سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان: له‌زۆربوونی توندوتیژی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان نیگه‌رانین

سلێمانی، ئاوێنه: لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نوسی‌و مافی رۆژنامه‌نوسان له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ره‌وانه‌ی ئاوێَنه‌كراوه نیگه‌رانی خۆی له چه‌ندین پێشێلكاریی‌و حاڵه‌تی توندوتیژی‌و لێدان‌و ئازاردان‌و لێسه‌ندنی كامێرا به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان راده‌گه‌یه‌نێت.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی ڕۆژنامه‌نووسان داوا له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات ڕێگا له ڕۆژنامه‌نووسان نه‌گرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی‌و روماڵكردنی كۆبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، چونكه دژی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌رییه كه په‌رله‌مان خۆی ده‌نگی له‌سه‌ر داوه‌و دژی ماده‌ی (9)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانه.
ده‌قی راگه‌یاندنه‌كه بخوێننه‌وه:
ڕاگه‌یاندنێك له لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی ڕۆژنامه‌نووسی و مافی ڕۆژنامه‌نووسان له سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان
له كاتێكدا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن چه‌ند ڕۆژێكه له كوردستان ده‌ستیپێكردوه، كه هیوادار بووین به هێمنی و ئارامی به‌ڕێوه بچێت و خزمه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات و هه‌موو لایه‌ك بانگه‌شه بۆ لیسته‌كان و نوێنه‌راكانیان بكه‌ن، كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنیش ئه‌ركی په‌خش و بلاَوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان به شێوه‌یه‌ك بگرنه ئه‌ستۆ كه هه‌مووی له خزمه‌ت پرۆسه‌كه‌دا بێت. به‌لاَم به‌داخه‌وه له ماوه‌ی رابردووی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، چه‌ندین پێشلكاری و حاڵه‌تی توندوتیژی و لێدان و ئازاردان و لێسه‌ندنی كامێرا، به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان رویداوه، بۆیه مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌موولایه‌كه به تایبه‌تی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی ڕۆژنامه‌نووسی و مافی ڕۆژنامه‌نووسان.
له كاتێكدا وه‌كو پێشتر رامانگه‌یاندبوو، خوازیارین به پێی یاسای ژماره (35) ساڵی (2007) یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسان بكرێت، كه رێگا ده‌دات ڕۆژنامه‌نووسان له كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌و خۆپیشاندان و هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاماده‌بن بۆ روماڵكردنی چالاكی، له هه‌مانكاتدا هه‌ر ئه‌و یاسایه رێگا ده‌دات به ڕۆژنامه‌نووسان له وه‌رگرتنی زانیاری به‌هره‌مه‌ندبن و نابێ رێگریان لێبكرێت و توند‌و تیژیان به‌رامبه‌ر بكرێت .
به‌لاَم به‌داخه‌وه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی رابردوودا نزیكه‌ی (11) حاڵه‌تی توند‌و تیژی و پێشلیكاری به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان رویداوه كه له خواره‌وه ناویان هاتووه. بۆیه لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی ڕۆژنامه‌نووسی و مافی ڕۆژنامه‌نووسان له سه‌ندیكا، سه‌ره‌رای ئیدانه كردنی ئه‌و كارانه، داوا ده‌كات له هێزه‌كانی پۆلیس و دام‌و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم، رێز له یاسا‌و كاری ڕۆژنامه‌نووسی و ڕۆژنامه‌نووسان بگرن و به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، له پێناو ڕاگه‌یاندنێكی ته‌ندروست و ئارام و هه‌ڵبژاردنێكی، سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌ێنین كه هه‌موو ئه‌و توند‌و تیژی و پێشلكاریانه له ڕاپۆرتی پێنجه‌مینی لیژنه‌كه‌ماندا تۆمار ده‌كرێت و بلاَوده‌كرێته‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕێگا نادات به چوونه ژوره‌وه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان بۆ ناو هۆڵی په‌رله‌مان، به‌مه‌به‌ستی روماڵكردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ئه‌مه‌ش بۆته دروستبونی ناره‌زایی و نیگه‌رانی ڕۆژنامه‌نووسان.
