هونه‌رمه‌ند ئیبراهیم چێوار ماڵ ئاوایی له‌ژیان كرد

شه‌وی رابردوو "هه‌ینی" له‌نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شاری سلێمانی، هونه‌رمه‌ندی
شانۆكاری ناسراوی كورد، ئیبراهیم چێوار، له‌ته‌مه‌نی 46 ساڵیدا كۆچی دوایی
كرد.
ئیبراهیم چێوار سه‌رۆكی كۆری شانۆی "با" یه‌و یه‌كێكه له‌و شانۆكاره
ناسراوانه‌ی كه به‌درێژای ته‌مه‌نی سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی به‌رنه‌داوه‌و
به‌رده‌وام بووه له‌چالاكی.
ناوبراو كاتژمێر یانزه‌و نیوی شه‌و ی رابردوو به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه كۆچی دوایی
كردووه‌و ئێستا هاورێیان‌و كه‌س‌و كاری له‌مزگه‌وتی "قازی" له‌گه‌ره‌كی
سابونكه‌ران، سه‌رگه‌رمی رێ‌و شوێنی مه‌راسیمی به‌رێخستنی ته‌رمه‌كه‌ین بۆ
گۆرستان، وابریاره له‌كاتژمێر نۆ به‌ره‌و گۆرستان به‌رێی بكه‌ن.
ئیبراهیم چێوار خاوه‌نی سێ كچ‌و تاقه كورێكه.
|