هێرش ده‌كرێته سه‌ر دوو په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه په‌یامنێر‌و كامێرامانێكی كه‌ناڵی KNN له ناوچه‌ی دهۆك هێرش ده‌كرێته‌سه‌ریان‌و توشی لێدان‌و سوكایه‌تی ده‌بنه‌وه. زاخۆ، ئاوێنه: كاتژمێر 11:50 ئه‌مڕۆ په‌یامنێر‌و كامێرامانی كه‌ناڵی ئاسمانی KNN سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به ناوه‌كانی سه‌عید عه‌بدولڕه‌حمان‌و نیهاد هه‌مزۆ خالید له‌كاتێدا بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی گۆڕان له‌ناوچه‌ی زومار به‌ره‌و ئه‌وشوێنه ده‌ڕۆیشتن، له گوندی "ئه‌مرۆ خالید" هێرش ده‌كرێته‌سه‌ریان‌و پاش لێدانێكی زۆر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌شكێنرێت‌و كامێراكه‌شیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
كامێرامانی كه‌ناڵی KNN، نیهاد هه‌مزۆ خالید له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه وتی "كاتێك بۆ گواستنه‌وه‌ی راپۆرتێك به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست ده‌ڕۆیشتین له گوندی ئه‌مرۆ خالید له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرش كرایه سه‌رمان‌و پاش لێدان‌و سوكایه‌تییه‌كی زۆر‌و شكاندنی شوشه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌مان كامێراكه‌مانیان برد".
به وته‌ی نیهاد "ئه‌و كه‌سانه كه‌سانی سه‌ربازیی‌و كارمه‌ندی ئاسایش بوون‌و پاش لێدانیان سوكایه‌تی‌و جنێوێكی زۆریان پێداین". سكرتێری رۆژنامه‌وانیی KNN له‌دهۆك، كاوه عومه‌ر سه‌ره‌ڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه به‌ئاوێنه راگه‌یاند ئه‌و دوو په‌یامنێره‌ی كه‌ناڵه‌كه‌مان ئێستا له‌نه‌خۆشخانه‌ن‌و بڕیاروایه سكاڵایه‌ك له پۆلیس تۆماربكه‌ین".
|