Home | Contact us | About us
ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌
 

ئه‌م بابه‌ته‌ چاپ بکه‌ 7/2/2010

"بودجه‌ی هه‌رێم ناعه‌داله‌تییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ سلێمانی‌و گه‌رمیان"

ئه‌ندامێكی پارله‌مانی كوردستان "بودجه‌ی ساڵی 2010ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر سه‌ربگرێ، تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ له‌خه‌ڵكی سلێمانی‌و گه‌رمیان بۆ ئه‌و شكسته‌ی 25/7 یه‌كێتی له‌م ناوچه‌یه‌ توشی هات".
سلێمانی، ئاوێنه‌: ئه‌ندامی پارله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان، ئیسماعیل گه‌ڵاڵه‌یی به‌ئاماژه‌ به‌ ناعادیلانه‌ بوونی پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2010ی هه‌رێم وتی "بۆ نمونه‌ له‌ بودجه‌یه‌ی له‌ ساڵی 2009دا بۆ پارێزگای دهۆك ته‌رخانكرابوو 5.5% بوو كه‌ له‌ پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2010دا ئه‌م بڕه‌ بۆ 27% زیادی كردوه‌ له‌حاڵیكدا بودجه‌ی سلێمانی‌و گه‌رمیان كه‌ له‌ بودجه‌ی پێشودا 44%بوو ئه‌مساڵ بۆ 28% كه‌میكردوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ناعادیلانه‌یه‌".
گه‌ڵاڵه‌یی هه‌روه‌ها وتی "له‌و پرۆژه‌ یاسایه‌دا رێژه‌ی 4.5% بۆ سوده‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ته‌رخانكراوه‌‌و ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆ مه‌رامی حیزبییه‌‌و به‌ خراپ به‌كارهێنانی بودجه‌یه‌ ده‌درێته‌قه‌ڵه‌م".
له‌پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌رێم داهات‌و خه‌رجی ساڵی 2010 روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ بڕی  11 ترلیۆن و 433 ملیار و 176 ملیۆن دینار خه‌مڵێندراوه‌، 3 ترلیۆن و 543 ملیارو 47 ملیۆن دینار بۆ بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان و 7 ترلیۆن و 889 ملیارو 102 ملیۆن دینار بۆ خه‌رجی کارپێکردن ته‌رخانکراوه‌.