سه‌لاحه‌دین به‌هادین: ده‌ته‌په دیوێكی تری په‌كه‌كه‌یه‌و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵی نییه

سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (DTP) به دیوێكی تری په‌كه‌كه ناوده‌بات‌و ده‌ڵێت: "ئێمه نامانه‌وێت قسه له‌گه‌ڵ توندڕه‌واندا بكه‌ین". ئاوێنه، سایتی (توده‌ی زه‌مان): له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی توده‌ی زه‌مان كه رۆژی 11/7 بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌لاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند، پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه بۆ سیاسه‌تمه‌داره كورده‌كان. ئاشكراشی كرد كه په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ زۆرێك له پارته سیاسییه‌كانی توركیادا هه‌یه، به‌ڵام نه‌ك (ده‌ته‌په): "ده‌ته‌په دیوێكی تری په‌كه‌كه‌یه‌و ئێمه نامانه‌وێ قسه له‌گه‌ڵ توندڕه‌واندا بكه‌ین. هیواداریشین ده‌ته‌په ببێته نوێنه‌ری كورد له‌بری ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری په‌كه‌كه بێت". به‌پێی سایته‌كه، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه كه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێداندا، كورد له "باشترین سه‌رده‌مدان". ئه‌و ره‌خنانه‌شی ره‌تكرده‌وه كه ئاڕاسته‌ی ئه‌ردۆغان‌و حیزبه‌كه‌ی ده‌كرێن، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌پێی پێویست كار بۆ باشكردنی مافه‌كانی كورد له‌توركیادا ناكه‌ن. وتیشی گه‌شبینه به‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێداندا، چاره‌سه‌ری یه‌كجاری كێشه‌ی كورد بكات.
|