كۆمیته‌ی ناوه‌ندی رێکخراوی خه‌باتی شۆرشگێڕی کوردستان، داوا له هەموو چین و توێژەکانی كوردستان ده‌كات به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران‌دا نه‌كه‌ن.
رێكخراوی خه‌باتی شۆڕشگێران داوای بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران ده‌كات
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی رێکخراوی خه‌باتی شۆرشگێڕی کوردستان، داوا له هەموو چین و توێژەکانی كوردستان ده‌كات به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران‌دا نه‌كه‌ن.
ئاوێنه نیوز: له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه وێ،ه‌یه‌كی بۆ سایتی ئاوێنه نێردراوه، كۆمیته‌ی ناوه‌ندی رێکخراوی خه‌باتی شۆرشگێڕی کوردستان، داوا له هەموو چین و توێژەکانی كوردستان ده‌كات "نه‌که‌ونه داوی هەڕەشە و فێڵ و تەڵەکەی سه‌رانی رژیم و کرێگرته و دەڵاڵە نێوخۆییه‌کانیان. کۆمەڵی خوێندەوارانی وردبین و کچان و کوڕانی خاوه‌ن هه‌ست و لاوانی خودان ئیراده‌ی کورد دەبێ ئەو ڕاستییە باش بزانن کە بە درێژایی زیاتر لە سێ دەیە له نه‌گبه‌تیی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چ کاره‌ساتێک به‌سه‌ر ئەوان و کوردستان و کۆمه‌ڵگەی کورده‌واریی بە گشتیی هاتووه، بە ڕادەیەك کە به سه‌دان ساڵ له کاروانی ژیانێکی ئازادانە و سەربەرزانە و پێشکەوتووانە به‌جێماون".
هه‌رله‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه" دوای هه‌ڵبژاردنی خوێناویی دەورەی دوازدەیەمی سه‌رکۆماریی، ڕژیمی تاران بۆ جارێکی دیکه ده‌یەوێ به ناوی هه‌ڵبژاردنی دەورەی نۆیەمی مەجلیس خه‌ڵک به‌ره‌و سندووقه‌کانی ده‌نگدان ڕاکێشێ و له ڕیزی دوور و درێژدا ڕایانگرێ. ئەوەش تەنیا و تەنیا بەو مەبەستەیە کە وەک بەڵگە و نیشانه‌ی به‌شداریی کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی ئێران لەو بەناو هەڵبژاردنە دا به چاوی چاودێرانی مافه‌کانی مرۆڤ و کۆمەڵە و ڕێکخراوه پێوه‌ندییداره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و گه‌لانی ناڕازیی و به‌شخوراوی ژێر حوکمی داسه‌پاوی دا بداته‌وه.
ته‌واوی به‌یاننامه‌كه بخوێنه‌ره‌وه...
ڕاگەیەندراوی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان سەبارەت بە بەناو هەڵبژاردنەکانی دەورەی نۆیەمی مەجلیسی ڕژیم
به‌نێوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
گەلی حەقخواز و مافویستی کوردستان!
خەڵکی ئازادییخوازی ئێران!
سێ دەیە زیاترە ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆریی زاڵ به‌سه‌ر کوردستان و ئێران، بۆ داپۆشینی دیمەنی ڕاستەقینەی ڕژیمەکەی و ڕه‌واییدان به درێژبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پڕ لە تاوانی خۆی، نێوبه‌نێو لەژێر ناوی جیاواز دا هه‌ڵڵا و هه‌نگامه‌ی بەناو هه‌ڵبژاردنێک وه‌ڕێده‌خا و، هەوڵدەدا وا نیشانی خەڵکی دنیا بدا کە لە " کۆماری ئیسلامیی ئێران"دا هەڵبژاردن هەیە و خەڵک ئازادانە نوێنەرانی خۆیان بۆ دامودەزگاکانی دەسەڵات دیاریی دەکەن. بەڵام بە خۆشییەوە ئەو گەمە پڕ لە چەواشەکاریی و فێڵبازییەی سیستەمە ستەمکار و دیکتاتۆرەکان، لەپێش هەمووشیانەوە ڕژیمی ئێران، تا ئێستا نه‌یتوانیوه کۆمەڵانی خەڵک بخه‌ڵه‌تێنێ و یاری بە مافی ڕەوا و ئیرادەی ئازادییخوازانەیان بکا، بۆیە بێجگه له کەسانی ساویلکە و ده‌ستنده‌خۆره‌کانیان که‌س ددانی به‌خێری پێدا نەهێناون.
