ژماره‌یه‌ك كوردی گیراو له به‌ریتانیا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی به‌رپرسانی كورد ده‌كه‌ن

كورده ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانی كه‌مپی دۆن كاسته‌ر له به‌ریتانیا نامه‌یه‌كی ناڕه‌زای ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رۆكی لیستی گۆڕان‌و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن.
زریان محه‌مه‌د، سلێمانی: له‌ونامه‌یه‌دا كه تایبه‌ت بۆ ئاوێنه نێردراوه تیایدا هاتووه "ئێمه ژماره‌یه‌ك كوردی ده‌ست به‌سه‌رین له به‌ریتانیا گیراوین به بێ هیچ تاوانێك ته‌نها تاوانمان ئه‌وه‌یه كه كوردین".
په‌نابه‌ران داوا ده‌كه‌ن حكومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد هه‌ڵوێستێكی رون‌و ئاشكرا وه‌رگرن سه‌باره‌ت به‌و چه‌ندین هاوڵاتییه كورده‌ی له‌ئێستادا ده‌ستبه‌سه‌رو له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌زۆر ناردنه‌وه‌دان.
له‌نامه‌كه‌دا هاتووه "گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كورده له‌گه‌ڵ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی ئێمه‌دا نین با فرۆكه‌خانه‌كان ئاوه‌ڵانه‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كوردی به زۆره ملی گه‌ڕاوه".
له‌نامه‌كه‌دا ئه‌وكوردانه ده‌ڵێن "ئێمه زۆر دڵخۆشبوین به هاتنی وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌ریتانیا وامان ده‌زانی كه سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه گفتوگۆی جدی ده‌كه‌ن بۆ ڕاگرتنی ئه‌م كاره دزێوه، به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه به گه‌شتی وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان 53 كورد به‌زۆره ملی ڕه‌وانه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه".
گیراوه كورده‌كان له‌نامه‌كه‌یاندا ئه‌وه ڕونده‌كه‌نه‌وه "كه‌ناڵه‌كانی ناوخۆ له هه‌رێمی كوردستان حاشا له‌وكاره ده‌كه‌ن‌و په‌رله‌مانی به‌ریتانیاش ده‌ڵێت ئێمه گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كوردا هه‌یه بۆ ناردنه‌وه‌ی كورد به‌زۆره ملی".
له‌كۆتایی نامه‌كه‌دا كورده ده‌ستبه‌سه‌ره‌كانی كه‌مپی دۆن كاسته‌ر داوا له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستی خۆیان له ناو په‌رله‌مان به‌ڕاشكاوانه ڕونبكه‌نه‌وه كه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌م كاره دزێوه‌دا نین‌و ده‌رگای فرۆكه‌خانه‌كان دابخه‌ن.
|