كاتێك جه‌واد شه‌مری ده‌ستی دایه چالاكی دژی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن، تازه مووی سمێڵه‌كانی سه‌ریان ده‌ركردبوو، ئه‌وكات وڵات له‌ژێر چنگی سه‌دام حسێندا له‌كه‌ناری جه‌نگێكدا بوو كه درێژه‌ی ده‌كێشا.
ساڵی 1979ی پڕ له‌نائارامی‌و دڵه‌راوكێ، به‌هۆی كاركردنی له‌سه‌ر رێڕه‌وی سه‌ید محه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌در، دامه‌زرێنه‌ری حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی، حوكمی له‌سێداره‌دان به‌بێ ئاماده‌بوونی خۆی بۆ جه‌واد ده‌ركرابوو.
ئه‌و گه‌نجه كه له‌و ده‌مه‌دا سه‌ره‌تای ده‌وامكردنی بوو له‌كۆلێژی كارگێڕی‌و ئابوری زانكۆی به‌غدا، بڕیاریدا له‌به‌رچاو ونبێت‌و بگه‌ڕێته‌وه بۆ گونده دووره ده‌سته‌كه‌ی له‌باشووری خۆرهه‌ڵاتی كوت.
له‌وێ ده‌رفه‌تێكی كه‌می له‌به‌ر ده‌ستدا بوو بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌په‌تی سێداره ده‌رباز بكات، راگردن له‌رێی هێڵی قاچاخه‌وه بۆ كوردستان یان بۆ ئێران بڕێك پاره‌ی پێویست بوو كه به‌خێزانه‌كه‌یان نه‌ده‌درا، خۆشاردنه‌وه‌ش له‌لای كه‌سوكار گه‌ره‌نتی نییه‌و ئه‌مڕۆ بێ یان سبه‌ی پیاوانی ئه‌من ده‌یدۆزنه‌وه.
دواجار پاش ساڵێك له‌خۆشاردنه‌وه، ئه‌و گه‌نجه بڕیاریدا به‌هاوكاری دایكی چاڵێك له‌ژێر زه‌ویدا هه‌ڵبكه‌نێت بۆئه‌وه‌ی بیست‌و دوو ساڵی ته‌مه‌نی له‌وێ به‌رێ بكات.
له‌م رووه‌وه جه‌واد شه‌مه‌ری ده‌ڵێ "ده‌زگا ئه‌منییه‌كان په‌نایان بۆ هه‌مو شتێك ده‌برد هه‌تا چاودێری جموجۆڵه‌كانم بكه‌ن، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و ژنانه‌ش كه له‌گه‌ڕه‌كه‌كه‌ماندا بوون، به‌ڵام به‌پشتیوانی خوا ژیانێكی نوێم بۆ نوسرایه‌وه".
بێده‌نگ ده‌بێت‌و پاش ماوه‌یه‌ك ده‌ڵێ "ژیان له‌ژێر زه‌ویدا".
له‌و ساڵه ره‌شانه‌دا رژێمه‌كه‌ی سه‌دام چه‌ندین فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ نه‌یاره سیاسییه‌كانی ده‌ركرد كه سه‌ر به‌حیزبه ئیسلامییه‌كان بوون، به‌پێی ئه‌و كاسێتانه‌ش كه له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی پێشوو ده‌ستكه‌وتوون، ئه‌و پیاوه ئه‌منیانه ده‌رده‌كه‌ون كه له‌رێی ته‌قه‌مه‌نییه‌وه فه‌رمانی له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر زیندانییه‌كاندا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
گیراوه‌كان چاویان به‌ستراوه‌و ته‌قه‌مه‌نی ده‌خرێته ناو گیرفانه‌كانیانه‌وه، پاشان شۆڕ ده‌كرێنه‌وه بۆ چاڵێكی گه‌وره كه زۆر گه‌وره‌تره له‌چاڵه‌كه‌ی جه‌واد، ئینجا ده‌ته‌قێنرێنه‌وه‌و خوێن‌و باروت‌و پارچه‌ی جه‌سته‌یان تێكه‌ڵی خۆڵ‌و خاكه‌كه ده‌بێت.
كاتێك ده‌نگی بۆردومان‌و ته‌قینه‌وه‌و هاوارو سرودی جه‌نگی ناوچه‌كه داپۆشی بوو، جه‌واد به‌خۆی‌و رادیۆكه‌ی ده‌ستیه‌وه له‌ماوه‌ی درێژی جه‌نگی ئێران عێراقیدا له‌جیهانه تایبه‌ته‌كه‌ی خۆیدا ده‌ژیا، به‌ته‌نها گوێی له‌ده‌نگی بێژه‌ره‌كه‌ی ئێزگه‌ی (بی بی سی عه‌ره‌بی) ده‌گرت، ته‌نانه‌ت دایك‌و خوشك‌و براكانیشی دره‌نگ دره‌نگ سه‌ردانیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا نه‌بێت، شه‌وانێكی دره‌نگ بۆ چه‌ند سه‌عاتێك له‌چاڵه تاریكه‌كه‌ی ده‌هاته ده‌ره‌وه بۆ تاریكیه‌كی له‌وه گه‌وره‌تر.
