به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه چه‌ند پسپۆڕێكی بواری ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌نجامیان داوه، زۆرینه‌ی كات هاككردنی ئیمه‌یل یان فه‌یسبوك به‌هۆی به‌كارهێنانی وشه‌ی نهێنی (Password)ی خراپه‌وه‌یه.
خراپترین جۆری وشه‌ی نهێنی
ئه‌و توێژینه‌وه ده‌ریخستووه له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا هاككردن به‌هۆی (25) وشه‌ی دیاره‌وه بوو كه زۆر كه‌س له‌جیهاندا به‌كاریده‌هێنن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی شاره‌زاییه‌كی زۆریان له‌به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتدا نییه، ئه‌مه‌ش ئه‌و 25 وشه نێهنیه‌یه كه زۆر دووباره ده‌بنه‌وه‌و خۆت له‌به‌كارهێنانیان بپارێزه:
1. (password)
2. (123456)
3. (12345678)
4. (qwerty)
5. (abc123)
6. (monkey)
7. (1234567)
8. (letmein)
9. (trustno1)
10. (dragon)
11. (baseball)
12. (111111)
13. (iloveyou)
14. (master)
15. (sunshine)
16. (ashley)
17. (bailey)
18. (passw0rd)
19. (shadow)
20. (123123)
21. (654321)
22. (superman)
23. (qazwsx)
24. (michael)
25. (football)
ئه‌و شاره‌زایانه رێنماییت ده‌كه‌ن له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی وشه‌ی نهێنیدا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌كاونته‌كه‌ت توند‌و تۆڵ بێت، ئه‌م خاڵانه په‌یڕه‌و بكه:
1.با وشه‌ی نهێنیه‌كه‌ت ژماره‌ی مۆبایل یان رۆژی له‌دایكبوون یان ناوی خۆت نه‌بێت.
2. ئه‌و پیتانه به‌كارمه‌هێنه كه له‌سه‌ر كیبۆرده‌كه‌ت به‌دوای یه‌كدان وه‌ك (asdfg) یان (qwerty) یان (zxcvbn).
3. وشه‌ی نهێنیه‌كه‌ت با شتێك نه‌بێت كه مانای هه‌بێت، یان بیرۆكه‌یه‌ك نەبێت كه تۆ پێت خۆشه یان ناوی ئه‌و حیزبه‌ی تۆ لایه‌نگریت.
4. ناوی كه‌سێكی به‌ناوبانگ مه‌نوسه كه خۆشت ده‌وێت، یان ناوی كه‌سێكی نزیكی خۆت.
5. هه‌مان وشه بۆ هه‌موو ئه‌كاونته‌كانت به‌كار مه‌هێنه، وه‌ك ئیمه‌یل‌و تویته‌رو فه‌یسبوك.
6. وشه‌یه‌ك به‌كارمه‌هێنه كه زوو زوو له‌سه‌ر زمانته.
7. وشه‌ی نهێنیه‌كه به‌كورته‌نامه‌ی مۆبایل، یان به ئیمەیل مه‌نێره بۆ هیچ كه‌سێكی تر یان بۆ ئیمه‌یلێكی تری خۆت.
8. وشه‌یه‌ك به‌كاربهێنه كه له 8 پیت زیاتر بێت، با پیتی كاپیته‌ڵ (ABC)و سمۆڵ (abc) تێدا بێت.
9. باشتره له‌گه‌ل ئه‌و پیتانه‌دا ژماره‌و هێماكانی وه‌ك (@#$) له‌خۆبگرێت.
10. به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ناوه ناوه وشه‌ی نهێنیه‌كه‌ت بگۆڕه.

















