ئا: ئاوێنە
فه‌رهاد سه‌نگاوی ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ڵكی كوردستان پێی ئاشنان، له هه‌ڵبژاردنی ته‌موزی 2009دا توانی خه‌ڵكێكی باش به وتاره حه‌ماسییه‌كانی له‌ده‌وری لیستی گۆڕان كۆبكاته‌وه، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی مانگی ئازاردا، ئاوێنه به پێویستی زانی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵدا سازدا.
ئاوێنه: هه‌ڵوێستت ئه‌م جاره چۆن ده‌بێت له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا؟
فه‌رهاد سه‌نگاوی: جارێ تائێستا نازانم، به‌ڵام به‌نیاز نیم بچمه په‌نای هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك، من میلله‌ته‌كه‌مم خۆش ده‌وێـت‌و خه‌بات بۆ میلله‌ته‌كه‌م ده‌كه‌م كاتی خۆشی له‌ناو هه‌ر لایه‌نێكدا بووبم، ته‌نها مه‌به‌ستم میلله‌ت بووه.
ئاوێنه: چۆن ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بینی، ئایا له‌و باوه‌ڕه‌دایت به‌هه‌مانشێوه ئه‌و كه‌ف‌و كوڵی پێشوو دروستده‌بێته‌وه، ئایا پێشبینی روودانی توندوتیژیی ده‌كه‌یت؟
فه‌رهاد سه‌نگاوی: ناتوانم پێشبینی ئه‌وه بكه‌م چۆن ده‌بێت، به‌ڵام پێموایه جه‌ماوه‌ر هه‌موو رۆژێك پڕ نابێت بۆ هیچ كارێك، ره‌نگه تۆزێك خاوتر‌و ساردتربێت له جاران، هیوادارم هیچ توندوتیژیی‌و گرژییه‌ك روونه‌دا.
ئاوێنه: له پێشودا له رۆژنامه‌ی ئاسۆ دواتریش له هاوڵاتی نوسراوێكت بڵاوكرده‌وه، به‌ڵام جۆره نادیارییه‌ك، ته‌م‌ومژییه‌ك به قسه‌كانته‌وه هه‌بوو، ئایا فه‌رهاد سه‌نگاوی خۆی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه یاخود خۆت یه‌كلایی كردۆته‌وه، به‌ڵام ناته‌وێ له ئێستادا ئاشكرای بكه‌یت؟
فه‌رهاد سه‌نگاوی: ئێمه سه‌ر به هیچ كه‌س‌و لایه‌نێك نین.
ئاوێنه: باشه ئایا به‌ڕێزت وه‌كو پێشوتر بانگه‌شه بۆ لایه‌نێكی دیاركراو ده‌كه‌یته‌وه، یان سه‌ربه‌خۆ ده‌مێنیته‌وه؟
فه‌رهاد سه‌نگاوی: بڕوا ناكه‌م بۆ هیچ لایه‌ك ریكلام بكه‌م، به‌س بۆ گه‌له‌كه‌م به‌شداری ده‌كه‌م.
ئاوێنه: له رۆژنامه‌ی هه‌واڵ به مانشێت نوسراوه ده‌ڵێت كه‌ركوك فه‌رهاد سه‌نگاوی ده‌كاته‌وه به یه‌كێتی‌و، گوایه له بینای مه‌كته‌بی سیاسی كاك كۆسره‌تت بینیوه، واته هه‌واڵه‌كه به شێوه‌یه‌كه كه بوویته‌ته‌وه به‌یه‌كێتی؟ تا چه‌ند ئه‌مانه راستن؟
فه‌رهاد سه‌نگاوی: به‌ڕاستی من ئاگام له‌وه نییه من خۆم قسه‌ی وام نه‌كردوه.
