سێهه‌مین كۆنفرانسی فدراسیۆن په‌رنابه‌ران به‌رپاكرا

له ژێر دروشمی "راگرتنی دیپۆرتی په‌نابه‌ران، بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاماده‌یه‌كانی ئێمه‌ی ده‌وێت"،كۆنفرانسی سێهه‌می فیدراسیۆن له سویسرابه‌رپاكرا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێ،ه‌یه‌كی بۆ سایتی ئاوێنه نێردراوه، فدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سێهه‌مین كۆنفرانسی خۆی له سویسرا سازدا.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه ده‌خوێننه‌وه:
ڕۆژی 19-6 به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامان و هه‌ڵسوراوانی فیدراسیۆن و ژماره‌یه‌ك له نۆینه‌رانی حزب‌و لایه‌نه سیاسی و ریَكخراوه په‌نابه‌ریه‌كان كۆنفرانسی سێهه‌می فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی-سویسرا له‌ژێر دروشمی" ڕاگرتنی دیپۆرتی په‌نابه‌ران ،بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاماده‌یه‌كانی ئێمه‌ی ده‌وێت" له‌شاری زۆریخ سازكرا.. سه‌ره‌تا به‌دوای به‌خێرهاتنی به‌شداربوان له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌لی سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی له سویسرا به‌رنامه‌كانی به ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ رێز گرتن له و په‌نابه‌رانه‌ی له رێگای ژیانی په‌نابه‌ریدا گیانیان له ده‌ستدا ده‌ستپێكرد. هه‌روه‌ها به‌ناوی به‌شداربوانی كۆنفرانسه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ (جه‌مال كۆشش)ئه‌ندامی سكرتاریَتی فیدراسیۆن به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی خوشكی به كاره‌ساتێكی دڵته‌زین ئاراسته كرد..
پاشان لیژنه‌یه‌ك له ( ئه‌حمه‌د عه‌لی ،فوئاد عه‌زیز) بۆ به‌رێوه‌بردنی كۆنفرانس پێكهات و ئایننامه‌ی كۆنفرانس و به‌رنامه‌كانی بۆ به‌شدار بوان خۆیندرایه‌وه‌و ده‌نگی پێدرا. (ده‌شتی جه‌مال)سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ووتاری كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسی پیشكه‌ش كرد. له ووتاره‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر سه‌ره‌كیترین ئه‌و كێشانه‌ی که ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی په‌نابه‌ری عێراقی بونه‌ته‌وه ،له‌وانه دیپۆرتی په‌نابه‌ران و ئه‌ركه‌كانی داهاتووی فیدراسیۆنی به ئاراسته‌ی رووبه‌رووبوونه‌وه دژ به‌و سیاسه‌ته دژی مروڤانه‌ی وولاتانی ئه‌وروپا و رێکكه‌وتننامه‌كانیا ن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی و هه‌رێم دیاری كرد و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ده‌ركێشانی فیدراسیۆن له حاله‌تی كه‌مپینی و به‌ره‌و دامه‌زراندنی رێكخراوێكی جه‌ماوه‌ری فراوان و كۆكردنه‌وه‌ی ریزه‌كانی په‌نابه‌ران و دامه‌زراندنی ئۆفیس و لقه‌كانی له پێناو وه‌لام دانه‌وه به كیشه‌و گیر‌و گرفته‌كانی په‌نابه‌راندا بۆ ئاینده‌ی كاروچالاكیه‌كانی فیدراسیۆن پیَشكه‌شكرد.
به‌شێكی تری به‌رنامه‌كانی كۆنفرانس ته‌رخانكرا بۆ په‌یامی حزب و لایه‌نه سیاسی و په‌نابه‌ریه‌كان. له‌م به‌شه‌دا هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان( دڵشاد مجید له حزبی كۆمۆنیستی كریكاریی كوردستان له‌سویسرا ،فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، هاوژین عه‌لی له ناوه‌ندی چاک، شه‌هاب حامید له حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق ، میشێل له به‌ره‌ی مافی مانه‌وه بۆ هه‌موان، حه‌سه‌ن ئیسماعیل له حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران. وتاریان پێسکه‌شکرد و هه‌روه‌ها فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی ئێران و کۆمه‌ڵه کۆمیته‌ی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران نوێنه‌ریان به‌شداریکرد له کۆنفرانسه‌که‌دا)سه‌رباری پشتیوانی خۆیان له فیدراسیۆن كار‌و چالاكیه‌كانی فیدراسیونیان به‌رز نرخاند..
