دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌شاری به‌غداو له‌رێوره‌سمێكدا پرۆتۆكۆڵی راده‌ستكردنه‌وه‌ی روفاتی 542 ئه‌نفالكراو كه پێشتر له گۆڕه‌به كۆمه‌ڵه‌كانی مه‌هاری ده‌رهێنرابوون راده‌ستی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كوردستان كرانه‌وه.
روفاتی 542 ئه‌نفالكراوی كورد ده‌هێنرێته‌وه بۆ كوردستان
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌شاری به‌غداو له‌رێوره‌سمێكدا پرۆتۆكۆڵی راده‌ستكردنه‌وه‌ی روفاتی 542 ئه‌نفالكراو كه پێشتر له گۆڕه‌به كۆمه‌ڵه‌كانی مه‌هاری ده‌رهێنرابوون راده‌ستی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی كوردستان كرانه‌وه.
ئاكۆ حه‌مه‌د رابی،ئاوێنه: له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ويَنةيةكي نێردراوه بۆ سایتی ئاوێنه، هاتووة: ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه به ئاماده‌بوونی د. مه‌جید حه‌مه‌د ئه‌مین وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی عێراقی ومحه‌مه‌د سوودانی وه‌زیری مافی مرۆڤی عێراقی و په‌روین نوری عه‌زیز نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری ده‌زگای شه‌هیدان، پرۆتۆكۆڵی راده‌ستكردنه‌وه‌ی رووفاتی 542 ئه‌نفالكراوو كه‌پێشتر له‌گۆره به‌كۆمه‌ڵه‌كانی مه‌هاری ده‌رهێنرابوون راده‌ستی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه كه " له‌و مه‌راسیمه‌دا هه‌ریه‌ك له د. مه‌جید حه‌مه‌د ئه‌مین وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی عێراقی و محه‌مه‌د سوودانی وه‌زیری مافی مرۆڤی عێراقی له‌دوو وته‌ی جیادا ئاماژه‌یان به‌گرنگی گه‌ڕانه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفالكراوان كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستخۆشیشیان كرد بۆ هه‌واڵ و ماندووبوونی لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆسه‌یه. هه‌روه‌ها پزشكی دادوه‌ری به‌غدا ده‌ستخۆشی له‌وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤی عێراقی كرد بۆ ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی رووفاته‌كان. دواتر رووفاتی ئه‌نفالكراوه‌كان له‌به‌غداوه به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان به‌رێخران".


















