ئاوێنه نیوز، هه‌ولێر: له‌لێدوانیكدا بۆ سایتی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كامه‌ران ئه‌حمه‌د، ڕایگه‌یاند "وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن بۆ ساڵی 2012 له‌پلانی دایه ده‌ستپێكی ( 5000 ) هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌ت دروست بكات".
كامه‌ران ئه‌حمه‌د وتیشی "جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ساڵی دارایی 2012 و داڕشتنی ته‌رخانكراوی دارایی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانان‌و وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابووری, ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفتی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان‌و كێشه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوچه‌كه‌دا".
هه‌ر له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نووسراوی ئاڕاسته‌ی هه‌رسێ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ دابینكردنی زه‌وی پێویست بۆ دروست كردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون".
ناوبراو ڕونیكرده‌وه كه "وه‌زاره‌تمان پارێزگاكانی سه‌رپشك كردووه له‌دابه‌شكردنی شوێن‌و ژماره‌ی دروستكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ناوه‌ندی پارێزگاكان‌و سنووری یه‌كه ئیداریه‌كانی سه‌ر به‌پارێزگاكان به‌پێی پشكی به‌ركه‌وتووی سنووری هه‌ر پارێزگایه‌ك له‌ژماره‌ی یه‌كه‌كان".