دوای هه‌ڵبژاردنی خوێناویی دەورەی دوازدەیەمی سه‌رکۆماریی، ڕژیمی تاران بۆ جارێکی دیکه ده‌یەوێ به ناوی هه‌ڵبژاردنی دەورەی نۆیەمی مەجلیس خه‌ڵک به‌ره‌و سندووقه‌کانی ده‌نگدان ڕاکێشێ و له ڕیزی دوور و درێژدا ڕایانگرێ. ئەوەش تەنیا و تەنیا بەو مەبەستەیە کە وەک بەڵگە و نیشانه‌ی به‌شداریی کۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵکی ئێران لەو بەناو هەڵبژاردنە دا به چاوی چاودێرانی مافه‌کانی مرۆڤ و کۆمەڵە و ڕێکخراوه پێوه‌ندییداره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و گه‌لانی ناڕازیی و به‌شخوراوی ژێر حوکمی داسه‌پاوی دا بداته‌وه.
خەڵکی وریا و ئازادییخوازی کوردستان!
ئێمە ڕۆڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە تینووی ئازادیی و دامەزرانی دەسەڵاتێکی خەڵکیین، لە هەموو گەل و کۆمەڵێک زیاتر و چاکتر سه‌رانی چاوچنۆك و چاوبەستی تاقمی تاوانبارانی تاران دەناسین. باش دەزانین کە ئەوان، هاوکات کە خۆیان بە نوێنەری موتڵەقی خودا لەسەر زەوی دەزانن، لە هەمان کاتدا هەمیشە لە هەوڵ دان ڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاتە ناڕەواکەیان لەو هەڵڵا و هەنگامە شانۆئاساییانە وه‌رگرن، تا لەم ڕێگایه‌وه درێژه به ده‌سه‌ڵاتی زاڵمانه‌یان بده‌ن و، لەژێر ناوی ئەوەی گوایە هەڵبژێراوی خەڵکن و لە دەنگی ئەوانەوە متمانەیان وەرگرتووە خۆیان بە حەقداری دەسەڵات و دەسەڵاتداریی دەزانن و خەڵکیش بە مەحکومی حوکمەکانیان، هەر بۆیە هه‌ر جۆره ره‌فتارێکی نائینسانیی و کردارێکی نائیسلامیی به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به مافی بێ ئەملا و ئەولای خۆیان لەقەڵەمدەدەن. تاوانی لەوەش گەورەتر و ترسناکتر ئەوەیە کە بە بەشدارییپێکردنی زۆرترین خەڵک لەو "هەڵبژاردن"انە دا، جا بە هەر شێوەیەك و لەژێر هەر فشارێك دا بێ، خەریکن خه‌ڵک ده‌که‌نه شه‌ریک له ئۆباڵی هه‌موو جینایه‌ت و تاوانێک که ده‌رحه‌ق به گه‌لانی مەزڵوم و مافخوراو به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن.
پاش تێپەڕینی ده‌یان ساڵ بەسەر ئەو شێوازه شەیتانییە لە چاوبەست و چەواشەکاریی و گاڵتەکردن بە سەرەتاییترین مافی تاکەکان و سووکایەتییکردن بە ویست و ئیرادەی خەڵک، واتە هەڵبژاردنی نوێنەران و بەشدارییکردن تێیدا، ئێستا هه‌موو لایه‌ک تێگه‌یشتوون که له‌م ڕێگایه‌وه ناکرێ و نابێ چاوەڕوانی هیچ جۆرە گۆڕانێکی ئه‌رێنیی، تەنانەت زۆر کەمیش، له‌و نیزامه و له پێکهاته و دامەزراوە و هه‌ڵسووڕێنه‌رانیدا بین، بەڵکو دەبێ بزانین کە درێژه‌دانی ئه‌و سیسته‌مه درێژه‌دانه به بێمافیی و دواکه‌وتوویی و، بەردەوامیی ئەو دەسەڵاتەش بەردەوامیی ژێردەستەیی و زۆرلێکراویی خەڵکی ئازادیویستی کوردستان و ئێرانە.
