ئه‌و پارێزگایانه‌ی كه ئێستا مه‌یلی به‌هه‌رێمبونیان هه‌یه كه زۆرینه‌یان عه‌ره‌بی سونه مه‌زهه‌بن (سه‌لاحه‌دین‌و دیاله‌و نه‌ینه‌وا) به‌شێكیان هاوسنورن له‌گه‌ڵ سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمداو تێكه‌ڵه‌یه‌كن له پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و ئاینی‌و كوردیش پێكهێنه‌رێكی سه‌ره‌كیه‌تی‌و به‌شێكی زۆری خاكی ئه‌و پارێزگایانه به‌هی خۆی ده‌زانێت.
ئه‌وكاته‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق نوسرایه‌وه له ساڵی (2004) سونه‌كان بایكۆتی پرۆسه‌ی سیاسی‌و نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوره‌كه‌یان كرد‌و هه‌ردو هاوپه‌یمانی به‌هێز (كورد-شیعه) زۆربه‌ی بڕگه‌كانیان به‌وشێوه‌یه نوسیوه كه به‌پێویستیان زانیوه، ئێستاش سونه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌و ده‌ستوره به‌كاربهێنن وه‌ك چه‌كێك بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌له‌دوای پرۆسه‌ی (داگیركاری عێراق)ه‌وه لێیان وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
داواكاری پێكهێنانی هه‌رێمێك، له‌مانگی ئه‌یلول (سێپته‌مبه‌ر)ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین-تكریت-ه‌وه، به‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی گه‌مه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و یاسایه داده‌نرێت له‌لایه‌ن سونه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ماوه‌یه‌ك دوای ئه‌وكاته‌و له‌سه‌ر زاری ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی په‌رله‌مان‌و سه‌ركرده‌ی دیاری "عێراقیه" له‌ناوه‌راستی مانگی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ر) له‌كاتی ئه‌نجامدانی سه‌ردانێكی ره‌سمی بۆ له‌نده‌ن، جۆرێك له‌پشتگیری بۆ ئه‌و هه‌رێمه راگه‌یاند كاتێك نیگه‌رانیی خۆی نیشاندابو له‌په‌راوێزخستنی سونه‌كان و وتبوی ئه‌و په‌راوێزخستنه ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه كه پارێزگاكان هه‌نگاو بنێن به‌ره‌و به‌هه‌رێمبون.
ده‌ستوری عێراق كه‌ساڵی (2005) به‌ده‌نگی (80%)ی عێراقیه‌كان په‌سه‌ندكرا، له‌چه‌ند بڕگه‌یه‌كدا ده‌سه‌ڵاتی پارێزگا‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی خستۆته‌ڕوو مافی دروستكردنی هه‌رێمه‌كانیشی پێداون، به‌تایبه‌ت له‌ماده‌ی (119)داهاتوه: مافی هه‌مو پارێزگایه‌ك یان زیاتره هه‌رێمێك پێكبهێنێت له‌سه‌ر بنه‌مای راپرسی، ئه‌ویش به‌داواكاری سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه، یان (ده یه‌ك)ی دانیشتوانی.
هه‌رچی یاسای ژماره (13)ی ساڵی (2008)ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه (یاسای رێكاره‌كانی پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان)یشه، رێكاره یاساییه‌كانو هه‌نگاوه پراكتیكیه‌كانی پێكهێنانی هه‌رێمه‌كان ده‌خاته‌ڕو، كه‌له‌رۆژی (11ی شوبات (فێبرایه‌ری 2008 له‌ژماره (4060)ی رۆژنامه‌ی (وه‌قایعی عێراق) ی‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه هه‌ر پارێزگایه‌ك یان زیاتر ده‌توانن هه‌رێمێك پێكبهێنن و له‌دوای (18) مانگ له‌ده‌رچونی یاساكه‌شه‌وه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
چل‌و سێ مانگ دوای ده‌رچوونی ئه‌و یاسایه‌و به‌دیاریكراوی له‌رۆژی 27ی ئه‌یلول (سێپته‌مبه‌ر) ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی پێكهێنانی هه‌رێمێكی ئیداری وئابوری سه‌ربه‌خۆی راگه‌یاند، هۆكاری بڕیاره‌كه‌شیان گه‌ڕانده‌وه بۆ په‌راوێزخستن‌و بێبه‌شكردنیان له‌ماف‌و داخوازییه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه.
كه‌متر له‌سێ مانگ پاش داواكارییه‌كه‌ی سه‌لاحه‌دین، له‌لای خۆیه‌وه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌ش له 12ی كانونی یه‌كه‌م (دیسه‌مبه‌ر)ی ئه‌مسال داوای كرد پارێزگاكه‌یان بكرێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌شدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌واش ماوه‌یه‌كی تر هه‌مان داوا بخاته روو.