جه‌واد ده‌ڵێ "پێم وانه‌بوو ده‌توانم جارێكی تر بێمه‌وه ده‌ره‌وه‌و ژیان به‌رێ بكه‌م، هه‌ندێ جار پێم وابوو مردووم، هه‌موو شتێك له‌وێ تاریك بوو، به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه خۆم سه‌رقاڵ كردبوو به‌نوێژو قورئان خوێندنه‌وه‌و گوێگرتن له‌رادیۆی له‌رێی هێدفۆنه‌وه، هه‌ندێ كاتیش به‌ئاماده‌كردنی خواردنه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بووم، كه زۆربه‌ی جار كاتی زۆری نه‌ده‌ویست".
له‌و چاڵه‌ی جه‌واد تیایدا ده‌ژیا به‌رماڵێكی شڕو فه‌رشێكی ره‌نگ خاكی به‌دی ده‌كرێت، له‌ده‌وروبه‌ریشی هه‌ندێ كه‌لوپه‌لی ساده هه‌یه، وه‌ك كه‌لوپه‌لی ساده‌ی چێشتلێنان‌و رادیۆیه‌ك‌و قورئانێك‌و بوتڵێك غازی بچووك.
شه‌مه‌ری ده‌ڵێ "دایكم بۆرییه‌كی پلاستیكی بۆ دانابووم كه له‌رێیه‌وه هه‌وای پاكی ده‌ره‌وه‌م هه‌ڵده‌مژی، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی یاریده‌ده‌ر بوو بۆ به‌رده‌وام بوونم له‌ژیاندا".
زیندانییه‌كی بێ وێنه، هێشتا چه‌ند ساتێكی ئازاربه‌خش‌و باری قورسی گوزه‌ران له‌یاده‌وه‌ریدا ماوه، به‌قسه‌ی خۆی قورسترینیان جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی له‌سێداره‌دان بووه به‌سه‌ر براكه‌یدا كه فه‌رمانبه‌ری حكومی بووه‌و ئه‌میش نه‌یتوانیوه له‌پرسه نهێنیه‌كه‌یدا به‌شداری بكات، له‌ساڵانی دوایشدا ئێش‌و ئازاره‌كانی زیاتر بووه كاتێك به‌هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی دایكیه‌وه نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌و پێك خواردنی پێ بگه‌ێنێت.
وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "به‌پشتیوانی خوا ده‌ژیام، مه‌رگی چاوه‌ڕوانكراوی خۆم‌و كه‌سوكاره‌كه‌م هه‌ستی قوربانیدانی پێده‌به‌خشیم بۆ ده‌ربازبوون له‌خوێنرێژان".
پاش هه‌وڵی چه‌ند جاره‌ی "نیقاش" بۆ دواندنی دایكی ئه‌م پیاوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ده‌یه‌وێت ئه‌و سه‌رده‌مه له‌بیر بكات‌و به‌ده‌نگێكی لاوازه‌وه وتی "ئازاری وام چه‌شت بۆ پارێزگاری له‌كوڕه‌كه‌م كه هیچ دایكێك نه‌یچه‌شتووه"، باسی له‌وه‌ش كرد كه پرسیاری كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌باره‌ی چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌یه‌وه ته‌واو ماندووی كردبوو.
ئه‌و به‌شه‌ی كه دایكی نایه‌وێت ئاماژه‌ی پێبكات ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌یه كه له‌گه‌ڵی ئه‌نجامدراوه، چ به‌شێوه‌ی بانگكردنی بێت یان له‌رێی چاودێریكردنیه‌وه، له‌م رووه‌وه ده‌ڵێ "پیاوانی ئه‌من‌و هه‌واڵگری هیچ جۆره لێكۆڵینه‌وه‌یك نه‌ما له‌گه‌ڵم ئه‌نجامی نه‌ده‌ن، هه‌وڵیاندا هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رم له‌دراوسێ‌و خزم‌و كه‌سه نزیكه‌كان به‌كاربهێنن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌م".
له‌لای خۆیه‌وه حامید كه ئامۆزای شه‌مه‌رییه رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌تا ئێستاش باوه‌ڕ ناكات جه‌واد توانیبێتی له‌و چاڵه‌دا بژی‌و وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌م ئه‌زموونه دوور نه‌بووه له "پشتیوانی خوا".
