ساڵانێكی زۆره له‌بواری هونه‌ری نواندن‌و به‌تایبه‌تیش كۆمیدیدا كار ده‌كات‌و ئومێدی داهاتویه‌كی باشیشی لێده‌كرێت، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كانی دیكه‌وه له‌كامێرا ده‌ترسێت‌و ده‌ڵێت "وه‌ڵاهی ئه‌و كامێرایه ده‌ڵێی قازیفه‌یه".
فه‌ره‌یدون محه‌مه‌د: زۆر له‌كامێرا ده‌ترسم رێك ده‌ڵێی قازیفه‌یه
له‌ئێواره‌یه‌كی هه‌تاوی وه‌رزی زستاندا‌و له‌یه‌كێك له‌باخچه‌كانی شاری سلێمانی، ئه‌كته‌ری كۆمیدی‌و ئه‌ندامی تیپی هونه‌ریی ره‌نگاڵه، فه‌ره‌یدون محه‌مه‌د بووه میوانی ئاوێنه‌كان‌و به‌وپه‌ڕی ساده‌ییه‌وه بۆ خوێنه‌ران ده‌دوا‌و وتی "كاتێك خه‌ڵك ده‌بینم‌و خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ ده‌رده‌بڕن، زیاتر هانم ده‌ده‌ن كه له‌كاره‌كانمدا سه‌ركه‌وتوتر بم".
فه‌ره‌یدون محه‌مه‌د له‌رۆژی یه‌كی نیسانی 1972 له‌گه‌ڕه‌كی ئه‌لبانه‌كه له‌نزیك ناحیه‌ی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌و سه‌باره‌ت به‌رۆژی له‌دایكبونیشی وتی "ئه‌و رۆژه بۆ من زۆر ناخۆشه، چونكه كه ده‌ڵێیت یه‌كی نیسان یه‌كسه‌ر رۆژی جیهانی درۆت بیر ده‌كه‌وێته‌وه".
فه‌ره‌یدون له‌منداڵیدا زۆر فه‌قیر‌و شه‌رمن بووه‌و زۆر له‌و یارییانه ترساوه كه منداڵان كردوویانه، هه‌ر له‌و ته‌مه‌نه‌شه‌وه حه‌زی له‌بواری نواندن بووه‌و دواتریش به‌هۆی براده‌رێكی نزیكییه‌وه چووه‌ته بواره‌كه‌وه، هه‌ر له‌و كاته‌شدا زۆر هۆگری دراماكانی (ژیان‌و لانه‌وازان‌و چه‌خماخه) بووه.
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ئه‌كته‌ره له‌گه‌ڵ تیپی شانۆی هه‌ڵه‌بجه بووه له‌كارێكی تراژیدیدا به‌ناوی (قۆپچه‌ی مه‌رگ) له‌نوسینی (مارك توین)و ده‌رهێنانی (كه‌مال ئه‌حمه‌د غه‌ریب) بووه كه له‌ساڵی 1990دا پێشكه‌شیان كردووه، پاشان دووه‌م كاری له‌گه‌ڵ دووه‌مین كاری تیپی هونه‌ریی ره‌نگاڵه‌دا بووه له‌قوتابخانه‌ی (گێره‌شێوێنه‌كان) كه له‌ساڵی 1998دا پێشكه‌شیان كردووه.
كاركردنی فه‌ره‌یدون له‌گه‌ڵ تیپی ره‌نگاڵه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رێچكه‌یه‌ی تیپی ره‌نگاڵه گرتویانه به‌ر كه زیاتر كۆمیدییه، هه‌رچه‌نده رۆڵی تراژیدیشی بینیوه‌و هاوڕێكانیشی لێی رازی بوون‌و ئێستاش به‌لایه‌وه ئاساییه رۆڵی تراژیدی ببینێت، به‌ڵام وه‌ك خۆی به‌پێكه‌نینه‌وه وتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی كوڵاوم له‌رۆڵی كۆمیدیدا بۆیه حه‌زم له‌و جۆره رۆڵه‌یه".
تیپی هونه‌ریی ره‌نگاڵه له‌كاتی نمایشكردنی هه‌ر به‌رهه‌مێكیاندا له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ زۆرجار ئه‌كته‌ره‌كان له‌ده‌قی ده‌رده‌چن، فه‌ره‌یدون له‌و روه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له 95%ی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ره‌وه داده‌نرێ‌و ئه‌گه‌ر له‌ده‌قیش ده‌ربچن‌و ده‌رهێنه‌ر به‌دڵی بێت ئه‌وا ره‌زامه‌ندی نیشان ده‌دات كه ئه‌و حیواره‌ی له‌ده‌قدا نییه دوباره‌ی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ش بكه‌ن ئه‌وا شكست ده‌بێت بۆ ئیشه‌كه.
