دوای كۆبوونه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاند، بڕیاردرا كاتژمێر (10)ی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی (پێنچشه‌ممه)، گردبونه‌وه‌كه‌ی رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سازبكرێت.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی رۆژنامه‌نووسانی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاند، بڕیاردرا كاتژمێر (10)ی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی (پێنچشه‌ممه)، گردبونه‌وه‌كه‌ی رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سازبكرێت.
زریان محه‌مه‌د، سلێمانی: سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی هاولاَتی كه‌مال ڕه‌ئوف، به‌ئاوێنه نیوزی ڕاگه‌یاند "ئه‌مرۆ (چوارشه‌ممه)، نوێنه‌ری چه‌ند ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن له‌ئۆفیسی هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی كۆبوونه‌وه‌و بڕیارماندا كاتژمێر (10)ی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ینێ گردبونه‌وه‌كه‌ی رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سازبكرێت".
كه‌مال ڕه‌ئوف وتیشی "سبه‌ی ده‌چینه به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌و گردبونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كه‌ین‌و یاداشتێكیان ئاراسته ده‌كه‌ین‌و ئاگاداری‌یان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ئه‌م كه‌شه‌ی هاتۆته ئاراوه مه‌ترسی گه‌وره‌ی دروستكردوه له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ئازاد‌و بۆچونی ئازاد له‌هه‌رێمی كوردستان".
گردبوونه‌وه‌ی سبه‌ی رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رامبه‌ر بڵاوه‌پێكردنی هێزه ئه‌منیییه‌كان له‌شاری سلێمانی‌و په‌لاماردان‌و هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌و كۆتایهێنان به‌و كه‌شه عه‌سكه‌رتارییه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی داپۆشیوه، له‌لایه‌ن سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەرۆژنامەنووسان سازده‌كرێت.
سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی هاولاَتی ڕونیكرده‌وه "ئێمه پێمانوایه یه‌كێتی‌و پارتی به‌رپرسن له‌و قه‌یرانه‌ی كه‌له‌هه‌رێمی كوردستاندا دروستبوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و یاداشته‌مان ڕوبه‌ڕوی ئه‌وان ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌وان ئێستا جومگه حه‌ساسه‌كانی ئه‌م وولاَته‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و به‌وه‌ش ئه‌و جوگانه ده‌خه‌نه مه‌ترسی گه‌وره‌وه".
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەرۆژنامەنووسان، رێکخراوێکی سەربەخۆیە بۆ بەرگری لەرۆژنامەنووسان‌و مافەکانیان. ئەم رێکخراوە، لە هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتی روانگەی ئازادییە رۆژنامەنووسییەکان (JFO) دەکات کە نوسینگەی سەرەکی لەبەغدایە.
| دراو | نرخ |
|---|---|
| USD-IQD | 1,164.1899 |
| EUR-IQD | 1,484.2257 |
| EUR-USD | 1.2749 |
| Custom Conversion |
