هێرش ده‌كرێته سه‌رپه‌یامنێری ئاوێنه

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان هێرش كرایه‌سه‌ر په‌یامنێری ئاوێنه‌و سوكایه‌تی پێكرا.
هه‌ولێر، ئاوێنه: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتێك كه‌ژاوه‌ی پارتی دیموكرات به شه‌قامه‌كاندا ده‌ڕۆیشتن‌و وێنه كاندیدی ژماره 21ی هاوپه‌یمانی كوردستانیان هه‌ڵگرتبوو، په‌یامنێری ئاوێنه هێمن مامه‌ند وه‌ك ئه‌ركی رۆژنامه‌وانی خۆی چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌و كه‌ژاوه‌یه ده‌گرێت، به‌ڵام هێزه‌كانی پارتی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ری‌و سوكایه‌تی پێده‌كه‌ن.
هێمن مامه‌ند به سایتی ئاوێنه‌ی وت "كاتێك كه‌ژاوه‌كه له‌به‌رده‌م قه‌ڵا گوزه‌ریان ده‌كرد‌و رێگه‌ی هاتوچۆی گشتییان گرتبوو، من وه‌ك ئه‌ركی خۆم وێنه‌ی ئه‌و كه‌ژاوه‌یه‌یم ده‌گرت كه هێرشیان كرده سه‌رم‌و پاش سوكایه‌تی‌و قسه‌ناشیرین كامێراكه‌یان لێ سه‌ندم".
هێمن وتیشی "كاتێك ناوجانتاكه‌میان پشكنی‌و چه‌ند رۆژنامه‌یه‌كیان تێیدا دۆزیه‌وه زیاتر خۆیان توڕه‌كرد‌و تۆمه‌تی جاسوس بوونیان لێدام‌و وتیان كه من خائینم، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی باجی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیان دی ، هێور بوونه‌وه‌و پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین وێنه‌ی ناو كامێراكه‌یمان سڕییه‌وه‌و ئینجا پێیان دامه‌وه".
هێمن نیگه‌رانی خۆیشی راگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان ده‌كرێت.
|