پاش نیوەرۆی ئەمرۆ (چوارشەممە) لەنوسینگەی رۆژنامەی هاوڵاتی لەشاری سلێمانی، کۆبونەوەی ئامادەكاری بۆ گردبونەوەکەی سبەینێی رۆژنامەنوسان ئه‌نجامدرا.
سبه‌ینێ رۆژنامه‌نوسان له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی گردبونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كه‌ن
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ (چوارشەممە) لەنوسینگەی رۆژنامەی هاوڵاتی لەشاری سلێمانی، کۆبونەوەی ئامادەكاری بۆ گردبونەوەکەی سبەینێی رۆژنامەنوسان ئه‌نجامدرا.
سلێمانی، ئاوێنه نیوز: هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و كۆبونه‌وه، رێکخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رەحمان غەریب، بەسایتی ئاوێنه‌نیوزی وت “بەئامادەبوونی نوێنەرانی بەشێک لەکەناڵەکانی راگەیاندن، ئامادەبوان لەسەر ئەوە رێکەوتون کە چالاکیەکەیان لە بەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەنجام بدرێت”.
ناوبراو وتیشی: ئەم گردبونەوەیە بۆ سەرجەم رۆژنامەنوسانە بەبێ جیاوازی، بەحیزبی و ئەهلیشەوە.
هه‌روه‌ك وتیشی “ئەو رۆژنامەنوسانەی کەفشاریان لەسەرەو توشی ئیهانەو لێدان بونەتەوە سبەینێ باشترین کات و دەرفەتە بۆ ئەوەی بەشدار ببن”.
بڕیارە سبەینێ کاتژمێر (10)ی سەرلەبەیانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بەپێشێلکاریەکانی سەر رۆژنامەنوسان گردبونەوەیەک سازبکرێت و یاداشتێکی نارەزایەتی بدرێتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی‌و لەیاداشتەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کەرۆژنامەنوسان لەداواکردنی مافە یاساییەکانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن، هەروەها بڕیاریشە هەمان یاداشت بدرێتە چەند لایەنێکی پەیوەندیدارو کونسوڵخانەکان.
