ئاوێنه: ئه‌ی ده‌رباری ئه‌وه‌ی له مه‌كته‌بی سیاسی كاك كۆسره‌تت بینیبێ ئه‌وه تا چه‌ند راسته؟
فه‌رهاد سه‌نگاوی: له مه‌كته‌بی سیاسی كۆبوونه‌وه‌مان نه‌كردوه، كاك كۆسره‌ت دووجار منی ده‌عوه‌ت كردوه كه پێكه‌وه دابنیشین، منیش باسی ئه‌وه‌م كردوه كه وه‌ك براده‌ر دوور له سیاسه‌ت داده‌نیشین، دانیشتنه‌كه‌مان به‌و جۆره بووه.
ئاوێنه: هیچ سه‌فقه‌یه‌كی سیاسی تیا نه‌كراوه؟
فه‌رهاد سه‌نگاوی: نه‌خێر بێجگه له دۆستایه‌تی‌و باسی گشتیی مه‌سه‌له‌كان، هیچ جۆره شتێكی ترمان باس نه‌كردوه.
ئاوێنه: ئایا هۆكاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ت، په‌یوندی هه‌یه به‌و قسانه‌ی له‌سه‌رت ده‌كرێت، یاخود خۆت ده‌ته‌وێ ماوه‌یه‌ك به دوور بیت له‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆی كوردستان‌و ئه‌و راكێش راكێشه‌ی كه هه‌یه؟
فه‌رهاد سه‌نگاوی: هه‌ر بۆ سه‌ردانێكی ئاسایی رۆیشتومه‌ته ده‌ره‌وه.
ئاوێنه: كاك فه‌رهاد كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێش هه‌ڵبژاردن یاخود دوای هه‌ڵبژاردن؟
فه‌رهاد سه‌نگاوی: به‌ڕاستی تا ئێستا نازانم.
ئاوێنه: بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ئایا هیچ لایه‌نێك ده‌توانێت گره‌وت له‌سه‌ر بكات، ئایا لایه‌نگری یه‌كێتی ده‌بیت، یاخود گۆڕان، یان وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌مێنیته‌وه؟
فه‌رهاد سه‌نگاوی: له‌ڕابردووشدا هه‌ر سه‌ربه‌خۆ بووم، ئه‌گه‌رچی وا دیاریش نه‌بووبێت، به‌ڵام تائێستا بڕوا ناكه‌م‌و كه‌سیش نه‌یتوانیوه ئێمه به‌كاربهێنێ، ئێمه‌ش مه‌به‌ستمان نه‌بوو كه‌س به‌كاربهێنین، ته‌نها بۆ میلله‌ته‌كه‌م خه‌باتم كردوه، به‌ڵام تائێستا روون نییه ئیش بكه‌م یاخود لایه‌نگریی لایه‌نێك بكه‌م.
ئاوێنه: كه ده‌ڵێیت تائێستا، مه‌به‌ستت چییه؟ ئایا بیر ده‌كه‌یته‌وه كه له داهاتودا لایه‌نگریی لیستێك بكه‌یت؟
فه‌رهاد سه‌نگاوی: زۆر زه‌حمه‌ته.
ئاوێنه: له هه‌ڵبژاردنی پێشوودا توانیت، خه‌ڵكێكی باش بۆ لیستی گۆڕان كۆبكه‌یته‌وه، ئایا هۆكاری ئه‌وه چی بوو له كاتێكدا وتوته من 15 رۆژ گۆڕان بووم، هۆكاری چی بوو، بۆ ئه‌وه‌ت كرد؟
فه‌رهاد سه‌نگاوی: ئه‌و كاته بۆ دروستبوونی ئۆپۆزسیۆن‌و مونافەسه پێویستمان به دروست كردنی گۆڕان هه‌بوو، من وه‌كو بێ لایه‌نێك وه‌ك پشتوانییه‌كی كاتیی له‌گه‌ڵ برایانی گۆڕان بووم.