كێشه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا له‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو په‌یوه‌ندی به‌م سێ پارێزگایه‌وه هه‌یه، بۆیه نازانرێ له‌گه‌ڵ بڕیاردانی كۆتایی له‌سه‌ر به‌هه‌رێمبوونی ئه‌و سێ پارێزگایه چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه چی لێدێت.
پارێزگای سه‌لاحه‌دین كه سه‌ره‌داوی خواستی بوونه هه‌رێمێكی فیدرالی گرته ده‌ست، كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ كورد په‌یوه‌ندی به‌قه‌زای دوزخورماتووه هه‌یه، چونكه كورد ئه‌و قه‌زایه به‌به‌شێك له‌خاكی كه‌ركوك‌و كه‌ركوكیش به‌خاكی خۆی ده‌زانێت.
خورماتو پێشتر سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك بوه به‌رسومی كۆماری ژماره (41) له ساڵی (1976) بۆ گۆڕینی باری دیمۆگرافی، له‌كه‌ركوك دابڕێنراوه‌و خراوه‌ته سه‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
بۆ پارێزگای دیاله‌ش كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان گرێدراوه به‌قه‌زای خانه‌قین‌و ناحیه‌كانی قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌له‌ولاو سه‌عدیه‌و مه‌نده‌لی‌و كفری كه ئه‌م ناوچانه‌ش ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌نه‌ینه‌واوه هه‌یه، چوار قه‌زای سه‌ره‌كی ئاكرێ‌و مه‌خمورو شێخان‌و شه‌نكار، كورد به‌هی خۆی ده‌زانێت، زیاتر له(16) یه‌كه‌ی ئیداری پارێزگاكه‌ش له‌دوای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق له ساڵی 2009ه‌وه بایكۆتی ئیداره‌ی نوێی پارێزگاكه‌یان كردوه‌و تائێستا ناكۆكیه‌كان به‌رده‌وامه.
له‌كاتی داواكاری سه‌لاحه‌دین، به‌دوای ئه‌ویشدا داواكاری پارێزگاكانی تری وه‌ك دیاله‌و نه‌ینه‌وا بۆ بوونه هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌رچه‌نده له‌ڕوی مه‌بده‌ئیه‌وه، لایه‌نی كوردی پشتیوانیی له‌پێكهاتنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و پارێزگایانه كردووه‌و به‌مافێكی ده‌ستوری ده‌زانێت، به‌ڵام ترسی خۆیشی نه‌شاردۆته‌وه له‌وه‌ی كه كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه ناكۆكیان له‌سه‌ره ئاڵۆزتر بێت.
هه‌رچه‌نده تائێستا سه‌ركردایه‌تی كورد بڕیاری كۆتایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی خۆی نه‌داوه له‌وباره‌یه‌وه به‌ڵام هه‌ست به‌بۆچونی جیاوازیان ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، هه‌ریه‌كه له‌جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌كاتی پێشوازی له‌وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین‌و عارف ته‌یفور جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتگیری خۆیان بۆ به‌هه‌رێمبون ئه‌و پارێزگایه راگه‌یاند.
عارف ته‌یفور جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه كورده، رۆژی 22ی تشرینی دوه‌م (نۆڤه‌مبه‌ر) له‌لیدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا پشتگیریكردنی بۆپێكهێنانی هه‌رێمی فیدرالی له‌چوارچێوه‌ی عیراقی یه‌كگرتوودا دووپاتكرده‌وه به‌مه‌رجێك ناوچه‌كێشه له‌سه‌ره‌كان نه‌گرێته‌وه.
ته‌یفور ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه "عیراق ولاَتێكی فیدراڵی شارستانییه‌و هه‌مووپارێزگاكان بۆیان هه‌یه هه‌رێم پێك‌بێنن، چونكه كارڕاییه‌كی یاساییه‌و مافێكی ره‌وایه‌و ده‌ستور زامنی ده‌كات ئه‌وه‌ی ده‌وترێ گوایه بوونی هه‌رێمه‌كان ده‌وڵه‌ت لاوازده‌كات‌و ده‌بێته‌هۆی به‌شبه‌شكردنی راستنییه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌نتیقه و دژ به دیموكراتییه".
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كیشدا له‌گه‌ڵ، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق پشتگیری خۆی بۆ داوای به‌هه‌رێمبونی ئه‌و پارێزگایه پیشانداوه‌و به‌ڵێنیداوه داوا له‌نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بكات په‌له‌بكات له‌ناردنی داوای ئه‌و پارێزگایه بۆ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆئه‌وه‌ی راپرسی له‌سه‌ر داواكه‌یان بكرێت.