له‌م رووه‌وه ده‌ڵێ "یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی پێم وابوو كوڕی مامه‌كه‌م گیراوه‌و له‌سێداره دراوه، وه‌ك هه‌زاران كه‌سی تری ئه‌م وڵاته‌ش ته‌رمه‌كه‌ی شوێن بزر كراوه".
پاش كه‌وتنی رژێمی به‌عس له‌ساڵی 2003، شه‌مه‌ری هاته‌وه سه‌ر دنیا، یه‌كه‌م كاریش كه كرد دروستكردنی ژورێكی پێشوازی بوو له‌به‌رد، بۆئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌سه‌ردانكه‌رانی له‌قورس‌و گرانی ژیانی تێبگه‌ن.
عه‌لی سادقی ته‌مه‌ن 35 ساڵ كه یه‌كێكه له‌دراوسێكانی شه‌مه‌ری ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌وڵی داوه بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات له‌و چاڵه‌دا بمێنێته‌وه‌و ده‌ڵێ "نه‌متوانی زیاتر له‌چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له‌وێ بم، به‌هۆی به‌رته‌سكی شوێنه‌كه‌و به‌رزی پله‌ی گه‌رماوه، هه‌ر ئه‌مه وایلێكردم تووشی سه‌رسوڕمان بم له‌سه‌برو ئارامگری ئه‌م پیاوه".
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ستی كه‌وتووه، به‌ڵام پێناچێت كۆتایی چیرۆكه‌كه‌ی شه‌مه‌ری خۆشی ئامێز بێت.
ئه‌و پیاوه له‌كاتی ده‌رچونیه‌وه له‌و ژێرزه‌مینه، هیچ پاڵپشتییه‌ك نه‌كراوه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆی به "پیاوانی ئێستا ده‌سه‌ڵات" ناویان ده‌بات، له‌كاتێكدا له‌رابردوودا هاوخه‌باتی خۆی بوون.
له‌ساڵی 2005و له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ریدا، چاوی به‌یه‌كێك له‌گه‌وره به‌رپرسانی حكومه‌ت كه‌وتووه‌و بارودۆخه‌كه‌ی بۆ گێڕاوه‌ته‌وه، له‌م رووه‌وه ده‌ڵێ "پێنج ملیۆن دیناری دامێ، ئه‌مه‌ش دوا یارمه‌تی بوو كه به‌ده‌ستم گه‌یشتووه‌و هه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌وه ژنم هێنا".
ماوه‌ی شه‌ش ساڵه ئه‌و پیاوه به‌هاوكاری یه‌كێك له‌به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كۆچ‌و كۆچبه‌ران به‌دوای دامه‌زراندندا وێڵه‌و به‌ڵام دواجار داواكه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه، بۆچی؟ "چونكه حكومه‌ت وه‌ك زیندانی سیاسی مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵدا ناكات"، شه‌مه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه زیندانی بووه ده‌بێت لایه‌نێك نامه‌ی پشتگیری بداتێ، ئه‌و كاره‌ش به‌دایكی ناكرێت.
به‌پێی قسه‌ی عه‌لی سادق، خه‌ڵكی گوند‌و عه‌شیره‌ته‌كه‌ی یارمه‌تی ده‌ده‌ن بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ژیان، بۆ ئه‌مه ده‌ڵێت "مایه‌ی گریان‌و پێكه‌نینه كه تائێستا ئه‌و پیاوه له‌به‌رامبه‌ر قوربانیدانیدا هه‌لێكی كاری ده‌ست نه‌كه‌وتووه".
له‌و كاته‌دا جه‌واد گوێی له‌قسه‌ی سه‌ردانكه‌ره‌كه‌ی گرتووه، هه‌ر زوو باسه‌كه ده‌گۆڕێت‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گێڕانه‌وه‌ی رووداوێكی خۆش كه له‌ماوه‌ی خۆ شاردنه‌وه‌یه‌یدا به‌سه‌ری هاتووه:
"شه‌وێك ویستم له‌چاڵه‌كه بێمه ده‌ره‌وه بۆ حه‌وانه‌وه، به‌رێكه‌وت خوشكه‌زایه‌كم بینی كه ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتبووه چوار ساڵ، ئه‌و منداڵه هێشتا منی نه‌بینیبوو، پشتم چه‌مابۆوه‌و ریشم درێژ بوبوو، كه به‌رێگادا رۆشتم كه‌وتم به‌سه‌ریدا، ئه‌مه‌ش وای له‌كه‌سوكاره‌كه‌م كرد باوه‌ڕ به‌منداڵه‌كه بهێنن كه ئه‌و كه‌سه مرۆڤ نه‌بوو به‌ڵكو جنۆكه بووه".
له‌گۆڤاری ئه‌ڵترۆنی نیقاشه‌وه وه‌رگیراوه
www.niqash.org