ئاوێنه: له رابردوودا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو، گوایه به‌نیازن ده‌ستدرێژیت بكه‌نه سه‌ر یاخود ئازارت بده‌ن، هه‌تا ئه‌وه‌ی بگاته حاڵه‌تی تیرۆركردن، ئایا حاڵه‌تی وه‌ها بوونی هه‌بوو؟
فه‌رهاد سه‌نگاوی: ئه‌وه شتانه ئێمه‌ش بیستمان‌و ئاگادار كراین، به‌ڵام نازانم ورده‌كارییه‌كه‌ی چییه‌و چۆن بوو.
ئاوێنه: ئه‌وه‌ی تۆ بیستبێتت، ئه‌و هه‌وڵه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تییه‌وه بوو، یاخود لایه‌نێك ویستویه‌تی ئه‌وه بكات؟
فه‌رهاد سه‌نگاوی: باسی لایه‌نێك (جیهه‌ت)ده‌كرا، به‌ڵام بۆمان روون نه‌بۆوه به ته‌واوتی كێ بوو؟
ئاوێنه: هیچی تر هه‌بوو.
فەرهاد سه‌نگاوی: من به نیازی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه نه‌بووم، من به‌ته‌نها روونكردوه‌یه‌كم هه‌یه ده‌مه‌وێت بگاته خه‌ڵكی كوردستان.
هه‌موو خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان سڵاوێكی گه‌رم گه‌رم
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر راگه‌یاندانی رۆژنامه‌ی هه‌واڵ بوو به پێویست:
ئێمه نه یه‌كێتین نه گۆڕانین، هه‌ر وه‌ك هه‌ر سه‌رۆك لیستێك، حیزبێك كه‌سایه‌تییه‌ك مافی دیالۆگ‌و دانیشتن، هاوكاری‌و هاوپه‌یمانی هه‌یه، ئێمه‌ش هه‌مان مافمان هه‌یه، دیالۆگم له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان (كاك كۆسره‌ت، فیدراسیۆنی گۆڕان، كاك عوسمانی حاجی مه‌حمود، كاك یوسف زۆزانی، كاك شۆڕش حاجی، كاك حه‌مه‌خانه‌قینی، چه‌ند كه‌سی تریش هه‌بووه)و هه‌یه، چه‌ند كه‌سی تریش جوابی ناردوه، هیچ یه‌ك له‌مانه‌ش من داوام نه‌كردوه‌و رێزم بۆ هه‌موویان هه‌یه. دیالۆگ زمانی سه‌رده‌مه دانیشتن‌و ڕاگۆڕینه‌وه‌یه، پرۆژه‌یه، ئه‌كرێ خۆفرۆشی‌و خۆنه‌فرۆشیش بێت، ئه‌كرێ سه‌ربه‌زیی‌و سه‌ركه‌وتنیش بێت، به‌ڵام بۆ خۆت یان بۆ گه‌ل، ئه‌مه پرسیاره‌كه‌یه. مه‌رجیش نییه ئه‌وه‌ی پاره‌ی زۆر یان ده‌زگا‌و ده‌وڵه‌تی به ده‌سته‌وه بێت بتوانێ نه‌ك كه‌سانی وه‌ك ئێمه باوه‌ڕدار‌و ئه‌زموندار‌و كه‌له‌ڕه‌ق‌و بگره منداڵێكی ژیریش بكڕێت. هه‌موو كه‌سێكیش بۆ كڕین نییه، ئێمه دانیشتن بۆ ڕاگۆڕینه‌وه، یان بۆ خزمه‌تی گه‌ل كه ره‌تیناكه‌ینه‌وه، هه‌ر ناشیرینیشه نه‌ك هاوڕێ‌و ناسیاو، به‌ڵكه داوای نه‌ناسیش ره‌تبكه‌یته‌وه بۆ دانیشتنێكی دۆستایه‌تی، به‌ڵام با وانه‌كه‌ن پیاو نه‌وێرێ مه‌رحه‌بایی كه‌س بكا‌و سه‌ردانی كه‌س بكات، ئه‌گه‌ر وه‌فاو به‌ڵێن نه‌مێنێ ئه‌وه ئاخر زه‌مانه. هه‌ر كاتێكیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل له‌سه‌ر هه‌ر شتێك رێكه‌وتین له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌س‌ولا، باكمان نییه له ئاشكرا كردنی.
