لهكهركوك 30 ملیۆن دینار وەك قەرزی خانووبەرە دەدرێت بەهاوڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتیی بانكی ڕەشید ڕایگەیاند لە هەفتەی داهاتوودا دەست دەكرێت بەدابەشكردنی قەرزی دروستكردنی خانوو بۆ هاوڵاتیان كە لە 30 ملیۆن دیناری عێراقی پێكدێت. بەڕێوەبەری گشتیی بانكی ڕافیدەین، فوئاد حوسێن لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند رێنماییهكانی بەخشینی قەرزی خانووبەرە ئاراستەی هەموو لقەكانی بانكی رەشید دەكرێ لە عێراق، هەفتەی داهاتووش دەست بەدابەشكردنی قەرزەكە دەكرێ بەسەر ئەو هاوڵاتیانەی دەیانەوێ سوودمەند بن. وتیشی "بەرزترین بڕی ئەو قەرزەی دەدرێت بەهاوڵاتیان بریتیە لە 30 ملیۆن دیناری عێراقی و بە2 بەش دەدرێت بەسوودی 80% لە بری پارەكە". ههروهها ئاماژهی بهوهدا كه پێویستە ئەو كەسەی داوا پێشكهش دەكات تەمەنی لە 18 ساڵ كەمتر نەبێ و پارچەیەك زەویی نیشتەجێبوونی بەناوهوه بێت، تەواوی ڕێنمایی و مەرجەكانی فەرمانگەی تۆماركردنی خانووبەرەش جێبەجێ بكات، روونیشیكردهوه كه بۆ دانەوەی ئەو قەرزەش لە ماوەی 15 ساڵدا قەرزەكە بەشێوەی قیستی مانگانە دوای 2 مانگ لە وەرگرتنی قەرزەكە، دەست پێدەكات.
|