هێرش ده‌كرێته سه‌ر په‌یامنێرانی هاوڵاتی‌و KNN

پاش روودانی شه‌ڕێك له به‌رده‌م لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سلێمانی، پاسه‌وانه‌كانی لقی چوار هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر سێ كه‌س له په‌یامنێرانی هاوڵاتی‌و په‌یامنێرێكی KNNولێیان ده‌ده‌ن.
زریان محه‌مه‌د، سلێمانی: كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، له‌به‌رده‌م لقی چوار پارتی له سلێمانی شه‌ڕێك رووده‌دات‌و سێ په‌یامنێری هاوڵاتی بۆ روپێوكردنی هه‌واڵه‌كه سه‌ردانی شوێنه‌كه‌ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی لقی چواره‌وه هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر‌و لێیان ده‌درێت.
به‌رێوه‌به‌ری په‌یامنێرانی هاوڵاتی، ئارا ئیبراهیم له لێدوانێك بۆ سایتی ئاوێنه وتی "كاتێك بۆ روپێوكردنی هه‌واڵی ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌رده‌م لقی چوار له‌گه‌ڵ هاوكارانم سۆران ئه‌حمه‌د‌و سوركێو محه‌مه‌د سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌مان كرد له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی لقی چواره‌وه هێرشمان كرایه‌سه‌ر‌و به‌قۆناغه تفه‌نگ‌و لێدان كه‌وتنه گیانمان‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر كامێرای هاوكاره‌كانمدا گرت".
ئارا وتی "دواتر به‌رپرسی لقی چوار سه‌لام عه‌بدوڵا له‌هه‌ڵوێستێكی نه‌گه‌تیڤدا ئێمه‌ی بۆناو باره‌گای لق برد، به‌ڵام له‌به‌رچاوی ئه‌ویشدا هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌رم‌و مێمۆری كامێراكه‌میان لێ ئه‌ستاندم".
هه‌ربه‌م شێوه پاسه‌وانانی لقی چوار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN كه ئه‌ویش بۆ روپێوكردنی هه‌واڵه‌كه سه‌ردانی شوێنه‌كه‌ی كردبوو، كه پاش لێدان بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر له لقی چوار ده‌هیڵنه‌وه‌و دواتر ئازاد ده‌كرێت.
|