فه‌رهاد سه‌نگاوی بێ لایه‌نی خۆی دووپات ده‌كاته‌وه

له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و (26-27/2) ئاراسته‌ی ئاوێنه‌ی كردوه، فه‌رهاد سه‌نگاوی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه كه به‌رهه‌مه نوێكانی بێلایه‌نن‌و پێوه‌ندییان به هیچ لیست‌و قه‌واره‌و كیانێكه‌وه نیه. ئه‌مه ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
"چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و پێش پێنج به‌رهه‌می ئێمه له یوتیوب بڵاوكرایه‌وه‌و رامانگه‌یاند هه‌ر لایه‌نێك ئازاده له بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نوێ‌و كۆنمان، ئه‌وه‌ی له‌كوردستان بڵاوكرانه‌وه به‌شێكن له‌و چوارچێوه‌یه‌و هه‌مان مافیش بۆ knn و كه‌ناڵه‌كانی تر هه‌یه. ئه‌مه‌ش به‌شێك نیه له پشتگیری هیچ لایه‌نێك‌و بانگه‌شه‌ی هیچ لیست‌و كیانێك، چونكه به‌رهه‌مه كۆنه‌كانی ئێمه له‌چه‌ند رۆژی رابردودا له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه بڵاوكرابوونه‌وه، بۆیه ناچاربووین بڵێین هه‌ر كه‌س ئازاده له لێدانی به‌رهه‌مه كۆنه‌كانمان‌و به‌رهه‌مه نوێكانیش بێ لایه‌نن".
له كۆتاییدا فه‌رهاد سه‌نگاوی ده‌ڵێت "ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین كه سه‌ر به هیچ لیست‌و لایه‌نێك نین".
|