ئه‌وبه‌ری به‌چوار خه‌ت‌و به‌كوالێتی به‌رزتره‌وه كۆمپانیای ناوخۆیی به 11 ملیۆن ته‌واوی كردووه".
مو‌سا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هێشتا له‌كوردستاندا كار به ته‌نفیز خاص‌و ته‌نده‌ر خاص ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش هۆكارن بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێجار پرۆژه‌كان بدرێن به‌كۆمپانیا ده‌ره‌كییه‌كان".
ئه‌و وتی "سه‌یری یاسای به‌ڵێنده‌رایه‌تی 198 وڵاتی دونیا‌م كردووه، له‌هه‌ر هه‌موویاندا تا كۆمپانیاكانی خۆیان وه‌ستابێت كار ناده‌ن به كۆمپانیای بیانی، له‌و وڵاتانه‌دا دوو جۆره كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاشكرا هه‌یه، ناوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تی، كه هه‌ردوكیان له‌سه‌ر بناغه‌ی كوالێتی‌و نرخه".
ته‌ئكیدی له‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌و وڵاتانه كاتێك په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، كه كۆمپانیایه‌ك بێت به‌كوالێتی به‌رزو به‌نرخی گونجاوه‌وه كه‌مكردنه‌وه له‌گه‌ڵ ناوخۆشدا بكات، كه‌چی ئه‌مه له‌كوردستاندا پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، خۆماڵییه‌كان ئاماده‌ن به‌نرخێكی كه‌متر‌و كوالێتی به‌رزتره‌وه كاره‌كان بكه‌ن، كه‌چی نایاندرێتێ‌و به‌هۆی یاسای ته‌نفیز خاص‌و ته‌نده‌ر خاصه‌وه پرۆژه‌كان ده‌درێن به كۆمپانیای توركی‌و بیانی‌و قازانجه‌كه‌ی بۆ ئه‌وان ده‌بێت، به‌مه‌رجێك هه‌ندێكجار بینیومانه له‌هه‌ولێر‌و سلێمانی پرۆژه‌كانیان ته‌واو نه‌كردووه‌و به‌جێیانهێشتووه‌و سلفه‌كه‌یان بردووه".
دكتۆر مو‌سا وتی " هه‌رێمی كوردستان ساڵانه 24 ملیار دۆلار جوڵه‌ی ئابوری تێدایه‌و كه‌م وڵات هه‌یه به‌مشێوه‌یه به‌م توانا ئابورییه‌وه ده‌رگای كراوه بێت بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانییه‌كان، له‌زۆربه‌ی وڵاتاندا هه‌تا كۆمپانیاكانی خۆیان وه‌ستابێت‌و خۆیان بتوانن ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه نه‌یده‌نه ده‌ره‌وه".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان ئیسماعیل گه‌ڵاڵی، به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند، كه كۆمپانیا ده‌ره‌كییه‌كان ئابوری كوردستانیان داگیر كردووه، ئه‌و وتی "بۆچی ئه‌م هه‌موو بڕه پاره‌یه به‌هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بچێته گیرفانی كۆمپانیا توركی‌و بیانییه‌كانه‌وه؟".
هه‌روه‌ها وتیشی "كۆمپانیای به‌ڵێنده‌ری ناوخۆمان هه‌یه ئاستی زۆر باشتره له‌كۆمپانیا توركییه‌كان، كه‌چی له‌م هه‌موو كار‌و پرۆژانه‌دا ئیشیان نادرێتێ‌و ئێستا له 90%یان بێكار كه‌وتوون".
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له‌سه‌ر حكومه‌ت ئه‌ركه هه‌وڵی بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌تی ناوخۆمان بدات‌و له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و قازانجانه‌وه بۆ كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان ئابوری هه‌رێم‌و داهاتی تاكه‌كه‌س له‌كوردستاندا به‌هێزتر بكات".