بریكاری وه‌زیری ناوخۆ رایده‌گه‌یه‌نێت كه له ئێستادا هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانی ناو سلێمانیان كشاندۆته‌وه بۆ شوێنه كۆنه‌كانی خۆیان.
بریكاری وه‌زیری ناوخۆ: هێزه چه‌كداره‌كانی ناو سلێمانیمان گه‌ڕانده‌وه بۆ شوێنه كۆنه‌كانیان
زریان محه‌مه‌د، سلێمانی: سه‌باره‌ت به‌و هێزه چه‌كدارانه‌ی به‌هۆی ساڵیادی 17ی شوباته‌وه هێنراونه‌ته ناو شاری سلێمانی، بریكاری وه‌زیری ناوخۆ جه‌لال شێخ كه‌ریم، ئه‌مڕۆ( چوارشه‌ممه)، به سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند: هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانی ناوشارمان لابردووه‌و هه‌موویمان گه‌ڕانده‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
ناوبراو وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی كه هیچ هۆكارێك بۆ مانه‌وه‌یان نه‌ما، لیژنه‌ی ئه‌منی پێی باش بوو ئه‌و هێزه‌چه‌كدارانه له‌ناو شاردا نه‌مێنێت.
دوای ئه‌وه‌ی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئینته‌رنیـَته‌وه بانگه‌شه بۆ ئه‌وه كرا كه یادی خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوباتی ئه‌م ساڵ، له سلێمانی به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان بكرێته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی چه‌كدار له‌ناو شاری سلێمانی كۆكرایه‌وه، ئه‌مه‌یش ناره‌زاییه‌كی زۆری لای ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان‌و رۆژنامه‌نوسانی شاره‌كه دروست كرد.

















