له‌ساڵێكدا 90 تاوه‌ری ئاسیا رووبه‌روی هێرشبۆته‌وه له‌موسڵ

به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئاسیاسێل بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان، رۆژی پێنجشه‌ممه، ئاشكرای كرد له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوودا، 90 تاوه‌ری كۆمپانیاكه‌یان رووبه‌رووی هێڕشی چه‌كداران بۆته‌وه‌و به‌ملیۆنه‌ها دۆلار زه‌ره‌ریان كردووه.
دكتۆر دیار عه‌بدولقادر به‌ئه‌سوات ئه‌لعیراقی راگه‌یاند “له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2007وه تاوه‌كو ئێستا كه ماوه‌ی ساڵێك ده‌كات، 90 بنكه‌و تاوه‌ری ئاسیا سێل له‌سنوری شاری موسڵ رووبه‌رووی هێڕشی چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان بۆته‌وه”، ئاشكراشیكرد به‌هۆی ئه‌و هێڕشانه‌وه كۆمپانیاكه‌یان “به‌ملیۆنه‌ها دۆلار زه‌ره‌ری كردووه”.
ئه‌م لێدوانه‌ی ناوبراو له‌كاتێكدایه كه شه‌وی رابردوو (چوارشه‌ممه)، مینێكی چێنراو له‌بنكه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیای ئاسیاسێل له‌ناوچه‌ی غاباتی شاری موسڵ ته‌قییه‌وه، وه‌ك له‌به‌یانێكی ره‌سمی ئاسیا سێلدا هاتووه “ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه بۆته هۆی وه‌ستانی به‌شێكی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له‌ناوچه‌كه‌دا”.
هه‌ر له‌وبه‌یاننامه‌یه‌دا له‌سه‌ر زاری فاروقی مه‌لا مسته‌فا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی ئاسیا سێڵ، هاتووه “ئه‌م هێڕشه به‌رده‌وامانه بۆ سه‌ر بنكه‌و كارمه‌نده‌كانی ئاسیا سێل وا له‌كۆمپانیاكه ده‌كات خزمه‌تگوزارییه‌كانی له‌موسڵ رابگرێت”.
هه‌روه‌ها فاروقی مه‌لا مسته‌فا داوای له‌حكومه‌تی عێراقی كردووه گیانی كارمه‌نده‌كانیان بپارێزن‌و پاسه‌وانی بنكه‌و تاوه‌ره‌كانیان بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه “له‌به‌ر پارێزگاری كردن له‌گیانی كارمه‌نده‌كانیان له‌شاره‌ی موسڵ خزمه‌تگوزارییه‌كانیان راده‌گیرێ”.
كۆمپانیای ئاسیا سیڵ، یه‌كه‌مین كۆمپانیای په‌یوه‌ندیكردنه به‌مۆبایل له‌عێراقداو ساڵی 2000 دامه‌زراوه. ساڵی 2003 خزمه‌تگوزارییه‌كانی خۆی گه‌یاندۆته شاری موسڵ‌و پاشان سه‌رجه‌م عێراقی گرتۆته‌وه.
وه‌ك دكتۆر دیار عه‌بدالقادر به‌رێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی پێكرد “به‌شداربوونی ئاسیا سێل شه‌ش ملیۆنی تێپه‌راندووه”.
|