پۆلیس محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانی شاعیری كه‌له‌بچه كرد

شه‌وی رابردوو پۆلیسی نه‌جده‌ی سلێمانی، محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانی شاعیری
ناسراو به‌ژه‌نراڵی پایزی به‌هۆی قسه‌كردن‌و ره‌خنه‌گرتنه‌وه له‌ده‌سه‌ڵات
كه‌له‌بچه كرد.
ئاوێنه، سلێمانی: محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمانی شاعیر له‌په‌یوه‌ندییه‌كدا به‌سایتی
ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه "له‌كاتێكدا كاتژمێر 9ی شه‌وی رابردوو 6/7، له‌گه‌ڕه‌كی
تووی مه‌لیكی شاری سلێمانی كۆمه‌ڵێك گه‌نج كۆببوونه‌وه‌و من سه‌باره‌ت به‌وه
قسه‌م بۆ ده‌كردن كه له‌هه‌موو دونیادا ده‌سه‌ڵات ناشرینه پێویسته ئه‌وان
به‌مه‌به‌ستی سه‌ركه‌وتنیان له‌ژیانی تایبه‌تی‌و گشتیاندا متمانه‌و پشتیان
به‌خۆیان ئه‌ستور بێت، پۆلیسی نه‌جده‌یه‌كی نزیك له‌شوێنه‌كه هه‌ڵیانكوتایه
سه‌رم‌و وتیان: ئه‌و قه‌ره‌باڵغییه چییه دروستت كردووه؟ دوای ئه‌وه‌ش
به‌جوێندان به‌حكومه‌ت تۆمه‌تباریان كردم‌و ئیتر چوار پێنج پۆلیس به‌كڵاشینكۆفه‌وه
كه‌وتنه شه‌ق‌و بۆكس وه‌شاندن‌و یه‌كێكیان میلی هێنایه‌وه‌و ده‌ستم ئازاری
پێگه‌یشت‌و ئه‌ژنۆشم بریندار بوو، پاشان به‌كه‌له‌بچه كراوی بردیانم بۆ بنكه‌ی
پۆلیسی تووی مه‌لیك‌و دواتر كه له‌وێ ناسیانم ئازاد كرام".
محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان باس له‌وه ده‌كات كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو نه‌یخواردبۆوه،
به‌ڵام ئێواره‌ی دوێنێ به‌هۆی پشیله‌یه‌كی ئاشنایان ئوتومبێل كردبووی
به‌ژێره‌وه له‌خه‌فه‌تا خواربوویه‌وه‌و ده‌ڵێت "پشیله‌یه‌كی ره‌شمان هه‌بوو،
هه‌موو جارێك ئه‌هاته هه‌یوانه‌كه‌مان‌و من‌و دایكم ئاشنای بووین‌و زۆر خزمه‌تمان
ده‌كرد‌و زۆرجار گۆشتی قیمه‌ی قوتوم بۆ ده‌برده‌وه، به‌ڵام كه دوێنێ سه‌یاره
كردی به‌ژێره‌وه خه‌مێكی قورس دایگرتم، چونكه دایكه بوو شیری ئه‌دا
به‌به‌چكه‌كانی، له‌تاوا په‌نام بۆ خواردنه‌وه برد‌و به‌دوای ئه‌وه‌شدا كه
له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمه‌ڵه گه‌نجه‌دا ده‌دوام پۆلیس هات‌و كه‌له‌بچه‌یان كردم".
محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان، شاعیرێكی ناسراوه‌و له‌زۆربه‌ی شیعره‌كانیدا باسی
پایزده‌كات‌و خاوه‌نی دیوانێكه به‌ناوی (له غوربه‌تدا) كه زۆربه‌ی
شیعره‌كانی ئه‌م دیوانه كراون به‌گۆرانی‌و چه‌ند جارێكیش به‌هۆی زۆری
خوێنه‌رییه‌وه له‌چاپ دراوه‌ته‌وه.
|