په‌نابه‌ره گیراوه‌كانی كورد نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی راگه‌یاندنه‌كان ده‌كه‌ن

په‌نابه‌رانی كورد له گرتووخانه‌ی تنزلی هاوس له وڵاتی به‌ریتانیا نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن.
زریان محه‌مه‌د: به‌رپرسی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌كوردستان، ئامانج عه‌بدوڵا له‌لێدوانێكیدا به ئاوێنه‌ی وت "شه‌وی چوارشه‌ممه له‌كاتژمێر 1، 70 په‌نابه‌ری كوردی عێراقی دیپۆرتی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌كرێنه‌وه".
ئامانج ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و جێگری سه‌رۆك به‌رده‌وام له كه‌ناڵه حزبیه‌كانه‌وه نیگرانی ده‌رده‌بڕن به‌رامبه‌ر به‌ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران‌و دژی ئه‌م دیارده‌یه ده‌وه‌ستنه‌وه به‌ڵام ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران‌و وه‌رگرتنه‌وه‌یان له فرۆكه خلنه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت ئه‌وانیش هاوكران له وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران كه به پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی ئه‌وانه.
وتی "چه‌ند مانگێگ لێشاوی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران كه‌م كرابۆوه به‌هۆی بانگه‌شه‌كردنیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت حكومه‌تی عێراقی‌و كوردستانی ڕێكه‌وتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپادا". له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌شتی جه‌مال سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری عێراق له‌لێدوانێكدا به‌ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاند له نامه‌یه‌كدا كه به فاكس ئاراسته‌ی فیدراسیۆن كراوه به ئیمزای 35 په‌نابه‌ر بانگه‌وازی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ن له‌كوردستان كه شه‌وی 7-4-2010 له فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماده‌بن تا ڕاستیه‌كان له نزیكه‌وه به‌چاوی خۆیان ببینن.
ده‌شتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد په‌نابه‌ران ئه‌وه‌شیان ڕونكردۆته‌وه ته‌واوی كه‌سوكاریان ئاگاداركردۆته‌وه ئه‌و رۆژه له فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاماده بن به‌مه‌به‌ستی ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین.
ده‌شتی وتی "ئێمه ته‌واوی هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ر بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه،هاوكات له ئاستی وڵاته ئه‌وروپیه‌كاندانیشدا خه‌ریكی پته‌وكردن‌و پێكهێنانی تۆری هاوبه‌شی رێكخراوه په‌نابه‌ری‌و مرۆییه‌كانین له پێناو راگرتنی ئه‌م سیاسه‌ته دژی په‌نابه‌رییه‌ی حكومه‌ته ئه‌وروپیه‌كان، هه‌روه‌ها به‌شكستكێشانی ئه‌و ئیتیفاقیانه‌ی نێوان وڵاته ئه‌وروپیه‌كان‌و حكومه‌تی عێراق‌و هه‌رێم".
ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند زیاتر له 23 رێكخراوی په‌نابه‌ری‌و ئینسانی‌و یه‌كیتی كریكاری‌و په‌رله‌مانتار له وڵاتی به‌ریتانیاو سویسرا نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و وه‌زیران‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردوه سه‌باره‌ت به هاوكاری حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران .
|