وه‌به‌رهێنان له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكدا ده‌كرێت

ستافی كۆمپانیای نه‌وتی باكور پلانێك بۆ گه‌شه‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك داده‌ڕێژن. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هیچ كۆمپانیایه‌كی بیانی گرێبه‌ستی وه‌به‌رهێنانی بۆ ده‌رنه‌چوو.
كه‌ركوك، ئاوێنه: سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌كۆمپانیای نه‌وتی باكور، رایگه‌یاند كادره هونه‌ری‌و ئه‌ندازیاره‌كانیان پلانێكیان ته‌واوكردوه، بۆ وه‌به‌رهێنان له‌كێڵگه نه‌وتییه‌كانی بای حه‌سه‌ن‌و كه‌ركوك‌و مه‌نسوری غازی له‌دیاله. وتیشی «پلانه‌كه‌شمان بۆ گه‌شه‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان ته‌واوكردوه. ئه‌م هه‌وڵه‌شمان له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی كۆمپانیایه، بۆ زیادكردنی به‌رهه‌م له‌سه‌رجه‌م كێڵگه نه‌وتییه‌كان». سه‌رچاوه‌كه، رونیكرده‌وه ئه‌و پلانه دوای ئه‌وه دێت، كۆمپانیا بیانییه‌كان هه‌لی وه‌به‌رهێنانی ئه‌و كێڵگه نه‌وتیانه‌یان نه‌بردوه‌و ته‌نها بوار به‌كۆمپانیاكانی بواری پیشه‌سازی نه‌وتی درا بچنه كێبڕكێكه‌وه. سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد هیچ كۆمپانیایه‌ك ئاماده‌نه‌بوو وه‌به‌رهێنان له‌كێڵگه‌ی غازی مه‌نسورییه له‌پارێزگای دیاله بكات، كه خاوه‌نی ملیۆنان مه‌تری چوارگۆشه، غازی سروشتییه.
|