ئه‌م ئه‌كته‌ره پێیوایه كه شانۆ ته‌نها حیوار نییه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێت ئه‌وا بینه‌ر تووشی جۆرێك له‌بێتاقه‌تی ده‌كه‌ن، بۆیه جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌بێت ئه‌كته‌ر به‌هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی، بینه‌ر رابكێشێت، واته بۆ نمونه رۆڵی كرێكار یاخود پزیشكێك ده‌بینێت هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌و كه‌سه دوباره بكاته‌وه، جگه له‌وه‌ش رونیكرده‌وه كه جلوبه‌رگ رۆڵی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له‌سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی ئه‌كته‌ردا. یه‌كێكی دیكه‌ش له‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی باسیكرد ئه‌وه‌یه كه هونه‌رمه‌ند نابێت شه‌رم بكات، چونكه ئه‌گه‌ر شه‌رمی كرد ناتوانێت رۆڵی باش ببینیت.
به‌و پێیه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و رۆڵانه‌ی فه‌ره‌یدون ده‌یانبینێت كۆمیدییه‌و هه‌میشه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ رووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ بینه‌ردا، هیچ كاتێك له‌سه‌ر شانۆ نه‌ترساوه، به‌ڵام زۆربه‌ی كات به‌چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش ئه‌وه‌ی بچێته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ ترسی هه‌یه.
زۆرجار له‌لایه‌ن بینه‌ر‌و هونه‌رمه‌نده‌كانه‌وه باس له‌وه ده‌كرێ كه بۆ هونه‌رمه‌ندی شانۆیی كارێكی قورسه له‌یه‌ك كاتدا رۆڵی كۆمیدی‌و تراژیدیش ببینێت، به‌ڵام ئه‌م ئه‌كته‌ره كۆمیدییه پێیوایه كه رۆڵ بینینی ئه‌و جۆره كه‌وتوه‌ته سه‌ر توانای هونه‌رمه‌نده‌كه‌و وتی "بێگومان رۆڵی تراژیدی ئاسانه، چونكه ئه‌كته‌ر به‌ئاسانی ده‌توانێت خه‌ڵك بخاته گریان، به‌ڵام كۆمیدییه‌كه زۆر قورستره، چونكه ئاسان نییه هه‌موو شه‌وێك رۆڵ ببینی‌و نزیكه‌ی 300 كه‌س بخه‌یته پێكه‌نین".
به‌شداریكردنی فه‌ره‌یدون له‌فیلمێكی "بازاڕ"یدا‌و سه‌رنه‌كه‌وتنی تیایدا وای لێكردووه كه نه‌توانێت به‌شداری له‌كاری دراما‌و فیلم‌دا بكات، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌یه‌وێ خۆی ئاماده بكات بۆئه‌وه‌ی به‌شداری ئه‌و دوو بواره‌ی دیكه‌ی نواندنیش بكات‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌وپه‌ڕی راستگۆیی‌و پێكه‌نینیشه‌وه وتی "به‌ڕاستی له‌كامێراش ده‌ترسم، رێك ده‌ڵێی قازیفه‌یه".
فه‌ره‌یدون جگه له‌كاری هونه‌ریی، ماوه‌ی ساڵانێكی زۆریشه وه‌كو مۆنتێر له‌كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان‌و پاشانیش رادیۆكانی (نه‌وا‌و هانا) كاری كردووه.
له‌ساڵی 1998 له‌ڕێگه‌ی خۆشه‌ویستییه‌كی چوار مانگییه‌وه فه‌ره‌یدون ژیانی خێزانی پێكهێناوه‌و ئێستاش باوكی دوو كوڕ‌و كچێكه، هه‌رچه‌نده خۆی زۆر حه‌ز له‌بواری هونه‌ره، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه خێزانه‌كه‌ی حه‌زی له‌و بواره نییه‌و وتی "خێزانه‌كه‌م پشتی له‌هونه‌ره، به‌ڵام كاتێك ده‌بینێت من حه‌زم له‌هونه‌ره‌و خه‌ڵك هانم ده‌ده‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی دیكه لێم تێده‌گات‌و به‌لایه‌وه ئاسایی ده‌بێته‌وه، زۆرجاریش كاری هونه‌ریی بووه‌ته كێشه‌مان، ته‌نانه‌ت كارێكی 15 ئه‌ڵقه‌ییان خسته به‌رده‌ستم وتی مه‌چۆ به‌ر كامێرا، چونكه ئه‌گه‌ر بچیته به‌رده‌م كامێرا‌و بناسرێیت، ئێمه فه‌رامۆش ده‌كه‌یت، بۆیه زیاتر حه‌ز ده‌كات وه‌ك باوك له‌ماڵه‌وه بونم هه‌بێت".
ئا: ئاوێنه‌كان


















