هێرشەبەرى هەڵبژاردەى ئەرژەنتین کارلۆس تیڤێز بە فەرمى داواى لیبوردنيکرد لەو هەلانەى لە پێنج مانگى رابردووى ئەنجامیداوە، ئەمەش پێشینەیەکە بۆ گەڕانەوەى ئەم یاریکەرە بۆ ریزةکانى یانەى مان سیتى.
تێڤز داواى لیبوردنى کرد
22 شوبات, Sport جيهانى -
تیڤێز لەمیانەى ماڵپەرى فەرمى یانەى مان سیتى یەوە دەڵێت "دەمەوێت لێرەوە راستگۆیانە داواى لێبوردن بکەم لەهەموو ئەو کەس و لایەنانەى کە لەماوەى پێنج مانگى رابردوو دا بە هۆى هەڵسوکەوتەکانى منەوە نیگەران بوون".
هەروەها وتیشى "ئارەزووم ئەوەیە جارێکیتر درێژە بە تۆپى پێ بدەم لە ریزەکانى یانەى مانچستەر سیتى".
تنیڤێز لەمانگى ئەیلولى رابردوەوە لەریزەکانى مان سیتى دورخراوەتەوە بەهۆى سەرپێچیکردنى راهێنەرى تیپەکەى کە داوايلێکرد بەشداریبکات لەیارى بەرامبەر یانەى بایرن میونخ لەخولى یانە پاڵەوانەکان.
لە ماوەى کڕین و فرۆشى زستانەشدا یانەى مان سیتى هەوڵیدا ئەم یاریزانە بفرۆشێت بەڵام هەموو ئەو بۆندانەى کە پێشکەشى کرا جێگاى رەزامەندى یانەکە نەبوون.

















