زمناكۆ ئیسماعل، سلێمانی: سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی هاوڵاتی كه‌مال ڕه‌ئوف، ئه‌مرۆ (چوارشه‌ممه)، به‌ئاوێنه نیوزی ڕاگه‌یاند "ئه‌و هۆكارانه‌ی كه‌كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بوونی پێده‌ناسرێته‌وه، ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی‌و ئازاده، ئێستا ده‌سه‌ڵات له‌پاشه‌كه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه به‌رامبه‌ر به‌و كایه مه‌ده‌نییانه، به‌هۆی ئه‌و كه‌شه ناسه‌قامگیرییه‌ی له‌شاره‌كانی هه‌رێمدا هاتۆته ئاراوه، چونكه ئێستا گوشاری زۆر دروست كراوه له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان، ئه‌و گوشاره پاشه‌كشه‌یه‌كی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر ئازادی ڕاده‌ربڕین دروستكردوه".
كه‌مال ڕه‌ئوف وتیشی "ئێمه وه‌ك چه‌ند ڕۆژنامه‌نوس‌و ڕۆشنبیرێك له‌بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌داین كه‌بچینه به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌و گردبونه‌وه‌یه‌ك ساز بكه‌ین‌و یاداشتێكیان ئاراسته ده‌كه‌ین‌و ئاگاداری‌یان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ئه‌م كه‌شه‌ی هاتۆته ئاراوه مه‌ترسی گه‌وره‌ی دروستكردوه له‌سه‌ر ده‌ربڕینی بۆچونی ئازاد له‌هه‌رێمی كوردستان".
بڕیاره گردبوونه‌وه‌ی سبه‌ی رۆژنامه‌نووسان له‌لایه‌ن سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەرۆژنامەنووسان سازبكرێت.
ناوبراو ڕونیكرده‌وه "ئێمه پێمانوایه یه‌كێتی‌و پارتی به‌رپرسن له‌و قه‌یرانه‌ی كه‌له‌هه‌رێمی كوردستاندا دروستبوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و یاداشته‌مان ڕوبه‌ڕوی ئه‌وان ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌وان ئێستا جومگه حه‌ساسه‌كانی ئه‌م وولاَته‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و به‌وه‌ش ئه‌و جوگانه ده‌خه‌نه مه‌ترسی گه‌وره‌وه".
سه‌رنوسه‌ری هاڵاتی ئه‌وه‌شی نه‌شاردوه ئه‌گه‌ر واپێویست بكات خۆپیشاندان ساز بكه‌ین، ده‌یكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت بیكه‌ین ته‌نها گردبونه‌وه‌یه‌و ناڕه‌زایی ڕۆژنامه‌نوس‌و ڕۆشنبیرانه دژ به‌پێشێلكردنی كاری ڕۆژنامه‌نوسی.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لەرۆژنامەنووسان، رێکخراوێکی سەربەخۆیە بۆ بەرگری لەرۆژنامەنووسان‌و مافەکانیان. ئەم رێکخراوە، لە هەرێمی کوردستان، نوێنەرایەتی روانگەی ئازادییە رۆژنامەنووسییەکان (JFO) دەکات کە نوسینگەی سەرەکی لەبەغدایە.