دۆستایه‌تی ئێمه‌و به‌ڕێز كاك كۆسره‌ت
له ساڵی 1985 یه‌كتری ده‌ناسین، ئه‌و زۆرجار ده‌ستپێشكه‌ر بوو بۆ هه‌واڵ پرسین، له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان داوای كردبوو حه‌ز ده‌كات یه‌كتری ببینین، 10 رۆژ داوای هه‌ڵبژاردن بوو وتم من شتی شه‌خسیم له‌گه‌ڵ كه‌س نییه‌و دژی كه‌س نیم وه‌ك شه‌خس، به‌ڵام رێگرییه‌كی نه‌فسی توند له ناخی مندا به‌رامبه‌ر برایانی ده‌سه‌ڵات هه‌یه. هه‌رگیز‌و هه‌میشه دوور نابم له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر‌و ڕوویان لێوه‌رناگێڕم، چونكه پێڵاوی گه‌ل هه‌میشه تاجی سه‌رمه.
وتیان كاك كۆسره‌ت هه‌ر زۆر جیاوازه‌و ڕێزی بۆ جه‌نابت هه‌یه، وتم منیش ڕێزم بۆ جه‌نابی هه‌یه. جاری دووم دیسان له رێگای ئه‌و براده‌ره‌وه ئاگاداریان كردم كاك كۆسره‌ت ده‌یه‌وێ پێكه‌وه دابنیشن. سه‌عاتێك گفتوگۆمان كرد زۆر كه‌م باسی هه‌ڵبژاردن‌و یه‌كێتی‌و گۆڕانمان كرد، منیش له جاران سورتر بووم له سه‌ر ڕاكانی خۆم. كاك كۆسره‌ت له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌كان له‌گه‌ڵ من هاوڕا بوو، چه‌ندجاریش باسی جوامێریی‌و دڵسۆزیی‌و سه‌ربه‌خۆیی ئێمه‌ی كرد‌و وتی تۆ زۆر زۆرت بۆ كورد‌و یه‌كێتی‌و گۆڕان كردوه، ئیتر نازانم ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی هه‌واڵ نوسیوێتی له‌كوێی هێناوه. باسی بارگژی نێوان یه‌كێتی‌و گۆڕانمان كرد وتم توندوتیژیی كارێكه دژی گه‌ل‌و نیشتمان‌و ئابڕوچوونه پێویسته سیاسه‌ت‌و حیزبایه‌تی‌و لیست ئازادبێت، سه‌یری عێراق بكه‌ن یان مه‌لان یان گه‌نجه به‌عسین‌و كه‌چی سه‌د حیزب‌و گروپ پێكه‌وه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن‌و هه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من هاوڕا بوو، وتم ئه‌گه‌ر یه‌كێتیش بچێته سه‌رگرده‌كه من له‌سه‌ر جاده‌ی به‌رده‌م گرده‌كه‌م، به‌بێت به‌سه‌ر مندا بڕۆن. ئه‌گه‌ر گۆڕانیش بێته سه‌ر گرده‌كه‌ی تۆ یان یه‌كێتی، ئه‌وا هه‌ر وا ده‌كه‌م، چونكه دیفاع له گه‌ل، ئازادی بیر‌وڕا‌و ئاشتی زۆر گرنگه. وتی دڵنیابه به هه‌موومان ناهێڵین شتی وا ڕووبدات. پاش كه‌مێك ده‌مانچه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌مم دانا، وتم به‌ومه‌رجه ناگێڕمه‌وه تۆش ده‌مانچه‌كه‌ی من وه‌رگریت، ئه‌ویش به خۆشحاڵییه‌وه وه‌ریگرت.
