وێنه‌گرێك ده‌كوژرێت‌و رۆژنامه‌نوسێكیش بریندار ده‌بێت

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له‌به‌رده‌م ماڵی وێنه‌گرێكی كه‌ناڵی ره‌شید له‌كه‌ركوك، وێنه‌گره‌كه كوژراوه‌و رۆژنامه‌نوسێكی هاوڕێشی بریندار بووه.
كه‌ركوك، ئاوێنه به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی كه‌ركوكی كه‌ناڵی ره‌شید، جه‌وده‌ت عه‌ساف له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی ئاوێنه رایگه‌یاند "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدا وێنه‌گرێكمان به‌ناوی (ئۆرهان جیران) كه ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسێكی هاوڕێیدا كه له‌كه‌ناڵی به‌غدادییه كار ده‌كات ویستویانه بڕۆنه‌وه بۆ ماڵی ئۆرهان له‌گه‌ڕه‌كی (حی الخچرا‌و) له‌شاری كه‌ركوك، به‌ڵام له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌دا بۆمبێكی چێندراویان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه له‌ئه‌نجامدا وێنه‌گره‌كه گیانی له‌ده‌ستدا‌وه‌و رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ش بریندار بووه". ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تائێستا روون نه‌بۆته‌وه ئاخۆ ئه‌و بۆمبه چێندراوه بۆ ئه‌وان دانراوه یان نا، چونكه رۆژانه پۆلیس له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان هاتووچۆ ده‌كه‌ن، ئاشكراشیكرد كه پۆلیس وه‌كو رووداوی هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی دۆسیه‌كه‌ی بۆ كردۆته‌وه.
|