سوبهان مه‌لا جیهاد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند "تاڵه‌بانی به ئومێد بوه سه‌ڵاحه‌دین ببێته دوه‌م هه‌رێم له‌پاڵ هه‌رێمی كوردستان له عێراقدا".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پشتگیریه‌ی تاڵه‌بانی‌و ته‌یفوردا، له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان رایه‌ك هه‌یه كه پێی وایه به‌هه‌رێمبوونی ئه‌و پارێزگایانه‌ی كێشه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یه ره‌نگه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد نه‌شكێته‌وه.
له‌سه‌روبه‌ندی داواكاری ئه‌و پارێزگا سوننه نشینانه بۆ هه‌رێمبوون، حه‌سه‌ن جیهاد په‌رله‌مانتاری عێراق‌و نوێنه‌ری دیاله له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاندبوو به‌هه‌رێمبونی پارێزگاكانی وه‌كو دیاله‌و نه‌ینه‌واو ئه‌سته‌مه، به‌هۆی فره پێكهاته‌ی دانیشتوانه‌كه‌و ئه‌و كێشانه‌ی له‌سه‌ر ناوچه جێناكۆكه‌كان هه‌یانه.
هاوكات د.له‌تیف شێخ مسته‌فا په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌لێكدوانێكیدا بۆ "نیقاش" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بوونی ئه‌و پارێزگایانه به‌هه‌رێم به‌هه‌نگاوێكی "ئیجابی" وه‌سف ده‌كات، هاوكات ترسی ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه ره‌نگه كورد له‌و پرۆسه‌یه‌دا له‌سه‌ر مه‌له‌سه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان زیانی پێبگات، له‌و رووه‌وه وتی "ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئه‌وپارێزگایانه‌ی كه‌كێشه‌یان له‌سه‌ره، بڕیاری به‌هه‌رێمبون بده‌ن، ئه‌وا گێڕانه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌كان تاڕادایه‌ك ئه‌سته‌م ده‌بێت، چونكه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و ده‌نگدان‌و بڕیاردانه، دابنرێت به‌دیاریكردنی مافی چاره‌نوس، چونكه به‌پێی ده‌ستوری عێراق‌و ماده‌ی 140 دواجار به‌راپرسی چاره‌نوسی ئه‌و ناوچانه یه‌كلاده‌كرێته‌وه، ئه‌و كاته‌ش (سێ یه‌كی) خاكی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و ناوچانه‌دان‌و مه‌ترس له‌سه‌ر چاره‌نوسیان دروست ده‌بێت".
د. له‌تیف كه هه‌مانكات پسپۆڕێكی یاسایی‌و ده‌ستورییه نایشارێته‌وه كه بۆ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان دروستبوونی هه‌رێمی تر له‌عێراقدا هه‌نگاوێكی باشه "چونكه عێراق به‌و حاڵه‌ی ئێستایه‌وه به‌هه‌رێمی كوردستان‌و مه‌ركه‌زێكی به‌هێزه‌وه جیاوازییه‌كی ئه‌وه‌تۆی نیه له‌گه‌ڵ حوكمی زاتی كه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی رژێمی سه‌دامیشدا عێراق هه‌مان شێوه بووه".
د. له‌تیف شێخ مسته‌فا ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند " له‌بنه‌مادا سیسته‌می فیدراڵی پێكهاتوه له‌چه‌ند هه‌رێمێك و حكومه‌تێكی ناوه‌ندی كه هه‌رێمه‌كان و حكومه‌ته مه‌حه‌لییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزین و حكومه‌تی مه‌ركه‌زیش وه‌ك چه‌ترێك وایه بۆ هه‌مو هه‌رێمه‌كان، بۆیه بونی هه‌رێمی دیكه بۆ كورد گرنگه بۆ چه‌سپاندنی سیسته‌می فیدراڵی ".
ئه‌گه‌ر كێشه‌ی سه‌ره‌كی بوونی ئه‌و پارێزگایانه به‌هه‌رێم په‌یوه‌ندی به‌ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه هه‌بێت كه‌به‌شێكن له‌سنوری ماده‌ی (140)و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندو حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌وا لایه‌نی كوردی بۆ ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ریان پێیه، ده‌ڵێن باپێشتر ماده‌ی (140)ی ده‌ستوری عێراق جێبكرێت‌و ئه‌و كاته هه‌رێمه‌كان دروست ببن.
