له 5 ساڵی رابردوودا زیاتر له 4 هه‌زار په‌نابه‌ری كورد دیپۆرتكراونه‌ته‌وه

له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوو دا، 4240 په‌نابه‌ر به زۆره ملێ دیپۆرت كراونه‌ته‌وه، 213 په‌نابه‌ریش خۆیان كوشتوه، جگه‌له‌وه‌ش فرۆكه‌ی سه‌ربازیو ده‌رزی ته‌خدیر به‌كار هاتوه سوكایه‌تیشان پێكراوه. هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئیتفاقی له گه‌ڵ ولاتانی ئه‌ورپی ئیمزاكردوه بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
په‌روه‌ر خۆشناو، هه‌ولێر: له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24/2 له ریستۆرانتی چراخان له‌شاری هه‌ولێر سازدار، سكرتێری فدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراق، ده‌شتی جه‌مال رایگه‌اند "دیاره حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر به زۆری ناردنه‌وه‌ی په‌نبه‌راندا، ده‌ستی كۆمپانیا بازرگانیه‌كانیان گرتوه بێن بۆ كوردستان، بۆ شه‌رعیه‌تدان به‌ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان‌وو كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی ره‌مزی ئه‌و وڵاته ئه‌وروپییانه، ئه‌وان به ته‌واوی یارمه‌تی ئه‌م پرۆسه‌یان داوه."
ده‌شتی جه‌مال رونیكردوه "له ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوو 4240 په‌نابه‌ر به زۆره‌ملێ ره‌وانه‌ی كوردستان كراونه‌ته‌وه كه له‌م ژماره‌یه 213 كه‌سیان پائ گه‌ڕانه‌وه‌یان ماڵ‌و مناڵیان لێیان جیابووه‌توه‌و په‌نایان بۆ خوكوشتن هێناوه. به وته‌ی ده‌شتی جه‌مال "شێوازی ناردنه‌وه‌ی ئه‌وه په‌نابه‌رانه دوره له هه‌موو بنه‌مایه‌كی ئینسانی، به كه‌له‌پچه‌كراویی، به ئیهانه‌و سوكایه‌تی به فرۆكه‌ی سه‌ربازیی بۆ كوردستان نێردراونه‌ته‌وه، له فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر پێشوازی كراون كه بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته پێشتر پۆلیسی تایبه‌ت ئاماده‌بووه‌و ئه‌گه‌ر په‌نابه‌ران ناره‌زایه‌یتیان پێشاندابێت ئه‌وا له‌سه‌روگوێلاكیان دراوه".
سه‌رۆكی فدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراق رایگه‌یاند "له كۆبونه‌وه‌ی 27-11 2006 له كاتی ته‌قدیمكرنی یاداشتێكی ناڕه‌زایه‌تی بۆ حكومه‌تی به‌ریتانیا، له وه‌ڵامدا حه‌وت نوێنه‌ریان به‌ڕه‌سمی به ئێمه‌یان راگه‌یاند ساڵی 2005 رێكه‌وتننامه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئیمزاكردوه‌و هه‌ڵیناوه‌شێننه‌وه". به وته‌ی ناوبراو له‌م شێوه رێكه‌وتنانه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم‌و وڵاتانێك دیكه‌ی وه‌ك نه‌رویج‌و دانیمارك ئیمزا كراوه‌و له هه‌ر وڵاتێكیش پاش ئه‌م رێكه‌وتنه ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كوردیان دیپۆرت كردوه‌ته‌وه.
|