سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، قایمقامی پێشوی سلێمانی زانا حه‌مه‌ساڵه‌ح له‌بارودۆخێكی ته‌مومژاویدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
قایمقامی سلێمانی له زینداندا خۆی خنكاند
سلێمانی، ئاوێنه‌نیوز: سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، به ئاوێنه‌نیوزی راگه‌یاند، قایمقامی پێشوی سلێمانی، زانا حه‌مه‌ساڵه‌ح، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه)، له بارودۆخێكی ته‌مومژاویدا گیانی له‌ده‌ستداوه.
رۆژی 8\4\2012،قایمقامی مه‌ركه‌زی سلێمانی زانا محه‌مه‌د ساڵح، كه له‌لایه‌ن دادگاوه به‌تۆمه‌تی "به‌رتیل وه‌رگرتن" داواكرابوو، له گه‌ڵ نزيكةى 300 كه‌س له‌خزم‌و كه‌سه نزیكه‌كانی چووه به‌رده‌م دادگای سلێمانی، دواتر بارگرژی‌و پێكدادان له‌نێوان خزمه‌كانی قایمقام‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی دادگای سلێمانی دروست بوو.
زانا محه‌مه‌د ساڵح، ده‌رچووی به‌شی یاسایه‌و تۆمه‌تباركرابوو به وه‌رگرتنی "به‌رتیل" له‌دابه‌شكردنی زه‌وییه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی، به‌و تۆمه‌ته‌ش به‌ماده‌ی (307) ده‌ستگیركرا، پێش ئه‌و 4 كه‌سی تر هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستگیركرابوو.























