دنیا: نامه‌وێت باسی‌ ژیانی‌ تایبه‌تیم بكه‌م

1 ‌حوزەیران, Magazine جیهان - ر.ش -

كچه‌ هونه‌رمه‌ندی‌ به‌ناوبانگی‌ میسری‌ دنیا سه‌میر غانم داوای‌ له‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی‌ ده‌كات كه‌ رێزی‌ ژیانی‌ تایبه‌تی‌ بگرن‌و نایه‌وێت باسی‌ ورده‌كاری‌ ژیانی‌ خۆی‌ بكات.

دنیا كه‌ ماوه‌یه‌كی‌ تر له‌گه‌ڵ‌ رامی‌ ره‌زوانی‌ پێشكه‌شكاری‌ ته‌له‌فزیۆنیدا ئاهه‌نگی‌ ده‌زگیرانداری‌ ده‌گێڕێت، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و بێژه‌ره‌دا په‌یوه‌ندی‌ هه‌یه‌و نه‌یویستووه‌ ئاشكرای‌ بكات.
دنیا باسی‌ له‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ هه‌موو ورده‌كارییه‌ك له‌باره‌ی‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانیه‌وه‌ بخاته‌ روو، به‌ڵام نایه‌وێت هیچ شتێك له‌سه‌ر ژیانی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ بڵێت.