فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق، لقی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سازدا

زریان محه‌مه‌د، سلێمانی: له‌ژێر دروشمی "بژی ئازادی سه‌فه‌رو هه‌ڵبژاردنی شوێنی ژیان" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (12/2) فیدراسێۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق، لقی كوردستان له‌هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی شاری سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له دیپۆرتكراوه‌كانی كوردستان له‌سلێمانی ئه‌نجامدا. ده‌شتی جه‌مال، سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی وتی "پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چیتر هاوكاری‌و زانیاریی نه‌داته وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ناردنه‌وه‌ی كورده په‌نابه‌ره‌كان". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا پێویسته هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی‌و هه‌ولێر دابخرێن به‌سه‌ر رووی په‌نابه‌ران، نه‌ك هێزی بۆ ببرێت له‌كاتی هاتنه‌وه‌ی كورده دیپۆرتكراوه‌كان‌و لێیان بدرێت‌و توند‌وتیژییان به‌رامبه‌ر بكرێت . ده‌شتی وتی "فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات‌و په‌رله‌مان‌و حكومه‌تدا كۆبووه‌ته‌وه تا ئێستا وه‌ڵامێكی دڵخۆشكه‌ر نه‌دراوه به ئه‌و كوردانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنه‌وه‌یان له‌سه‌ره‌و ته‌نها له كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا 250 كه‌سیتر دیپۆرتكراونه‌ته‌وه‌و هیچ هه‌ڵوێستێكیان نیه". ناوبراو ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌ت پشتیوانی‌و هاوكاریی ئه‌و كه‌سانه بكات كه پاره‌و ماڵیان به‌هۆی به‌زۆر ناردنه‌وه‌یان تیاچووه . وتیشی "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین بۆ فشار خسته‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی داویه‌تی به‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا له وه‌رگرتنه‌وه‌ی كورده دیپۆرتكراوه‌كان، گه‌ر به‌رده‌وامبن له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی دیپۆرتكراوه‌كان، ئه‌وه خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ین‌و به‌رده‌وام فشار له‌سه‌ر حكومه‌ت دروست ده‌كه‌ین". ده‌شتی جه‌مال هه‌روه‌ها وتی "داوا له‌سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارله‌مانی عێراق بایكۆت بكه‌ن‌و تێیدا به‌شدار نه‌بن، تا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی جدی خواستی په‌نابه‌ران بداته‌وه".
|