ره‌شید خورشید ئه‌ندامی كوردی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین سه‌باره‌ت به‌ناوچه جێناكۆكه‌كانی كورد‌و ئه‌و پارێزگایه به "نیقاش"ی راگه‌یاند "پێویسته سه‌ره‌تا دوز بگه‌ڕێنرێته‌وه سه‌ر كه‌ركوك، ئه‌گه‌ر نا له‌كاتی پێكهێنانی هه‌رێمی سه‌ڵاحه‌دین گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كه‌ركوك‌و دواتر بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته ئه‌گه‌ره‌وه".
خورشید له‌لێدوانه‌كه‌یدا بۆ نیقاش وتی "سه‌ركردایه‌تی كورد بۆیه پشتگیری به‌هه‌رێمبونی سه‌ڵاحه‌دین ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ده‌سته‌خوشكی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقی فیدراڵداو ئه‌وه‌ش له‌روی یاساییه‌وه مه‌بده‌ئییه‌وه گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان".
هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌نگۆی به‌هه‌رێمبونی پارێزگاكان، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند پرۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش به‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارودۆخی ئیداری بۆ پێش گۆڕانكاریه‌كان كه‌له‌ساڵی (1968)و دوای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن حزبی به‌عسه‌وه ئه‌نجامیدابو.
هه‌رچه‌نده له‌ئێستایه، پارێزگای كه‌ركوك بۆ كورد به‌ڕه‌مزی ئه‌و ناوچانه داده‌نرێت كه به‌شێكن له‌هه‌رێمی كوردستان‌و لێی دابڕاون، هیچ قسه‌و باسێكی به‌هه‌رێمبونی نییه، به‌ڵام پێشتر‌و به‌به‌رداوامیش توركمانه‌كانی ئه‌وشاره بیرۆكه‌ی به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌یان پێشنیاركردوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرۆژه‌یه‌كی پێشتریان هه‌یه.
هه‌ر دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی ساڵی (2005) حزبی توركمان ئیلی كه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی به‌ره‌ی توركمانی بو له 6ی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ر)ی 2005 پرۆژه‌ی هه‌رێمی كه‌ركوكی پێشكه‌شكردو خستیه به‌رده‌ستی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك‌و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بۆ گفتوگۆكردن.
پرۆژه‌كه‌ی ئه‌وان ده‌سته‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی بۆ هه‌رێمه‌كه داده‌نێت كه سه‌رۆكه‌كه‌ی توركمان‌و دو جێگری كورد‌و عه‌ره‌بی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێكی جێبه‌جێكردن كه كورد سه‌رۆكی بێت‌و دو جێگری بۆ هه‌ریه‌كه له‌توركمان‌و عه‌ره‌ب هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێكی ته‌شریعی كه دابه‌شبكرێت بۆ (32%) بۆهه‌ر سێ پێكهاته‌كه‌و (4%) بۆ مه‌سیحیه‌كان.
هه‌رزو كورد‌و عه‌ره‌ب ئه‌م بیرۆكه‌یه‌یان ره‌تكرده‌وه، كورد جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140و عه‌ره‌بیش مانه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی حكومه‌تی عێراقدا به‌چاره‌سه‌ر ده‌زانن، نه‌ك به‌هه‌رێمبون.
هه‌ڵوێستی به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارو سه‌ركرده‌كانی كورد بۆ ئه‌م قۆناغه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر مادده‌ی 140 له‌سه‌ڵاحه‌ددین‌و نه‌ینه‌واو دیاله جێبه‌جێنه‌كرێت، پاڵپشتی له‌دورستبوونی هه‌رێم له‌وناوچانه داناكه‌ن، هه‌روه‌ك كوردپێی باشنییه هه‌رپارێزگایه‌ك وبه‌جیا داوای به‌هه‌رێمبوون بكات، به‌ڵكو پشتگیری ئه‌وه ده‌كه‌ن چه‌ند هه‌رێمێك پێكبهێنن.
به‌ڵام د.له‌تیف شێخ مسته‌فا په‌رله‌مانتاری عێراق هه‌ڵوێستێكی پێچه‌وانه‌ی هه‌یه‌و ئه‌و پێی وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ پارێزگایه ببنه هه‌رێمێك یان هه‌ریه‌كه‌و هه‌رێمێك رابگه‌یه‌نێت سودی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندو به‌هێزكردنی هه‌رێمه‌كان، چونكه مامه‌ڵه‌كردن بۆ مه‌سه‌له‌ی ماده‌ی 140و ناوچه دابڕاوه‌كان ئاسانتر ده‌بێت وه‌ك له‌وه‌ی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تێكی ناوه‌ندی به‌هێز مامه‌ڵه بكات.
سه‌رچاوه: niqash.org