ئاوێنه خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه‌ی تاڵه‌بانی‌و كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و به‌رهه‌م ساڵح بڵاوده‌كاته‌وه

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌پێنج ئه‌ندامه ده‌ست له‌كاركێشاوه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی
به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه كه رێكه‌وتنێك له‌نێوان تاڵه‌بانی‌و هه‌ردوو
جێگره‌كه‌ی‌و چوار ئه‌ندامه ده‌ست له‌كاركێشاوه‌كه‌ی مه‌كته‌ب سیاسی
ئه‌نجامدراوه.
ئه‌و رێكه‌وتنه به‌نووسراو ئه‌نجام دراوه‌و ئیمزای تاڵه‌بانی‌و كۆسره‌ت
ره‌سوڵ‌و به‌رهه‌م ساڵحی پێوه‌یه، گرنگترین خاڵه‌كانی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه
بریتییه له:
یه‌كه‌م: گۆڕانكاری بكرێت له‌نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمدا.
دووه‌م: لێپرسراوی مه‌كته‌به‌كان ئاڵ‌وگۆڕیان پێبكرێت.
سێییه‌م: دارایی یه‌كێتی بۆ مه‌كته‌بی سیاسی ئاشكرا بكرێت.
چواره‌م: ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی وه‌ك ده‌زگای زانیاری ببه‌سترێته‌وه به‌یه‌كێك
له‌جێگره‌كانی تاڵه‌بانییه‌وه.
پێنجه‌م: ئاشتبوونه‌وه‌ی ریزه‌كانی ناو یه‌كێتی رابگه‌ێندرێت، ته‌نانه‌ت گروپی
"ره‌گ"یش بگرێته‌وه.
شه‌شه‌م: لایه‌نی جێبه‌جێكاری ئه‌م رێكه‌وتتنامه‌یه بدرێته‌وه ده‌ست دوو
جێگره‌كه‌ی تاڵه‌بانی‌و مه‌كته‌بی سیاسی‌و تاڵه‌بانی هه‌قی نه‌بێت.
جگه له‌م خاڵانه چه‌ند خاڵێكی تریش له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌و به‌رهه‌م ساڵحه‌وه ئاماده‌كراوه‌و
له‌كۆتایی ريَكةوتنةكةشدا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نه‌كرێت
ئه‌وا هه‌ڵوێست وه‌رده‌گیرێت، جگه له‌و دوانه‌ش تاڵه‌بانی ئیمزای له‌سه‌ر
كردووه‌و بڕٍیار وایه سبه‌ی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌قی ته‌واوی
رێككه‌وتنه‌كه بڵاوبكرێته‌وه.
|