دوا به‌دوای لێدوانی بریكاری وه‌زیری ناوخۆ بۆ سایتی ئاوێنه جه‌لال شێخ كه‌ریم، كه رایگه‌یاندبوو هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانی ناو سلێمانیان پاشه‌كشێ پێكردووه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و هێزانه به‌سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند، تا ئێستا ئه‌و هێزانه هه‌ر له شوێنی خۆیان ماون‌و هیچیان نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ شوێنه‌كۆنه‌كانی خۆیان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك: تا ئێستا هێزه چه‌كداره‌كانی ناوشاری سلێمانی پاشه‌كشێیان نه‌كردووه
جه‌زا محه‌مه‌د، ئاوێنه نیوز: دوای ئه‌وه‌ی وه‌كیلی وه‌زیری ناوخۆ جه‌لال شێخ كه‌ریم، ئه‌مڕۆ(چوارشه‌ممه)، سه‌باره‌ت به‌و هێزه چه‌كدارانه‌ی به‌هۆی ساڵیادی 17ی شوباته‌وه هێنرابونه ناو شاری سلێمانی، به سایتی ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند: هه‌موو هێزه چه‌كداره‌كانی ناوشارمان لابردووه‌و هه‌موویمان گه‌ڕانده‌وه شوێنه‌كانی خۆیان، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و هێزه چه‌كدارانه به سایتی ئاوێنه نیوزی راگه‌یاند: هێشتا ئه‌و هێزانه پاشه‌كشێیان پێ نه‌كراوه‌و تا ئێستایش هه‌ر له شوێنه‌كانی خۆیاندان.
سه‌رچاوه‌كه‌ی سایتی ئاوێنه رونیشی كرده‌وه: ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌و هێزانه ، ئه‌وانه‌یان كه له بینای پشت سه‌رای سلێمانیه‌وه‌ن، ئه‌مڕۆ كاریان بۆ باشتركردن‌و رێكخستنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆیان ده‌كرد.
دوای ئه‌وه‌ی له فه‌یسبوك‌و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی تری ئینته‌رنیـَته‌وه بانگه‌شه بۆ ئه‌وه كرا كه یادی 17ی شوباتی ئه‌م ساڵ له سلێمانی به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان بكرێته‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی چه‌كدار له‌ناو شاری سلێمانی كۆكرایه‌وه، ئه‌مه‌یش ناره‌زاییه‌كی زۆری لای ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان‌و رۆژنامه‌نوسانی شاره‌كه دروست كرد.



















