له‌چه‌مچه‌ماڵ ئاسایشێك ده‌كوژرێت‌و دوو كه‌سی تریش بریندار ده‌بن

به‌هۆی ده‌ستدڕێژی چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌ناو ئوتومبیلێكه‌وه، كارمه‌ندێكی ئاسایشی چه‌مچه‌مال كوژراوه‌و كارمه‌ندێكی نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هاوڵاتییه‌كیش بریندار بوون. ئاسۆ شوانی، ئاوێنه: به‌رپرسی سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی چه‌مچه‌ماڵ، مولازم كاروان غه‌ریب به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند سه‌رله‌ئێواره‌ی دووشه‌ممه چه‌ند كه‌سێك له‌ناو ئوتومبیلێكی نه‌ناسراوه‌وه له‌گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ته‌قه‌یان له‌سێ كه‌س كردووه‌و له‌ئه‌نجامدا هه‌رسێكیان بریندار بوون، به‌ڵام هه‌تا گه‌یاندنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه كه كارمه‌ندی ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵه‌و یه‌كێكی تریشیان كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌و ئه‌وه‌ی سێیه‌میش هاوڵاتییه‌كی ئاساییه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ، عه‌مید دارا شێخ عه‌بدوڵا به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه هێزه‌كانیان ده‌ستیان كرده‌وه به‌لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ‌و پڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تبارانی رووداوه‌كه‌و وتیشی "هۆكاره‌كه‌ی كێشه‌یه‌كی كۆنی نێوان خۆیانه". ئه‌م رووداوه له‌كاتێكدایه كه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر هێزێكی پۆلیس له‌شاری سلێمانییه‌وه ره‌وانه‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كراون بۆئه‌وه‌ی به‌هاوكاری پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ ئارامی قه‌زاكه رابگرن.
|