بێگومان کاربەدەستان و دامودەزگاکانی ڕژیم بۆ ڕاکێشانی هەرچی زۆرتری خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان خۆ لە بەکارهێنانی هیچ جۆرە ڕێگە و شێوەیەکی نائینسانیی ناپارێزن و، بە نانبڕین، بێبەشکردن لە ئیمتیازات، لەسەرکارلابردن، ترساندن و تەنانەت هەڕەشەی کوشتنیش خەڵک راپێچی سەر سندووقەکان دەکەن. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوانە و بە لەربەرچاوگرتنی وەزعی تایبەتیی ئەم قۆناغەی خەبات و بە تایبەتییش هاتنی بەهاری بێمافان و زستانی زۆرداران، ئێمه له رێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێڕی کوردستان پێمانوایه هه‌ر جۆره به‌شدارییه‌ک له هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژێران و به‌ربژاربوون و خۆنیشاندانێک له‌و هەنگامەی هەڵبژاردن دا، کەموزۆر به‌شدارییکردنه له‌و تاوانانەی سه‌رانی رژیم لەژێر ناوی نوێنەرایەتیی خەڵکدا ده‌یکه‌ن. بە باوەڕی ئێمە بەشدارییکردن لە "هەڵبژاردن"ێك بەو پێوەر و خەسڵەت و ئەنجامانەوە ده‌که‌وێتە خانەی ملدان بۆ زۆرداران و بگرە پاڵپشتییکردنی زاڵمان، ئەوەش بێگومان پێچه‌وانه‌ی پەیامی پاك و ئازادییهێنی خودایە و، دژی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کوردستان و نەتەوەکانی دیکەی ئێران و ته‌نانه‌ت جیهانیشە. هەر بۆیە له‌و پێوه‌ندییه‌دا داوا له ڕووناکبیرانی تێکۆشەر و زانایان و ڕێبه‌رانی دینیی کوردستان ده‌که‌ین که ناڕه‌وایی و ناشه‌رعییبوونی به‌شدارییکردن له‌و "هه‌ڵبژاردن"انەی کۆماری نائیسلامیی ئێران دا بۆ خه‌ڵک روون بکه‌نه‌وه و، به کرده‌وه ببنه پێشەنگی بەشداریینەکەران و، لەوەش زیاتر ببنە ڕێبه‌ر و ڕینوێنی بزووتنه‌وه ناڕه‌زاییه‌کانی خەڵک.
هاوکات داوا له هەموو چین و توێژەکان و بە تایبەتییش ئاپۆره‌ی ڕه‌شوڕووتی هه‌ژاری کوردستان ده‌که‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌که‌ونه داوی هەڕەشە و فێڵ و تەڵەکەی سه‌رانی رژیم و کرێگرته و دەڵاڵە نێوخۆییه‌کانیان. کۆمەڵی خوێندەوارانی وردبین و کچان و کوڕانی خاوه‌ن هه‌ست و لاوانی خودان ئیراده‌ی کورد دەبێ ئەو ڕاستییە باش بزانن کە بە درێژایی زیاتر لە سێ دەیە له نه‌گبه‌تیی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چ کاره‌ساتێک به‌سه‌ر ئەوان و کوردستان و کۆمه‌ڵگەی کورده‌واریی بە گشتیی هاتووه، بە ڕادەیەك کە به سه‌دان ساڵ له کاروانی ژیانێکی ئازادانە و سەربەرزانە و پێشکەوتووانە به‌جێماون.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕاستییانە و بە تێگه‌یشتنی واقعییانە، چاوه‌ڕوانین خەڵکی کوردستان وەك هەمیشە بە تێکڕایی هیممەت بنوێنن و، بڕیاری بوێرانه و هەڵوێستی تێکۆشەرانە و ئیرادەی ئازادانە و ئازایانەیان هه‌بێ و، به مانەوە لە ماڵەکانیان و شوێنی کاریان بەشداریی لە ده‌نگداندا نەکەن. تا بەو شێوەیە ئه‌و ده‌رسه باییدارە به سه‌رانی سەرەڕۆ و سەرمەستی رژیم بڵێنه‌وه که بێزراوی به‌رچاوی بەرەی جه‌ماوه‌رن و، نەك شایانی رێبه‌رایه‌تیی گه‌ل و وڵات نین، بەڵکو لایقی لادان و توڕدانە توونی زبڵدانی زۆرداران و هەڵدانە نێو دۆزەخی خودا و خەڵکن.
سەرکەوتن بۆ ئازادیی و ئیرادەی ئازادییخوازانەی خەڵکی کوردستان.
رێکخراوی خه‌بات،ی شۆرشگێڕی کوردستان
کومیتەی ناوەندیی
١ی ڕەشەمەی ١٣٩٠ی کۆچیی- هەتاویی
٢٠/٢/٢٠١٢ی زایینیی


