بۆیه داواكارین له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ڕێگا له ڕۆژنامه‌نووسان نه‌گرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و روماڵكردنی كۆبونه‌وه‌كان چونكه دژی یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ریه كه په‌رله‌مان خۆی ده‌نگی له‌سه‌ر داوه‌و دژی ماده‌ی (9)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانه. له كاتێكدا له به‌شی چواره‌می ماف و ئیمتیازه‌كانی ڕۆژنامه‌نووس له ماده‌ی حه‌وته‌می خاڵی چواره‌می یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری هاتوه كه (ڕۆژنامه‌نووس مافی ئاماده‌بوونی له كۆنگره‌و چالاكیه گشتیه‌كاندا هه‌یه) بۆیه ئێمه دژی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی په‌رله‌مانین و به ڕێگری ده‌زانین له‌به‌رده‌م ئازادی میدیاداو خوازیارین چیتر رێگری له ڕۆژنامه‌نووسان نه‌كرێت و هاوكاریان بكرێت.
رووداوه‌كانی چه‌ند ڕۆژی رابردوو 1. ڕۆژی (14/2/2010) هێرشده‌كرێته سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان (بڕیار نامیق و ڕه‌نجده‌ر عمر) له كه‌ناڵی (KNN). 2. ئێواره‌ی (14/2/2010) هێرش ده‌كرێته سه‌ر تیمی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ناڵی (KNN) له شاری كه‌ركوك و شكاندنی كامێراكه‌یان و سوكایه‌تی پێ كردنیان. 3. ڕۆژی (16/2/2010)هێرشده‌كرێته سه‌ر ئوتومبێلی جێگری نه‌قیبی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان (مسته‌فا ساڵح كه‌ریم) له سلێمانی. 4. شه‌وی (16/2/2010) هێرشده‌كرێته سه‌ر ڕۆژنامه‌نووس (سامان مجید) له ڕۆژنامه‌ی هاولاَتی و لێسه‌ندنی كامێراكه‌یی و ناسنامه‌ی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان. 5. شه‌وی (17/2/2010) هێرشده‌كرێته سه‌ر ئوتومبێلی ڕۆژنامه‌نووس (شوان داودی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا و شكاندنی جامه‌كانی له شاری سلێمانی. 6. شه‌وی (17/2/2010) هێرشده‌كرێته سه‌ر ڕۆژنامه‌نووس (ئارا ئیبراهیم) له ڕۆژنامه‌ی هاولاَتی و لێسه‌ندنی كامێرا‌و كاسێته‌كه‌ی. 7. ڕۆژی (18/2/2010) له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشده‌كرێته سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان (شاسوار مامه) په‌یامنێرو (كاروان انور) وێنه‌گر له كه‌ناڵی (KNN) له رانیه‌و شكاندنی جام و لایتی ئوتۆمبیله‌كه‌ی و پێگه‌یاندنی زیانی زۆر. 8. ڕۆژی (19/2/2010) هێرشده‌كرێته سه‌ر هه‌ردوو ڕۆژنامه‌نووسان (زانیار ئه‌سعه‌د) و (سه‌یاف ئه‌حمه‌د) له كه‌ناڵی سپێده له شارۆچكه‌ی كه‌سنه‌زان له هه‌ولێر. 9. شه‌وی (20/2/2010) له سلێمانی هێرشده‌كرێته سه‌ر په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی هاولاَتی (سۆران ئه‌حمه‌د)و لێسه‌ندنی كامێراكه‌ی. 10. ڕۆژی (22/2/2010) هێرشده‌كرێته سه‌ر ماڵی ڕۆژنامه‌نووس (فه‌ره‌یدون بێوار) له هه‌ولێرو سوكایه‌تی پێ ده‌كرێت، به هۆی بلاَوكردنه‌وه‌ی دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شاعیرێك. 11. له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه هێرشده‌كرێته سه‌ر (داود باغستانی) له هه‌ولێر، لێی ده‌درێت و سوكایه‌تی پێ ده‌كرێت.
لیژنه‌ی داكۆكی له ئازادی ڕۆژنامه‌نووسان مافی ڕۆژنامه‌نووسی له كوردستان 2010/2/25
|