ئینتەرو بایرن لەدواخولەکدا گیران

23 شوبات, Sport جيهانى -


لەمیانەى یاریەکانى چوونى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا ئەمشەوى رابردوو هەردوویانەى ئینتەر میلانى ئیتاڵى و یانەى بایرن میونخى ئەڵمانى لەدوا ساتەکانى یاریەکەیاندا دۆڕان،

یەکەمیان بەیانەى مارسیلیاى فەرنسى و ئەوى تریشیان بەیانەى بازلى سویسرى، هەر لە ئەوروپا بەڵام لەخولەکەیدا یانەى مانچستەر سیتى توانى یانەى پۆرتۆى پاڵەوانى پارساڵ بخاتە دەرەوەى پاڵەوانێتیەکە و 4-0 لێى بباتەوە.

یانەى مارسیلیا بە راهێنەرایەتى دیدێ دیشانى فەرنسى میواندارى ئینتەر میلانى کرد، تایمى یەکەمى یاریەکە بەبێ گۆڵ بەرامبەر بوون، لە دواساتى یاریەکەداو لەخولەکى 90+3 ئەندرێە ئایۆ توانى گۆڵى سەرکەوتن بۆ مارسیلیا تۆماربکات، بەمەش ئینتەر میلان تاکە تیپى ئیتاڵیە لەم جەولەیەدا توشى دۆڕاندن دەبێت. لەبەرامبەردا هەردوو تیپە فەرەنسیەکە براوەبووم لەم جەولەیەدا.
لەیاریەکى ترى هەمان قۆناغدا لە سویسرا یانەى بازلى سویسرى توانى شکست بەیانەى بایرن میونخ بهێنێت و 1-0 لێى بباتەوە، تاکە گۆڵەکەى تیپى بازل پێش تەواو بونى یاریەکە بە 4 خولەک لەرێگەى ڤالەنتین ستۆکیرەوە تۆمارکرا.
بەمەش یاریەکانى چونى قۆناغى شانزەى یانە پاڵەوانەکان کۆتایهات.
میلان 4-0 ئارسناڵ
ناپۆلى 3-1 چێڵسى
بایر لیڤەرکوزن 1-3 بەرشەلۆنە
تسیسکا مۆسکۆ ـ 1-1 ریاڵ مەدرید
لیۆن 1-0 ئەپیۆل نیقۆسیا
مارسیلیا 1-0 ئینتەرمیلان
بازل 1-0 بایرن میونخ
زینیت 3-2 بەنفیکا
مانگى داهاتوو یاریەکانى گەڕانەوە بەم شیوەیە ئەنجام دەدرێت:
رۆژى سێ شەمە 6ى ئازار
بەنفیکا ـ زینیت
ئارسناڵ ـ میلان
رۆژى 7ى ئازار
ئەپۆیۆل نیقۆسیا ـ لیۆن
بەرشەلۆنە ـ لیڤەرکوزن
رۆژى 13ى ئازار
ئینتەر میلان ـ مارسیلیا
بایرن میونخ ـ بازل
رۆژى 14ى ئازار
ریاڵ مەدرید ـ تسیسکا مۆسکۆ
چێڵسى ـ ناپۆلى
تێکڕاى یاریەکان کاتژمێر 10:45 خولەک بەڕیوە دەچن.

لەلایەکى ترەوە لە خولى ئەوروپا یانەى مانچستەر سیتى بە چوار گۆڵ شکستى بە پۆرتۆ هێنا، ئەگوێرۆ گۆڵی يەکەمى لەخولەکى یەکەمى یاریەکە تۆمارکرد، پاشان تایمى یەکەم بەم تاکە گۆڵە کۆتایى هات، لەتایمى دووەم ئەدین دیزیکۆ گۆڵى دووەمى تۆمارکرد، پاشان سیلڤاى ئیسپانى و پیزارۆ چیللى گۆڵةکانى تریان تۆمارکرد، بەهەردوو یاریەکە 6-2 یاریەکەیان بردەوە وگەیشتن بە قۆناغى16ى پاڵەوانێتیەکە.

به‌رازیل: فڕینی گه‌نجێک به‌سه‌ر شاری ریۆدی جانێرۆدا (رۆیته‌رز)
له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا، ئاژاوه‌ له‌شه‌قامه‌کانی میسر به‌رده‌وامه‌ (رۆیته‌رز)
بۆردومانی ئاسمانیی سوپای سۆدان، بارودۆخی دانیشتوانی باشوری تێکداوه‌ (AP)
ئه‌ڵمانیا: هه‌زاران که‌س له‌ناو دوکه‌ڵی سوردا یادی (1ی ئایار)یان کرده‌وه‌ (رۆیته‌رز)
دراونرخ
USD-IQD1,164.1899
EUR-IQD1,484.2257
EUR-USD1.2749
Custom Conversion