یه‌كَێتی‌و پارتی به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن

له‌دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، تاڵه‌بانی‌و بارزانی، ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجی نێوانیان‌و به‌شداربوونیان به‌یه‌ك لیست له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا كرده‌وه. له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه بۆ هه‌ر یه‌ك له‌جه‌لال تاڵه‌بانی‌و مه‌سعود بارزانی، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه) له‌پیرمام (سه‌ری ره‌ش) ئه‌نجامدرا، راگه‌یه‌ندرا كه هه‌ردوو لا (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان) له‌سه‌ر ریككه‌تننامه‌ی ستراتیجی نێوانیان ماون. له‌مباره‌یه‌وه تاڵه‌بانی وتی “ئێمه ته‌ئكید له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌ردولا ده‌كه‌ینه‌وه‌و دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌یه‌ك لیستی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین”. كۆبونه‌وه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كی تاڵه‌بانی‌و بارزانی له‌كاتێكدایه كه په‌رله‌مان به‌هۆی دواكه‌وتنی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌رسێ وه‌زاره‌تی دارایی‌و ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و جێگره‌كه‌ی بانگهێشت كردووه. هاوكات به‌هۆی ئه‌گه‌ری پێكهێنانی لیستێكی جیاواز له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فا جێگری پێشووی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستاندا، باس له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیژیی نێوان پارتی‌و یه‌كێتی ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر چی بڕیاربوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕۆژی 19\5ی داهاتوو ئه‌نجامبدرایه، به‌ڵام له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، بارزانی ئاشكرایكرد “ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ین، به‌ڵام كاته‌كه‌ی له‌ده‌ستی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژارده‌كانه‌و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه دیاریده‌كرێت”. له‌باره‌ی كێشه‌ی كه‌ركوك‌و ماده‌ی 140یشه‌وه، تاڵه‌بانی وتی “ماده‌ی 140، ماده‌یه‌كی ده‌ستورییه‌و كه‌س ناتوانێت لێی ده‌رچێت”، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه خۆی وه‌كو سه‌رۆك كۆمار “سوێندی یاساییم خواردووه‌و ده‌بێت پارێزگاری له‌و ده‌ستوره بكه‌م”. له‌هه‌مان كۆنگره‌دا‌و له‌باره‌ی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌و پرسی كورد له‌توركیا، مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند “ئێمه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی چه‌ك‌و توندوتیژیدا نین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، به‌ڵكو پێویسته رێگای ئاشتی‌و دیموكراسی‌و دیالۆگی سه‌رده‌مانه به‌كاربهێندرێن”، روونیشیكرده‌وه “ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ی هاووكارین بۆ چاه‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌توركیا”. أ
|