ئه‌مه به‌شێكی كه‌م بوو له هه‌ر دوو دیداره‌كه‌ی من‌و كاك كۆسره‌ت، پێویست ناكات كه‌س به هه‌ڵه به‌كاری بهێنێ. ئاهێكی خه‌ڵك، هیوای راونراوی خه‌ڵك، لێوی به‌باری خه‌ڵك، رومه‌تی چرچ‌ولۆچی پیرێژنه فه‌یلی كۆنه به‌غدای كورد، پێستی هه‌ڵقرچاوی ده‌می مقه‌ستی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان، زوڕباتیه‌و به‌یاتی بێ ناو‌و بێ باس، سوره حه‌مڕینی جاران خوێناوی ئێستا خوێئاو، هه‌لاجی كوردی زه‌رده‌شتی، گژنیژه‌ی ورده برنج‌و په‌ینه‌چای بایه‌عی كوردكوژ، دڵی پڕی گه‌نجی كوردی خۆكوژ‌و توڕه‌ی به‌تابوری پێنج ناونراو، ئێرانی سه‌ر جاده‌كانی ناو كه‌ركوك، ساوه‌ری توركی له گه‌رمیان، خورمای حیجاز له‌مه‌نده‌لی، پرته‌قاڵی سوری له‌كفری، ئاسنی ئۆكرانی له پێنجوێن، ئاوی سعودی له هه‌ولێر، كاهوی چینی له سلێمانی، لاوی ترساوی راده‌ربڕین، مه‌كته‌بی توركی له كوردستانی بێ تورك، كه‌ركوكی ونكراو له‌ژێر بودجه‌و نه‌وت‌و غاز‌و پۆست‌دا، وڵاتێكی بێ دێ، كوردستانێكی بێ سنور، وشكه فیدراڵی یان كۆن فیدڕاڵی، ئه‌مانه‌و زۆری تر، خه‌م‌و خه‌یاڵ‌و خولیا‌و بیروباوه‌ڕی منن، نه‌ك شه‌ڕه حیزبی كورد یان شه‌ڕه سیاسه‌تی كورد یان پاره‌و پۆست. ئێستا جێی ئه‌وه‌یه هه‌موومان تكا له میدیاكان بكه‌ین گه‌لی كوردستان پڕ پڕ كراوه، لێواولێوه تا لوتكه‌ی لوتی هاتووه، پڕ له دوژمن، پڕ، له نه‌یار، بێ هۆشی نه‌ته‌وه، بێ هۆشی نیشتمان، ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی هه‌ر كه‌س بۆ خۆی، پڕ له ناكۆكی هه‌ڵه، پڕ له دواكه‌وتن. ده‌ئیتر با له‌وه زیاتر ماندووی نه‌كه‌ین، ناو كرۆكی زۆربه‌ی میدیاكان پڕن له پاره‌و بیر‌و قه‌ڵه‌می داگیركه‌ران، كۆنه‌په‌رستان، چه‌وسێنه‌ران، كه‌سمان نازانین جه‌نگێكی ترسناكه، وریانه‌بین میدیا له ئه‌تۆم خراپتره.
دوو تێبینی:
*مه‌لا: رێزم بۆ مه‌لاكان، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه مه‌لاكانی به‌غدا به‌ڕاستی سیاسه‌ت زانن، هه‌ر چه‌نده مه‌لا پیاوی دینن.
* گه‌نجه‌به‌عس: یه‌كه‌م گه‌نجن، دوهه‌م به‌عس كه خۆی به زل‌و به‌تاك ده‌زانی له دنیادا، كه‌چی ئێستا پێكه‌وه پڕن له حیزب‌و لیست پێكه‌وه هه‌ڵ ده‌كه‌ن. رێزم بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان، حیزبه‌كان، سه‌ركرده‌كان‌و میدیاكان.
دڵسۆزتان فه‌رهاد سه‌نگاوی