ئه‌حمه‌د عه‌لی راپۆرت و هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكیه‌كانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له سویسرا پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی دا به‌و نه‌به‌ردیانه‌ی كه له یه‌ك ساڵی رابردوودا بۆ به‌رگری له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران و راوه‌ستان دژ به سیاسه‌تی دژی ئینسانی حكومه‌تی سویسرا و كاری هاوبه‌شی له گه‌ڵ ریَكخراوه په‌نابه‌ریه‌كانی دیكه‌و رزگاركردنی په‌نابه‌ران له مه‌ترسیه‌كان دیپۆرت ئه‌نجامدراوه بۆ ئاماده‌بوان خسته روو و لایه‌نه پۆزه‌تیفه‌كان و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێویست بوون و ئه‌وانه‌ی نه‌كراون سه‌رنجی به‌شداربوانی كۆنفرانسی بۆ راكیشا،.
له‌م به‌شه‌دا هه‌موو به‌شداربوان له‌سه‌رئه‌و چالاكیانه‌ی له‌راستای به‌رگری له‌مافه‌كانی په‌نابه‌راندا به‌رێوه‌براوه و ئه‌وانه‌ی فیدراسیۆن نه‌چووته سه‌ری له‌گۆشه‌ی جۆرا و جۆره‌وه به ئاراسته‌ی كاره‌كانی ئاینده‌دا سه‌ره‌نج و پیَشنیاره‌كانیان پیَشكه‌شكرد. .پاشان راپۆرتێكی وینه‌یی چالاكیه‌كانی فیدراسیۆن به سلاید بۆ ئاماده‌بوانی كۆنفرانس نمایشكرا..
به‌شیَكی تری كۆنفرانس ته‌رخانكرا بۆ نه‌خشه‌و ئه‌ركه‌كانی داهاتووی فیدراسیۆن له سویسرا و سه‌ره‌كیترین ئه‌و هه‌نگاوانه دیاریكرا كه پیَویسته فیدراسیۆن بچیَته سه‌ری، هه‌روه‌ها ئه‌و ئیبتیكارانه خرانه‌ڕوو كه فیدراسیۆن به‌ره‌و دامه‌رزاندن و ریَكخراوكردنی په‌نابه‌ران ده‌بات وئاماده‌یان ده‌كات بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه به‌رامبه‌ر به هه‌ره‌شه‌ی سیاسه‌تی دیپۆرت و كاركردن بۆ جیكه‌وتن و ئاویته‌بوونی په‌نابه‌ران له ناو كۆمه‌ڵگای سویسرا و،ئه‌مه سه‌ره‌رای كاری هاوبه‌شی فیدراسیۆن له‌گه‌ڵ ریَكخراوه ئینسانی و په‌نابه‌ریه‌كان وباشكردنی باری دارایی فیدراسیۆن.شایه‌نی باسه به‌شداربوان بۆچوون و پێشنیاره‌كانی خۆیان ده‌رباره‌ی كاره‌كانی داهاتووی فیدراسیۆن خسته روو..
فواد عه‌زیز نۆینه‌ری كه‌مپینی دروستكردنی په‌یكه‌ری ئازادی له هه‌ولیر له ووته‌یه‌كدا ئاماژه‌یكرد به گرنگی و پشتیوانی مالی و سیاسی بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه،.
هه‌روه‌ها له‌به‌شی بریارو بریار نامه‌كاندا دوو بریار له‌لایه‌ن ئاماده بووانه‌وه ده‌نگی پیَدرا كه یه‌كیَكیان بریاری ناردنی یاداشتیَكی ناره‌زایه‌تی دژ به‌تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان بۆ سه‌رۆكی هه‌ریَمو و سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو كه له‌لایه‌ن ده‌شتی جه‌مال پیَشنیلر كرابوو ، ئه‌و تریان بریاری پیَكهیَنانی سندوقی كۆمه‌ك بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كاندا راگیراون له‌لایه‌ن جه‌مال كۆشش وه.
له‌دوایین به‌شی كۆنفرانسدا هه‌ڵبژاردن كرا و هه‌ریه‌ك له(جه‌مال کۆشش ،خالد ئه‌حمه‌د، ئه‌حمه‌د عه‌لی، موحه‌مه‌د عه‌بدولکه‌ریم ، شه‌هاب حامید، نه‌ریمان عه‌زیز،سامان حه‌سه‌ن، سامان که‌رکوکی ، حیسام عه‌لی ،شه‌ماڵ ئه‌حمه‌د )،بۆ سكرتاریتی فیدراسیۆن هه‌بژیران.
ووتاری كۆتایی كۆنفرانسی فیدراسیۆن له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د عه‌لی ه‌وه پیَشكه‌شكرا. پاش 7 كاتژمێر له باسی گرنگ و چاره‌نووسساز بۆ ئاینده‌ی كاره‌كانی فیدراسیۆن و به‌پیره‌وه چوونی كیشه‌و گیر‌و گرفته‌كانی په‌نابه‌ران سه‌ركه‌وتوانه كۆنفرانس كۆتایی به‌كاره‌كانی خۆی َهێنا. فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی_سویسرا 20-6-2010
جه‌مال کۆشش 0787557786 0788532004 ئه‌حمه‌دعه‌لی www.csdiraq.com www.federationifir.com IFIR, Postfach 7643, 3001 Bern ahmadali525@hotmail.com
|