پێشكه‌شكار ره‌نج سه‌نگاوی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی كه‌ناڵی نالیا كردوو له‌دوا ئه‌ڵقه‌ی بهرنامهكهشیدا ماڵئاوایی له‌بینه‌رانی كردووه.
ره‌نج سه‌نگاوی ده‌ستی لهنالیا كێشایه‌وه
سلێمانی، ئاوێنه: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سایتی ئاوێنه كه‌وتووه، سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌كاتی تۆماركردنی به‌رنامه‌ی "به‌كراوه‌یی له‌گه‌ڵ ره‌نج" له‌كه‌ناڵی نالیا پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه ره‌نج سه‌نگاوی له‌كۆتایی به‌رنامه‌كه ماڵئاوایی له‌كه‌ناڵی نالیا‌و بینه‌رانی كردوه‌و رایگه‌یاندووه ئه‌مه كۆتا به‌رنامه‌ی ده‌بێت لهنالیا.
ئه‌م ماڵئاواییه له‌ئه‌ڵقه‌ی دووه‌می به‌رنامه‌كه‌دا بووه كه بڕیاره له 25/2 پێشكه‌ش بكرێت‌و ره‌نج هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌هۆكاری وازهێنانه‌كه‌ی نه‌كرد. هه‌روه‌ها ئاوێنه نیوز زانیویه‌تی كه ناوبراو له‌رێگای نامه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌كه‌ناڵی نالیا پێشكه‌ش به‌ئیداره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه كردوه.
كۆتا به‌رنامه‌ی به‌كراوه‌یی له‌گه‌ڵ ره‌نج تایبه‌ت بووه به‌خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی خوێندكاران‌و قوتابیان له‌هه‌رێمی كوردستان‌و جگه له‌كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌خوێندكارانی كوڕ‌و كچی ئاماده‌ییه‌كانی سلێمانی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیری ئێستای په‌روه‌رده سه‌فین دزه‌یی، وه‌زیری پێشوی په‌روه‌رده د.دڵشاد عه‌بدولره‌حمان، په‌رله‌مانتاری گۆڕان عه‌زیمه نهجمهدینو سه‌په‌رشتیاری دۆسییه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندن له‌ئاوێنه یاسین ته‌ها به‌شدارییان تێدا كردوه.
سه‌باره‌ت به‌زانینی هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی، سایتی ئاوێنه په‌یوه‌ندی كرد بهرهنج سه‌نگاویه‌وه، ناوبراویش جگه لهپشتراستكردنهوهی هه‌واڵه‌كه ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی دركاند كه "به‌رنامه‌كه به‌پێی خواستی ئه‌و به‌رێوه نه‌چووه".
سه‌باره‌ت به‌پرۆژه‌ی داهاتووشی، ره‌نج وتی "تائێستا بڕیارم نه‌داوه له‌گه‌ڵ هیچ كه‌ناڵێكی تر كار بكه‌م، ئه‌و كه‌ناڵه‌ی له‌قۆناغی داهاتوودا پێكه‌وه كارده‌كه‌ین، ده‌بێت مه‌رجه‌كانی منی قبوڵ بێت‌و كه‌س ده‌ست وه‌رنه‌داته كاره‌كانم، ئه‌و گرێبه‌سته‌ش كه ده‌یكه‌م ده‌بێت هاوشێوه‌ی گرێبه‌ستی كه‌ناڵه پرۆفیشناڵه‌كان بێت".






















